Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: سالار ئەحمەد نەوجۆڵی
2020
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
👫 مەریوان نوری حەمدی
مەریوان نوری حەمدی ساڵی 1962 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیشی هەر لەو شارە تەواوکردووە. ساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بە شانەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لە
👫 مەریوان نوری حەمدی
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
سەلام حەسەن
2020
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
بەختیار مام حەمید
2020
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
📕 مرواری تاقانە
نووسینی: توانا ئەمین [1]
📕 مرواری تاقانە
📝 بزوتنەوەی گۆڕان: یادەوەری قادر حاجی عەلی بەرزرادەگرین
دەقی راگەیاندراوەکەی گۆڕان:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمرۆ سێشەمە قادر حاجی عەلی، سەرکردەی هەڵکەوتو و نیشتمانپەروەر و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی، کۆچی دوای
📝 بزوتنەوەی گۆڕان: یادەوەری قادر حاجی عەلی بەرزرادەگرین
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 کەسایەتییەکان
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
👫 کەسایەتییەکان
سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 کامیل ژیر | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

کامیل ژیر
ژیر: نازناوی کامیل نیزامەدین جەلالە.
لە 20-12-1934 لە سلێمانی لە دایکبووە.
لە بنەماڵەیەکی رۆشنبیرە.
باوکی: وەک دەرچوویەکی شەشی سەرەتایی سەردەمی عوسمانی و وەک فەقێیەک بۆ ماوەی چەند ساڵێک خوێندەوارییەکی باشی هەبوە جگە لە کوردی، عەرەبی و فارسیزانیشببوە. خەتی زۆر خۆشبووە. بەو هۆیەوە خەڵکی رووی ئەوەیان لێناوە کە سکاڵاو نامەو کومبیالە و گرێبەستیان بۆ بنوسێ بەبێ بەرامبەر. مەشقی خوێندەواری بە مناڵەکانی ئەکرد.
باپیری شێخ جەلال: موفتی شارباژێر بووە. ماوەیەکیش فەرمانبەر بووە لە دادگا. کوڕی شێخ تەهای شێخ سەلامی قازیی شارباژێر بووە. ئەمیش بە چوار پشت ئەچێتەوە سەر زانای ئاینی شێخ نیزامی کە ئارامگەکەی لە گوندی چنارەی نزیک دەربەندیخانە و تا ئێستەش زیارەتگەی خەڵکییە. باپیرە گەورەیان پیر خدری شاهۆی زەردەشتییە.
خاڵی باوکی، شێخ سەلامی عەزەبانی: هەستیاری نەتەوەیی بەناوبانگ و سیاسەتکار و رۆشنبیری گەورەی سەردەمی خۆی بووە.
مامی: ا.ب. هەوری: هەستیاری نەتەوەیی و نووسەر و پەروەردەکار بووە.
برای، فازیل نیزامەدین: نووسەر و چیرۆکنووس و فەرهەنگسازبوە. خاوەنی فەرهەنگەکانی ئەستێرە گەشە و شیرین و شیرینی نوێ بووە.
خەزوری، شێخ حەسەنی شێخ حەمە مارف: رۆشنامەنووس و وەرگێڕ و رادیۆکار بووە.
دوو خوشک و شەش بران کە دوانیان، هیواو جەمال، ئەندازیارن.
پارێزەر: کامیل ژیر: دەرچووی کۆلێجی مافە لە بەغداد، هەشت کۆرس زمانی ئینگلیزیی لە پەیمانگەی ئەمەریکی و یەک کۆرس زمانی ئەڵمانی لە پەیمانگەی گۆتە لە بەغداد خوێندووە. ماوەی پێنچ مانگیش لە جنێڤ / سویسرا هەوڵیداوە فێری زمانی فەڕەنسی ببێت. ساڵێکیش لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان لە بەغداد، هونەری نواندن و دەرهێنانی خوێندووە. دوو بڕوانامەی لە بواری کارگێڕیدا لە لە بەغداد وەرگرتووە، سێ بڕوانامەی رێزلێنانی لە بواری رۆشنبیریدا وەرگرتووە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1- ئەم کۆمەڵە هۆنراوەیە (کوردایەتی و جوانی): بە گشتی بەهاکان (قیم) ی کوردایەتی و جوانیی رەوشت و جوانیی سروشت و جوانیی ئافرەتی لە خۆگرتووە و بریتییە لە ژمارەیەک هۆنراوەی تازەو هەندآ هۆنراوەی هەڵبژاردە لە کۆمەڵە هۆنراوەکانی پێشووی کە لەم رۆژگارەشدا، هەمان گیان و گوڕو کاریگەرێتییان تێدایە. لە ئاستی وێژەیشدا، هەمان گیان و گوڕو کاریگەرێتییان تێدایەو، هەمان قورسایی خۆیان هەیە. دیوانەکانی پێشووش، لە بازاڕدا نەماون، بۆیە لێرەدا چاپکردنەوەیان بە پێویست زانرا.
2- کوردایەتی و کۆمیدیای گەندەڵی: بریتییە لە بیست کورتە چیرۆکی رامیاری لە بەرگێکدا بە شێوازی لاکرتی (سخریە، ساتیر) بەو گەندەڵیانەی لە دەسەڵاتدا بەربڵاون. (2008) لە سلێمانی چاپکراوە.
3- کوردایەتی بیرو بزاڤە: بریتییە لە برێک باری سەرنج و بیرەوەرییە سیاسییەکانی نووسەر لە نێوان (1948-1994) دا وەک وەڵامدانەوەش بۆ بەڕێزان: شۆڕش قادر، هیمدادی حسەین، گۆڤاری تایم، گۆڤاری جەماوەر، گۆڤاری پەیامی مرۆڤایەتی، رۆژنامەی هاوبیر، عەتا قەرەداغی، د. جەمال نەبەز، د. عوسمان بەرزنجی، زانیار قڕگەیی، ئاسۆس هەردی، کاندێش، رۆژنامەی هەواڵ، رۆژنامەی رایة الحریة، سیروان کاوسی، مەلا بەختیار، چێنەر جۆڵا، بۆتان جەلال، نەوشیروان مستەفا و عیماد ئەحمەد. هەروەها هەندێ پەرچدانەوەشی گرتۆتە خۆ بەرامبەر بەڕێزان: فریاد رەواندزی، د. کوردۆ عەلی، شێرکۆ بێکەس، رێبین هەردی، د. کەمال مەزهەر، ئەحمەد حامید و د. حسەین محەمەد عەزیز، لەگەڵ شەش بابەت: بارزانی و کاژیک، خاوەن فایلەکان، گەمەی عێراق، دەستوری کوردستان و عێراق، کێشەی کورد و یاسای نێودەوڵەتی، خۆپیشاندانەکەی 14-02-2004 و شتی تریش. (2006) لە سلێمانی چاپکراوە.
4- کوردایەتی و سەربەخۆیی: لەم پەرتووکەدا، سەرەتا پێناسەی کوردو کوردستان و کوردایەتی ئەکات زانستیانە هانی بزافی کورد ئەدات کە لە بازنەی سەپاو دەرچن. لە هۆی نەبوونی سەربەخۆیی ئەدوآ. وەڵامی پرسیارەکانی هۆی سەرنەکەوتنی میرنشینیەکان و حکومەتەکەی شێخ مەحمود و کاژیک و پاسۆک ئەداتەوە. ئەو راستییە ئەسەلمێنآ کە پێکەوە ژیان لەگەلأ داگیرکەرانی کوردستاندا، بەهەر ناوێکەوە ئەستەمە. ئەڵآ سەرکردایەتی پارتییەکوردییەکانی ئێستا لە ئاستی هەلومەرجی سەربەخۆیدا نین. نەخشەو بەرنامە بۆ سەربەخۆیی کوردستان دائەنآ و هەموو ئەگەرەکان لەو بارەیەوە رەچاوئەکا. لە دەرگای هەندآ بابەتیکەش ئەدات (2002) لە سلێمانی چاپ کراوە.
5- أفکار: کتاب باللغة العربیة. یردفیه، بشجاعة وأقتدار، وبأحداث الأفکار علی آرا و عدد من الباحثین الذین ینظرون إلی المسألة الکوردیة بمنظار ظاهرة التعاطف وباطنە التظلیل قصداً أو جهلاً. کما یصحح آرا و عدد آخر من الکتاب المخلصین لهذە المسألة. ثم یأتی بآرائە الموضوعیة لأنشا و وتنظیم الأمن القومی والرأی العام فی کوردستان. کما یأتی بحل واقعی للعقدة المستعصیة لأعادة توحید الأدارتین فی جنوب کوردستان. ثم یلقی الأضوا و علی جملة من المفاهیم الخاطئة السائدة فی عقول مغلقة بسبب مؤثرات قرون من الأحتلال واڵاضطهاد التی نتج عنها سیلا من مرکبات النقص والخوف والخجل والأنحراف وعدم الثقة بالنفس أضافة إلی ابحاثە القانونیة لأصلاح النظام القانونی فی کوردستان مع الترجمة الکوردیة لبعض المصطلحات القانونیة المتداولة فی المحاکم وغیرها من المواضیع. طبع الکتاب فی (2002) فی السلێمانیة.
6- کوردایەتی و دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ: ئەشآ بڵێین ئەم پەرتوکە کە لە بنکەی چاپەمەنی رۆژ لە سوید / ستۆکهۆڵم ساڵی (1994) لە (107) لاپەڕەدا چاپیکردبوو، چاپی یەکەمی (کوردایەتی و سەربەخۆیی)ە کە بابەتی بڕگەی (4)ی سەرەوەیە، لەگەڵ هەندێک جیاوازی و دوای ئەوەی هەندێک بابەتی نوێی خرایەسەر.
7- هەڵبەستەکانی ژیر: کۆی هۆنراوەکانێتی، تا ساڵی (1993) کە دەزگای چاپەمەنی رۆژ لە سوید کۆیکردبووەوە و لە (428) لاپەڕەدا چاپیکردووە لەتەک توێژینەوەیەکدا بەناوی (پراوەکانم لە هەڵبەستداو وانەیەک لە بارەی هەڵبەستەوە). کە بە هەردووکیان (463) لاپەڕەی گرتۆتەوە.
8- گەورەپیاو: بریتییە لە سآ شانۆنامە بە هۆنراوە. لەتەک چاپی دوومی (ئافرەت و نوشتە) کە ئەمیش هەمان دەزگا لە سوید لە (117) لاپەڕەدا چاپیکردووە.
شانۆنامەی یەکەم (ئەحەی جاو) بە شێوازێکی کۆمیدی لە بارەی ئەو پیاوەوەیە کە لە سلێمانی هەندآ کەس پێیانئەوت (شێت!) هەندێکیش پیانئەوت (وەلی!).
شانۆنامەی دووەم (نازە) کێشمە کێشێکە لە نێوان بەگ و جوتیار و رۆشنبیر و دەوڵەمەند و پزیشک و پیشەساز و ئەندازیار و تێکۆشەر و گێرەشێوێندا.
شانۆنامەی سێیەم (گەورە پیاو) بە شێوازێکی کۆمیدی لە بارەی بەشیر موشیری ناودارەوەیە.
شیاوی وتنە، ئەو بەرهەمانەی لە سوید چاپکراون، ژمارەیەکی کەمیان گەیشتنە کوردستان.
9- جوانی: تایبتە بەو هۆنراوانەی لە بارەی جوانی ئافرەتەوە وتراون. (1983) لە سلێمانی چاپکراوە.
10- کوردایەتی: تایبەتە بەو هۆنراوانەی لە بارەی کوردایەتییەوە، ساڵەکانی (1958) تا (1960) وتراون، لە تەک پێشەکیەکی مامۆستا جەمال نەبەزدا.
11- نازەنین: یەکەم کۆمەڵە هۆنراوەکانێتی کە لە نێوان (1954) تا (1957) وتراون.
12- ئافرەت و نوشتە: شانۆنامەیەکی کۆمیدییە، ساڵی (1956) چاپکراوەو لەسەر شانۆی قوتابخانەی ئامادەیی کوڕان لە سلێمانی، نمایشکراوە.
لە بواری رامیاریدا:
1- ئەندامی حزبی شیوعی عێراقی بووە (1948) بۆ (1958) لەو بڕوایەوە کە کورد لەو رێگەیەوە ئەگاتە مافی چارەنووسی خۆی، بەهۆی چالاکییەکانی لەو حیزبەو رێکخراوەکانیدا، چەند جار زیندانی کراوە. لە خوێندن پچڕێندراوە. (1954-1955) راپێچی شوعەیبە کراوە، (1957) تا (1958) وەک دوور خراوەیەکی سیاسی، نێردراوە بۆ ئەبو غرێب.
2- لە دامەزرێنەران و ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوەو یەکێتی کورد (کاژیک) بووە کە بۆ ماوەی (15) سالأ لە خەباتی نهێنی و ژێر زەمینیدا بوە.
3- پەیوەندیی نهێنی لەگەڵ پاسۆکدا هەبووەو دوای راپەڕین، لەگەڵ چوار هاوبیریدا، مەکتەبی سیاسی پاسۆکیان پێکهێنا.
4- ساڵی (2004) لە دامەزرێنەرانی کۆڕی سەربەخۆیی کوردستان بووە.
5- سەرپەرشتیاری گۆڤاری (هیوا) بووە (1957) و (1958) هەروەها سەرپەرشتیاری رۆژنامەی سەربەخۆیی ئۆرگانی پاسۆک بووە (1991) تا (1993).
6- ساڵی 1963 حاکمی عەسکەری گشتی رەشید موسڵیح فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردووە بە تۆمەتی ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆ مەلا مستەفای بارزانی کڕیوە.. ئەمیش ئەڵێت: ئەگەر بمبوایە پاسکیلێکم بۆ خۆم ئەکڕآ!.
7- ساڵی (1974) (1975) دادوەرو پشکنەری دادبوە لە شۆڕشی ئەیلول.
8- ئێستا سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستانە / سەرکردایەتی باشوور. [1][2]
🗄 سەرچاوەکان
[2] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Kamil Zheer (کامیل ژیر)
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 22
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پەراوێزێکی هێمن لەسەر شیعری کوردایەتیی کامیل ژیر کە بە ناوی ئەوەوە بڵاکراوەتەوە
2.👁️راگەیاندنی هاوبیرانی کوردایەتی سەبارەت پەیامەکەی ئوجەلان لە نەورۆزی 2013دا
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بەشیر موشیر؛ ئەو سەرۆکەی نە درۆی کردوە، نە راستی وتوە
2.👁️جوانی ئافرەت
3.👁️نازەنین
4.👁️هەڵبەستەکانی ژیر
5.👁️کاژیک؛ کامیل ژیر لە وەڵامی 62 پرسیاری هەڵۆ بەرزنجیدا
6.👁️کامیل ژیر و هۆنراوەی نەتەوەیی لە هەڵوێست و رەخنەدا
7.👁️کوردایەتی
8.👁️کوردایەتی و جوانی
9.👁️کوردایەتی و سەربەخۆیی
10.👁️یادەکانم 1934 - 2019
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-02-2004
2.👁️20-12-1934
3.👁️20-12-1943
📷 وێنە و پێناس
1.👁️عێزەدین مستەفا رەسوڵ، کامیل ژیر، حافز مستەفا قازی و رەفیق حیلمی
2.👁️محەمەد ئەحمەد قادر، رەفیق پشدەری، جەمال نەبەز و کامیل ژیر
3.👁️کامیل ژیر، جەمال نەبەز، بەشیر و موشیر و هەژار موکریانی و...
📖 کورتەباس
1.👁️سەبارەت رێنوس و رێزمانی کوردی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاسۆس ئەحمەد هەردی
2.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 20-12-1943
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: ⚖ مافناس
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 3 2009 2:44PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 24 2019 9:43AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 26,472 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.19 KB Nov 3 2009 2:44PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020
  🗓️ 17-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات، ئازاد عەبدولواحید سەرنووسەریەتی و سەرکەوت وەلی بەرِێوەبەری هونەرییەتی.
ناوبراو پەرتووکێکی بەناوی (پیاوێک لە جنسی سەگ) لەژێر چاپدایە و لە بەرواری 25-12-2020 بڵاودەبێتەوە.
جگە لە چیرۆک خاوەنی دەیان هۆنراوە و نووسی جیاوازە کە لە تۆڕە کۆمەلایەتی و پێگەکانی تر بڵاویان دەکاتەوە.[1]
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
سۆنیا شێرزاد حەسەن

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,202 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574