הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 514,960
תמונות 104,277
ספרים 18,883
קבצים הקשורים 94,729
Video 1,232
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
مەحمود عوسمان سۆرانی
קבוצה: ביוגרפיה | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەحمود عوسمان سۆرانی

مەحمود عوسمان سۆرانی
• لە ساڵی 1938 لەشارۆچکەی #پێنجوێن# سەر بەپارێزگای #سلێمانی#، لەخێزانێکی هەژار و کەمدەرامەت لە دایکبووە. باوکی (مەلا عەلی) پۆلیسی پەیوەندی بوو، بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڕان بووە لەپارێزگای سلێمانی، هەر بۆیە (مەحمود عەلی عوسمان) خوێندنی سەرەتایی لەنێوان #بیارە# و شاری سلێمانی تەواوکردووە.
• هاوینی ساڵی 1955 بووە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
• ساڵی 1956 لەکاتی خوێندن لەکۆلێژی پزیشکی لەبەغدا، بووە سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان، کە ئەو کات مام جەلال سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە بوو.
• ساڵی 1958 بووە ئەندامی یەدەگی لیژنەی مەرکەزی پارتی دیموکراتی کوردستان.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2361/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەحمود عوسمان و مستەفا بارزانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەحمود عوسمان و مستەفا بارزانی=KTML_ImageCaption_End=
• ساڵی 1961 کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، لە دە خوێندکاری یەکەمی کۆلێژەکە بوو.
• ساڵی 1961 بووە پزیشکی سەربازی لەحامیەی سلێمانی.
• ساڵی 1962 وەک پزیشک لەنەخۆشخانەی کۆماری لە بەغدا کاردەکات.
• ساڵی 1963 دەچێتە ڕیزی شۆڕشی ئەیلولەوەو لە شاخ وەک پێشمەرگەو پزیشک خەبات دەکات.
• لە ئازاری ساڵی 1963 بەشداردەبێت لە کۆفرانسێک لە کۆیە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا.
• ساڵی 1964 لەکۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لە پاشان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول کە لە نزیکەی (60) کەس پێکهاتبوو.
• لە ناوەراستی ساڵی 1965 بووە سکرتێری مەکتەبی تەنفیزی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی ئەیلول. لەهەمان کاتدا بەرپرسی بەشی پەروەردە و تەندروستی بوو لەو ئەنجومەنە لەناوچە ڕزگارکراوەکانی کوردستان.
• کۆتایی ساڵی 1965 یەکەم گەشت بۆ دەرەوەی کوردستان سازدەکات وەک نوێنەری شۆڕش بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا.
• پاش گەڕانەوەی لە ساڵی 1966 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لەڕێگەی کتێب و قەوانەوە خۆی فێری زمانی فەرەنسی دەکات.
• ساڵی 1967 وەک نوێنەری شۆرشی ئەیلول، گەشتێکی تر بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا سازدەکات.
• لەساڵانی 1964 تا 1975 زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ سەرۆک مستەفای بارزانیدا دەبێت وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و پزیشک و وەرگێری زمانەوانی. هەروەها لەهەموو گەشتەکانی ناوەوەو دەرەوەی وڵات یاوەری دەکات.
• ساڵی 1969 سەرۆکی وەفدی شۆرشی ئەیلول بوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد، کەبە بەیاننامەی 11 ی ئازاری ساڵی 1970 کۆتایی هات.
• لە 29 ی ئەیلولی ساڵی 1971 لەحاجی ئۆمەران لە تەقینەوەیەکدا، کە ئامانجەکەی سەرۆک مستەفا بارزانی بوو، ڕزگاری دەبێت. لەو ڕووداوەدا کەچەند مەلایەک سەردانی سەرۆک مستەفا بارزانی یان کرد بەناوی ناوبژیکردن، لەکاتی کۆبونەوەکە تەقینەوەیەک ڕوویدا و بووە هۆی برینداربوونی مەلا مستەفا.
• تەمووزی ساڵی 1972 لەگەڵ خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی سەردانی ئەمەریکا دەکات بۆ دامەزراندنی یەکەم پەیوەندی ڕەسمیی نهێنی لە نێوان شۆرشی کورد و ئەمەریکا.
• لە ئازاری ساڵی 1975 لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانی شای ئێران دەبینن و ناڕەزایی توند لەسەر ڕێکەوتننامەی جەزائیر دەردەبڕن.
• پاش ڕێکەوتنامەی جەزائیر لە ساڵی 1975، لەسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دووردەکەوێتەوە.
• ساڵی 1975 دەچێتە ئێران و بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێک لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە وک پزیشک کاردەکات.
• ساڵی 1976 دەچێتە وڵاتی سووریا و لیژنەی تەحزیری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی دادەمەزرێنێت.
• ساڵی 1977 گەشتێک بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەکات و ماوەی سێ مانگ دەمێنێتەوە بۆ باسکردنی تێچوونی شۆرشی ئەیلول و دەستپێکردنەوەی شۆرشی نوێ.
• ساڵی 1977 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و دەچێتە دۆڵی گارە لە نزیک سنوری تورکیا کە پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەوێ بوون. پاش ماوەیەک بەپێ بەڕێدەکەون و بەماوەی چوار ڕۆژ دەگەنە نۆکان لە سنوری قەڵادزێ.
• لە #08-08-1979# لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی لە ئەنجامی یەکگرتنی بزوتنەوەی سۆسیالیست و لیژنەی تەحزیری پارتی دیموکراتی کوردستان، حزبی سۆسیالیستی کوردستان دروستدەکەن. هەر لەو ماوەیەدا چالاک بووە لە ئۆپۆزسیۆنی ئێڕاقی و دەوری بینیوە لە دروستکردنی هەردوو بەرەی (جوقد) و (جود) بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێڕاقی کە لە ساڵی 1980 دامەزرا. هەروەها لە پەیماننامەی تەرابلوس ڕۆڵی هەبووە.
• لە 1-10-1979 لەگەڵ حزبی سۆسیالیست سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەدام حوسێنی سەرۆکی ئەو کاتی کۆماری ئێڕاق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی کورد کۆدەبنەوە.
• لە ساڵانی (1980 بۆ 1987) لەکاتی شەڕی نێوان ئێڕاق و ئێران، لە درەرەوەی وڵات پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەدەبرد.
• لە 24-11-1987 لەسەردانێکیدا بۆ کوردستان لەگوندی سیروان لەناوچەی دوکان دەرمانخوارد دەکرێت بە سالیۆم، لەو کاتەدا چەند هاوڕێیەکیان شەهید بوون، دکتۆر مەحمود لە کوردستان مایەوەو بۆ ماوەی شەش مانگ تیماری خۆی کرد.
• ساڵی 1988 بەشداردەبێت لەگفتوگۆی دامەزراندنی بەرەی کوردستانی لە پاشان لەگەڵ خوالێخۆشبوو #ڕەسوڵ مامەند# بوون بە ئەندامی سەرکردایەتی ئەو بەرەیە بە نوێنەرایەتی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان.
• مانگی 10 ی ساڵی 1989 بەشداردەبێت لە کۆنفرانسێکی گرنگی نێودەوڵەتی سەبارەت بەکێشەی گەلی کورد لە پاریس. لەو کۆنفرانسەدا وتاری کوردستانی ئێڕاق دەخوێنێتەوە.
• لە ساڵانی 1988 و 1991 دەبێتە نوێنەری بەرەی کوردستانی لەدەرەوەی وڵات و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی بەرەی کوردستانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئەوروپای ڕۆژهەڵات کە نووسینگەکەی ئەوکات لە دیمەشق بوو. چەندین گەشتی سیاسی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی تری جیهان وەک نوێنەری کوردی ئێڕاق سازدەکات.
• ساڵی 1991 لە بەرلین یاسر عەرەفاتی سەرۆکی ئەوسای فەلەستین دەبینێت و لەسەر گفتوگۆکانی نێوان بەرەی کوردستانی و بەغدا قسە دەکەن. هەروەها لەگەڵ وەفدی بەرەی کوردستانی سەردانی وڵاتی تونس دەکەن بۆ لای یاسر عەرەفات بە هەمان مەبەستی گفتوگۆی بەغدا و بەرەی کوردستانی.
• لە ئازاری ساڵی 1991 بەشداردەبێت لە کۆنگرەی فراوانی ئۆپۆزسیۆنی ئێڕاقی لە بەیروت.
• لە ئازاری ساڵی 1991 بەشدار دەبێت لە کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی لە ستۆکهۆڵم لەسەر کێشەی کورد و نوێنەرایەتی کوردی ئێڕاق دەکات.
• تەمووز و ئابی ساڵی 1991 بەشداردەبێت لە کۆبونەوەکانی سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی، هەروەها بەشداردەبێت لە دوا خولی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا کە شەش هەفتەی خایاند.
• دەبێتە کاندیدی سەرۆکایەتی هەرێم لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 ی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا.
• دوای دروستبونی کێشە لە ناو لایەنەکوردییەکاندا پاش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1992 تا ساڵی 1998 ڕۆڵی ناوبژیوان دەبینێت بۆ ئاشتکردنەوەی لایەنەکان و سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
• لە ساڵی 1998 تاساڵی 2003 بەشداری چەندین کۆڕ و سیمینار و کۆنفرانسی تایبەت بەکێشەی کورد و گەلی کوردستان دەکات و چەند جارێکیش دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
• ساڵی 2002 بەشداریدەکات لەکۆنفرانسی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێڕاق لە لەندەن، کەڕێگە خۆشکەربوو بۆ ڕووخانی ڕژێمی سەدام.
• ساڵی 2003 پاش ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێن، دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی حکومڕانی لەئێڕاقدا.
• هەمیشە چالاک بووە لە خەباتی نەتەوەیی و پشتیوانی زۆری لە خەباتی هەموو پارچەکانی کوردستان و حزب و لایەنە سیاسییەکانی کردووەو سەردانی کردوون لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات. پەیوەندی زۆر هەبووە لەگەڵ هەردوو شەهید قاسملۆ و دکتۆر سەعید. هەروەها لەگەڵ حزبەکانی کوردستانی ئێران و سەرکردەی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کوردەکانی سووریا و تورکیا.
• لە ساڵی 2005 تا ئێستا ئەندامی پەڕڵەمانی ئێڕاقە لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستانی.
• بەشداریکردووە لە چەندین ۆنگرەیەی نەتەوەیی پارچەکانی کوردستان لە وڵاتانی (فەرەنسا، بەلجیکا، کەنەدا، ئەمەریکا، بەریتانیا، نەرویج) و چەندین وڵاتی تریش.
• دکتۆر مەحمود عەلی عوسمان بێجگە لەزمانی کوردی زمانەکانی (فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی) بەباشی دەزانێت، تاڕادەیەکیش زمانی ئەڵمانی.
• ساڵی 1970 پاش 11 ی ئازار، پڕۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (بەهاری کاکە زیادی کۆیە) پێکهێناوە، خاوەنی هەشت منداڵە بەناوەکانی (هیوا، هێرۆ، هەتاو، هەورین، لانە، بۆتان، چنار، هێمن) و نۆ نەوەشی هەیە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 25,912
HashTag
קבצים הקשורים: 13
פריטים המקושרים: 25
ביוגרפיה
הספרייה
וִידֵאוֹ
מאמרים
מסמכי מפלגות כורדיות
מפלגות וארגונים
תאריכים ואירועים
תמונה ותיאור
קבוצה: ביוגרפיה
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
No specified T3 20: Yes
No specified T3 82: Penjween
No specified T3 85: דרום כורדיסטן
אומה: כורדי
אנשים מקלידים: פעיל פוליטי
אנשים מקלידים: חבר הפרלמנט
מין: גבר
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 03-11-2009
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 25-10-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 25,912
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.117 KB 03-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 514,960
תמונות 104,277
ספרים 18,883
קבצים הקשורים 94,729
Video 1,232
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.688 2!