ساڵی 1894 لە پارێزگای #دێرسیم# لە باکووری کوردستان لەدایکبووە و لە تەمەنی گەنجێتیدا بەشداری کار و چالاکی و خەباتی سیاسیی کردووە و لەگەڵ هاوڕێکانی یەکێتی خوێندکارانی کوردستانیان دامەزراندووە.
نوری دێرسیم لە ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوو لە تورکیا قاچاخبووە بۆیە ناچاربووە ڕوو لە ناوچەی حەلەبی سووریا بکات، لە #22-08-1973# لە #عەفرین# کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی حەنانی ناوچەی شەرا بەخاکسپێردراوە.
دکتۆر نوری دێرسیم خاوەنی چەندین پەرتووک و بڵاوکراوەیە کە دوو لە گرنگترین پەرتووکەکانی بریتین لە بیرەوەرییەکانی من و دێرسیم لە مێژووی کوردستاندا.
سەبارەت بە خەبات و تێکۆشانی ئەو کەسایەتییەش، نووسەر و ڕووناکبیرانی کورد چەندین لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە و وەک پەرتووک بەچاپیان گەیاندوون. [1]