ساڵی 1951 لە پارێزگای
کەرکووککەرکووک لەدایک بووە و هەر لەوێ لە ساڵی 1970 یانەی مامۆستایانی تەواوکردووە.
ساڵی 1971 لە ناوچەی کەندیناوەی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێر بە مامۆستا دامەزراوە. پاشانیش گوێزراوەتەوە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی و لە گوند و شارۆچکەکانی ئەوێ کاری کردووە.
سەرەتای نووسینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1969، ئەو دەمە بە زمانی عەرەبی هەڵبەستی نووسیوە.
لە بواری شانۆدا وەک ئەکتەر کاری کردووە، لە تیپەکانی یەکێتیی هونەرمەندانی ئێراق و تیپی مەشخەڵ و کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردی لقی کەرکووک، چالاک بووە.
لە شۆڕشی ئەیلول بەشداریی کردووە و لە گوندی ئۆمەرەگەدەی سەربە شارەدێی قەرەحەسەن مامۆستای شۆڕش بووە، هەروەها لە ئۆردوگای سەراوگەرم لە سەرپێڵی زەهاو.
ساڵی 1982 بەشداریی شۆڕشی گوڵانی کردووە و کارگێڕی لقی سێی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بۆ ماوەیەکیش لە دەنگی کوردستانی ئێراقەوە بەرنامەی کاروانی شەهیدانی ئامادە و پێشکەش کردووە.
لە ساڵی 1987 ەوە نیشتەجێی سویدە و ماوەی 23 ساڵە زمانی کوردی دەڵێتەوە.
شیعر و چیرۆک و شانۆگەریی و پەڕتووکی خوێندنگەی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و سویدی نووسیوە، هەروەها چەندین زنجیرەدرامای نووسیوە و لە ڕادیۆی کوردیی بەغداوە پێشکەش کراون.
لە پەڕتووکەکەکانی:
1. شانۆگەریی ژان
2. شانۆگەریی تەرم
3. شانۆگەریی تاراوگە
4. خوێنهەڵات (شیعری پێشمەرگایەتی)
5. مینای چاوجوان (جیرۆک بۆ مێردمنداڵان)
6. گێلاس لە بەهاردا و چەند بەسەرهاتێکی تر لە کوردستانەوە (چیرۆکی منداڵان بە سویدی)
7. ئەمە چییە چیی پێ دەڵێن، 1001 پرسیار بۆ مێردمنداڵان. وێنەکان: لێنا ڕوسێلل.
8. ڕۆژ باش، پەڕتووکی خوێندنگە بۆ فێربوونی ئەلفبێی کوردی. وێنەکان: ئێڤالۆتتا لیند، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی.
9.
گەرمیانگەرمیان، پەڕتووکی خوێندنەوەی کوردی، بە هاوکاریی:
مەهابادمەهاباد قەرەداغی و ئەمجەد شاکەلی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی. وێنەکان: ئاشنا ئەحمەد دەوڵەت.
10. باوەگوڕگوڕ، پەڕتووکی خوێندنەوەی کوردی، بە هاوکاریی: مەهاباد قەرەداغی و ئەمجەد شاکەلی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی. وێنەکان: ئاشنا ئەحمەد دەوڵەت.
11. دیلان، پەڕتووکی خوێندنەوەی کوردی، بە هاوکاریی: مەهاباد قەرەداغی و ئەمجەد شاکەلی، پێداچوونەوەی زمانەوانی: فەرهاد شاکەلی. وێنەکان: تالیب ئۆزمانی و ئێڤالۆتتا لیند.
12. کراسێکی گوڵنێرگز بۆ نازێ. وێنەکان: تالیب ئۆزمانی. پەخشخانەی: ئاراس.
بە زمانی کوردی و عەرەبی وتار دەنووسێت و لە ماڵپەڕەکان بڵاوی دەکاتەوە.
ئێستا هەر لە سوید دەژی و وەک مامۆستا و وەرگێڕ کار دەکات.
[1]