پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,363
وێنە 105,706
پەرتوک PDF 19,153
فایلێن پەیوەندیدار 96,408
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کامیل ژیر
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کامیل ژیر

کامیل ژیر
ژیر: نازناوی کامیل نیزامەدین جەلالە.
لە 20-12-1934 لە #سلێمانی# لە دایکبووە.
لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیرە.
باوکی: وەک دەرچوویەکی شەشی سەرەتایی سەردەمی عوسمانی و وەک فەقێیەک بۆ ماوەی چەند ساڵێک خوێندەوارییەکی باشی هەبوە جگە لە کوردی، عەرەبی و فارسیزانیشببوە. هێڵی زۆر خۆشبووە. بەو هۆیەوە خەڵکی ڕووی ئەوەیان لێناوە کە سکڵاو نامەو کومبیالە و گرێبەستیان بۆ بنووسێ بەبێ بەرانبەر. مەشقی خوێندەواری بە منداڵەکانی ئەکرد.
باپیری شێخ جەلال: موفتی شارباژێر بووە. ماوەیەکیش فەرمانبەر بووە لە دادگا. کوڕی شێخ تەهای شێخ سەلامی قازیی شارباژێر بووە. ئەمیش بە چوار پشت دەچێتەوە سەر زانای ئایینی شێخ نیزامی کە ئارامگەکەی لە گوندی چنارەی نزیک #دەربەندیخان#ە و تا ئێستەش زیارەتگەی خەڵکییە. باپیرە گەورەیان پیر خدری شاهۆی زەردەشتییە.
خاڵی باوکی، شێخ سەلامی عەزەبانی: هەستیاری نەتەوەیی بەناوبانگ و سیاسەتکار و ڕۆشنبیری گەورەی سەردەمی خۆی بووە.
مامی: ا.ب. هەوری: هەستیاری نەتەوەیی و نووسەر و پەروەردەکار بووە.
برای، فازیل نیزامەدین: نووسەر و چیرۆکنووس و فەرهەنگسازبوە. خاوەنی فەرهەنگەکانی ئەستێرە گەشە و شیرین و شیرینی نوێ بووە.
خەزوری، شێخ حەسەنی شێخ حەمە مارف: ڕۆشنامەنووس و وەرگێڕ و ڕادیۆکار بووە.
دوو خوشک و شەش بران کە دوانیان، هیوا و جەمال، ئەندازیارن.
پارێزەر: کامیل ژیر: دەرچووی کۆلێجی مافە لە بەغدا، هەشت کۆرس زمانی ئینگلیزیی لە پەیمانگەی ئەمەریکی و یەک کۆرس زمانی ئەڵمانی لە پەیمانگەی گۆتە لە بەغدا خوێندووە. ماوەی پێنچ مانگیش لە جنێڤ / سویسرا هەوڵیداوە فێری زمانی فەڕەنسی ببێت. ساڵێکیش لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان لە بەغدا، هونەری نواندن و دەرهێنانی خوێندووە. دوو بڕوانامەی لە بواری کارگێڕیدا لە لە بەغدا وەرگرتووە، سێ بڕوانامەی ڕێزلێنانی لە بواری ڕۆشنبیریدا وەرگرتووە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1- ئەم کۆمەڵە هۆنراوەیە (کوردایەتی و جوانی) : بە گشتی بەهاکان (قیم) ی کوردایەتی و جوانیی ڕەوشت و جوانیی سرووشت و جوانیی ئافرەتی لە خۆگرتووە و بریتییە لە ژمارەیەک هۆنراوەی تازەو هەندآ هۆنراوەی هەڵبژاردە لە کۆمەڵە هۆنراوەکانی پێشووی کە لەم ڕۆژگارەشدا، هەمان گیان و گوڕو کاریگەرێتییان تێدایە. لە ئاستی وێژەیشدا، هەمان گیان و گوڕو کاریگەرێتییان تێدایە و، هەمان قوورسایی خۆیان هەیە. دیوانەکانی پێشووش، لە بازاڕدا نەماون، بۆیە لێرەدا چاپکردنەوەیان بە پێویست زانرا.
2- کوردایەتی و کۆمیدیای گەندەڵی: بریتییە لە بیست کوورتە چیرۆکی ڕامیاری لە بەرگێکدا بە شێوازی لاکرتی (سخریە، ساتیر) بەو گەندەڵیانەی لە دەسەڵاتدا بەربڵاون. (2008) لە سلێمانی چاپکراوە.
3- کوردایەتی بیرو بزاڤە: بریتییە لە برێک باری سەرنج و بیرەوەرییە سیاسییەکانی نووسەر لەنێوان (1948-1994) دا وەک وەڵامدانەوەش بۆ بەڕێزان: شۆڕش قادر، هیمدادی حسێن، گۆڤاری تایم، گۆڤاری جەماوەر، گۆڤاری پەیامی مرۆڤایەتی، ڕۆژنامەی هاوبیر، عەتا قەرەداغی، د. جەمال نەبەز، د. عوسمان بەرزنجی، زانیار قڕگەیی، ئاسۆس هەردی، کاندێش، ڕۆژنامەی هەواڵ، ڕۆژنامەی ڕایة الحریة، سیروان کاوسی، #مەلا بەختیار#، چێنەر جۆڵا، بۆتان جەلال، #نەوشیروان مستەفا# و عیماد ئەحمەد. هەروەها هەندێ پەرچدانەوەشی گرتۆتە خۆ بەرانبەر بەڕێزان: فریاد ڕەواندزی، د. کوردۆ عەلی، شێرکۆ بێکەس، ڕێبین هەردی، د. کەمال مەزهەر، ئەحمەد حامید و د. حسێن محەمەد عەزیز، لەگەڵ شەش بابەت: بارزانی و کاژیک، خاوەن فایلەکان، گەمەی ئێراق، دەستووری کوردستان و ئێراق، کێشەی کورد و یاسای نێودەوڵەتی، خۆپیشاندانەکەی 14-02-2004 و شتی تریش. (2006) لە سلێمانی چاپکراوە.
4- کوردایەتی و سەربەخۆیی: لەم پەرتووکەدا، سەرەتا پێناسەی کورد و کوردستان و کوردایەتی دەکات زانستیانە هانی بزافی کورد دەدات کە لە بازنەی سەپاو دەرچن. لە هۆی نەبوونی سەربەخۆیی ئەدوآ. وەڵامی پرسیارەکانی هۆی سەرنەکەوتنی میرنشینیەکان و حکومەتەکەی شێخ مەحمود و کاژیک و پاسۆک دەداتەوە. ئەو ڕاستییە ئەسەلمێنآ کە پێکەوە ژیان لەگەڵأ داگیرکەرانی کوردستاندا، بەهەر ناوێکەوە ئەستەمە. ئەڵآ سەرکردایەتی پارتییەکوردییەکانی ئێستا لە ئاستی هەلومەرجی سەربەخۆیدا نین. نەخشەو بەرنامە بۆ سەربەخۆیی کوردستان دائەنآ و هەموو ئەگەرەکان لەو بارەیەوە ڕەچاوئەکا. لە دەرگای هەندآ بابەتیکەش دەدات (2002) لە سلێمانی چاپ کراوە.
5- أفکار: کتاب باللغة العربیة. یردفیه، بشجاعة وأقتدار، وبأحداث الأفکار علی آرا و عدد من الباحثین الذین ینظرون إلی المسألة الکوردیة بمنظار ظاهرة التعاطف وباطنە التظلیل قصداً أو جهلاً. کما یصحح آرا و عدد آخر من الکتاب المخلصین لهذە المسألة. ثم یأتی بآرائە الموضوعیة لأنشا و وتنظیم الأمن القومی والرأی العام فی کوردستان. کما یأتی بحل واقعی للعقدة المستعصیة لأعادة توحید الأدارتین فی جنوب کوردستان. ثم یلقی الأضوا و علی جملة من المفاهیم الخاطئة السائدة فی عقول مغلقة بسبب مؤثرات قرون من الأحتلال واڵاضطهاد التی نتج عنها سیلا من مرکبات النقص والخوف والخجل والأنحراف وعدم الثقة بالنفس أضافة إلی ابحاثە القانونیة لأصلاح النظام القانونی فی کوردستان مع الترجمة الکوردیة لبعض المصطلحات القانونیة المتداولة فی المحاکم وغیرها من المواضیع. طبع الکتاب فی (2002) فی السلیمانیة.
6- کوردایەتی و دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ: ئەشا بڵێین ئەم پەڕتووکە کە لە بنکەی چاپەمەنی ڕۆژ لە سوید / ستۆکهۆڵم ساڵی (1994) لە (107) لاپەڕەدا چاپیکردبوو، چاپی یەکەمی (کوردایەتی و سەربەخۆیی) ە کە بابەتی بڕگەی (4) ی سەرەوەیە، لەگەڵ هەندێک جیاوازی و دوای ئەوەی هەندێک بابەتی نوێی خرایەسەر.
7- هەڵبەستەکانی ژیر: کۆی هۆنراوەکانێتی، تا ساڵی (1993) کە دەزگای چاپەمەنی ڕۆژ لە سوید کۆیکردبووە وە و لە (428) لاپەڕەدا چاپیکردووە لەتەک توێژینەوەیەکدا بەناوی (پراوەکانم لە هەڵبەستداو وانەیەک لە بارەی هەڵبەستەوە) . کە بە هەردووکیان (463) لاپەڕەی گرتۆتەوە.
8- گەورەپیاو: بریتییە لە سآ شانۆنامە بە هۆنراوە. لەتەک چاپی دوومی (ئافرەت و نوشتە) کە ئەمیش هەمان دەزگا لە سوید لە (117) لاپەڕەدا چاپیکردووە.
شانۆنامەی یەکەم (ئەحەی جاو) بە شێوازێکی کۆمیدی لە بارەی ئەو پیاوەوەیە کە لە سلێمانی هەندآ کەس پێیانئەوت (شێت!) هەندێکیش پیانئەوت (وەلی!) .
شانۆنامەی دووەم (نازە) کێشمە کێشێکە لەنێوان بەگ و جوتیار و ڕۆشنبیر و دەوڵەمەند و پزیشک و پیشەساز و ئەندازیار و تێکۆشەر و گێرەشێوێندا.
شانۆنامەی سێیەم (گەورە پیاو) بە شێوازێکی کۆمیدی لە بارەی بەشیر موشیری ناودارەوەیە.
شیاوی وتنە، ئەو بەرهەمانەی لە سوید چاپکراون، ژمارەیەکی کەمیان گەیشتنە کوردستان.
9- جوانی: تایبتە بەو هۆنراوانەی لە بارەی جوانی ئافرەتەوە وتراون. (1983) لە سلێمانی چاپکراوە.
10- کوردایەتی: تایبەتە بەو هۆنراوانەی لە بارەی کوردایەتییەوە، ساڵەکانی (1958) تا (1960) وتراون، لەتەک پێشەکیەکی مامۆستا جەمال نەبەزدا.
11- نازەنین: یەکەم کۆمەڵە هۆنراوەکانێتی کە لەنێوان (1954) تا (1957) وتراون.
12- ئافرەت و نوشتە: شانۆنامەیەکی کۆمیدییە، ساڵی (1956) چاپکراوە و لەسەر شانۆی قوتابخانەی ئامادەیی کوڕان لە سلێمانی، نمایشکراوە.
لە بواری ڕامیاریدا:
1- ئەندامی حزبی شیوعی ئێراقی بووە (1948) بۆ (1958) لەو بڕوایەوە کە کورد لەو ڕێگەیەوە دەگاتە مافی چارەنووسی خۆی، بەهۆی چالاکییەکانی لەو حیزبە و ڕێکخراوەکانیدا، چەند جار زیندانی کراوە. لە خوێندن پچڕێندراوە. (1954-1955) ڕاپێچی شوعەیبە کراوە، (1957) تا (1958) وەک دوور خراوەیەکی سیاسی، نێردراوە بۆ ئەبو غرێب.
2- لە دامەزرێنەران و ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوەو یەکێتی کورد (کاژیک) بووە کە بۆ ماوەی (15) سالأ لە خەباتی نهێنی و ژێر زەمینیدا بوە.
3- پەیوەندیی نهێنی لەگەڵ پاسۆکدا هەبووە و دوای ڕاپەڕین، لەگەڵ چوار هاوبیریدا، قوتابخانەی سیاسی پاسۆکیان پێکهێنا.
4- ساڵی (2004) لە دامەزرێنەرانی کۆڕی سەربەخۆیی کوردستان بووە.
5- سەرپەرشتیاری گۆڤاری (هیوا) بووە (1957) و (1958) هەروەها سەرپەرشتیاری ڕۆژنامەی سەربەخۆیی ئۆرگانی پاسۆک بووە (1991) تا (1993) .
6- ساڵی 1963 حاکمی سەربازی گشتی ڕەشید موسڵیح فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردووە بە تۆمەتی ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆ مەلا مستەفای بارزانی کڕیوە.. ئەمیش دەڵێت: ئەگەر بمبوایە پاسکیلێکم بۆ خۆم ئەکڕآ!.
7- ساڵی (1974) (1975) دادوەرو پشکنەری دادبوە لە شۆڕشی ئەیلول.
8- ئێستا سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستانە / سەرکردایەتی باشوور. [1][2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 34,493 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[2] تۆڕێن جڤاکی | کوردیی ناوەڕاست | Kamil Zheer (کامیل ژیر)
فایلێن پەیوەندیدار: 3
بابەتێن پەیوەستکری: 26
بەلگەنامە
پارت و رێکخراو
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
وێنە و پێناس
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 20-12-1943 (81 سال)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): سلێمانی
پارت / لایەن: کاژیک
پارت / لایەن: پاسۆک
جوڕێ کەسی: چالاکی سیاسی
جوڕێ کەسی: مافناس
جوڕێ کەسی: نڤێسەر
جوڕێ کەسی: هۆزانڤان
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 03-11-2009 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( میلانۆ محەمەد ساڵح )ڤە: 26-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 34,493 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.19 KB 03-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,363
وێنە 105,706
پەرتوک PDF 19,153
فایلێن پەیوەندیدار 96,408
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!