ناوی تەواوی (ماهیر حەسەن ڕەشید) ە لە 10-01-1963 لە شارۆچکەی #عەربەت# نزیک شاری #سلێمانی# لە دایک بووە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە ساڵی 1979 لە ڕێی چالاکی قوتابخانەکان تێکەڵی کاری نواندن بووە ساڵی 1981 چووەتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆی تەواوکردووە ساڵی 1988 ژیانی هاوسەری لەگەڵ خاتوو (منیرە) پێکهێناوە و دوو کوڕ و دوو کچیان بووە (کادێر – کۆدیار – کۆشەن – ئانیا) لە چەندین فیلم و کوورتە فیلم و شانۆگەری بەشداری کردووە هەروەها بەشداری شانۆگەری (دارستان و یاساکانی) کردووە بەشداری بەشی یەکەمی زنجیرە درامای (گەردەلوول) ی کردووە بە یەکێک لە باشترین ئەکتەرە کۆمیدییەکانی کورد دادەنرێت.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 90,192 ganger