Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👩 ژنبوون و پەرلەمان
نوسینی: هاوژین زیبا
لە رووداوی کوشتنی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ کە بەدەستی باوکیان کوژران جارێکیکە راستی ژنبوونیان هێنایەوە بەرچاو و زیهنی هەمووان ژن هەرچەندە باوک و برای خۆی هەبێت دەوڵەت و پەرلەمانی هەب
👩 ژنبوون و پەرلەمان
📖 مەهاباد قەرەداخی و ئیستێک بۆ بەخۆداچوونەوەی کۆمەڵگە
نوسینی: هەرمن ئەحمەد
وشە وەک گوڵ بێت یان گوللە؟
کورد کە باس لە جیاوازیی نێوان مرۆگەل دەکات، دەڵێ: ”پەنجەکانی دەست وەک یەک نین“، لە رووی سایکۆلۆژییشەوە هەر وایە، هەندێک مرۆڤ وەها خوڵقاون کە دیوە ئەهر
📖 مەهاباد قەرەداخی و ئیستێک بۆ بەخۆداچوونەوەی کۆمەڵگە
📖 ئەو رێنماییانەی دەبێت لە تەمەنێکی بچووکەوە بە منداڵ بدرێن
نوسینی:دیلمان ئازاد حەسەن
من کە پزیشکێکی پسپۆری دادوەریم رۆژانە لەناو جێگای کارم تەنیا کێشەی کۆمەلایەتی دەبینم، کێشەکانیش هەندێک جار لەسەر شتێکی بێ مانا دەست پیدەکات و بە کارەساتی گەورە کۆتاییدێت.رۆژ
📖 ئەو رێنماییانەی دەبێت لە تەمەنێکی بچووکەوە بە منداڵ بدرێن
👫 عوسمان هەورامی (هۆزانەوان)
عوسمان هەورامی لە ساڵی 1940 لە تەوێڵە لەدایکبووە، ساڵی 1959 لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی ئاداب لە بەغدا، وەرگیراوە، بەڵام لەبەر نەبوونی و هەژاری نەیتوانیوە کۆلێژ تەواو بکات، لە ماوەی تەمەنیدا چەندین
👫 عوسمان هەورامی (هۆزانەوان)
👫 ئیبراهیم خورماڵی
ئیبراهیم دانیشتوی خورماڵە و ماوەی 42 ساڵە ئەرشیفی گۆرانی و هونەری هەورامان دەکات، لە ئێستادا خاوەنی گەنجینەیەکی هونەری گەورەیە.
👫 ئیبراهیم خورماڵی
📝 راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا
دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (232)
1. پشکنین: (5378 پشکنینی نوێ)
(2035 هەولێر)
(730 سلێمانی، 172 گەرمیان، 228
📝 راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا
📝 کەنەکە: دەبێت شەنگال خاوەنی پێگەی خۆبەڕێوەبەر و تایبەت بێت
بۆ رای گشتیی
هەر هەنگاوێک لەبارەی شەنگاڵەوە بنێرێت، هەر بڕیارێک سەبارەت بە شەنگاڵ بدرێت، پێویستە ویست و ئیرادەی شەنگاڵیەکان تیایدا بە بنەڕەت بگیرێت
لە 09، 10، 2020 رێککەوتننامەیەک لەسەر شەنگاڵ لە نێ
📝 کەنەکە: دەبێت شەنگال خاوەنی پێگەی خۆبەڕێوەبەر و تایبەت بێت
📕 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
ئامادەکردنی: ئەحمەد کوردی
ساڵی 2020 [1]
📕 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
📖 هەورامان،نقێمە ونبووەکەی ژیاری مرۆیی
نووسینی: هۆمەر نۆریاوی
هەورامان، یەک لە مەکۆ و ناوەندە سەرەکییەکانی ژیار و شارستانییەتی مرۆیی بەدرێژایی دیرۆک دێتە ئەژمار. هەبوونی شوێنەواری دێرین، سرووشتی دڵبزوێن و ڕەنگین، بەردەنووسی فرەوان، قەواڵە
📖 هەورامان،نقێمە ونبووەکەی ژیاری مرۆیی
📖 دەرکەوتنی گۆڤاری بەیان لە وەرزی خەزانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
نووسینی: هۆمەر نۆریاوی
لە قۆناخێکی هەرە ناسک و هەستیاری مێژوودا کە ڕۆژنامەگەریی کوردی لە ڕۆژهەڵات لە حاڵی گیان کەنشتدایە و تەنێ نووزەیەکی لێوە بەرگوێ دەکەوێت و بەشی فرەی بە ڕەشکردنەوەی ڕووپەلی پاکژەو
📖 دەرکەوتنی گۆڤاری بەیان لە وەرزی خەزانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
👫 کەسایەتییەکان
رەسوڵ بێزار گەردی
👫 کەسایەتییەکان
جەمال حامید ئەسعەد - جەمال ...
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد فەرەج
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
✌️ شەهیدان
داود سەمەد فرجی
👫 محەمەد مەهدی جەواهیری | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

محەمەد مەهدی جەواهیری
لە رۆژی 26 ی تەمووزی ساڵی 1899 لە شاری نەجەف لە خێزانیکی ئاین پەروەر لە دایک بووە، ئەو شارە بەوە ناسراوە کە بنکەی رۆشنبیری ئاینی بووە، چەندین بازاڕی کتێب و دەزگای رۆشنبیری و کۆمەڵەی ئاینی و حزبی سیاسی لێ بووە، باوکی یەکێک بووە لە زانا ئاینیەکانی ئەو شارە، حەزی کردووە کورەکەشی (جەواهیری) هەرلە منداڵیەوە لە کۆرو کۆبوونەوەی زانایان نزیک بێت و هەوڵی داوە فێری خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزی بکات و پێی لەبەربکات، چەندین کتێبی بە نرخی لە بەردەم داناوە تا زوو زمانی بە گەوهەر و زمان و رەوانبێژی و شیعری شاعیرانی عەرەبی ببێژ ێت، باوکی هەرجارێک شیعرێکی کلاسیکی پێ لە بەر بکردایە لیرەیەکی وەک پاداشت دەدایە جەواهیری، وای لێهاتبوو تەنها بە چەند سەعاتێک شعرێکی جاهیلی 450 دێری لە بەر دەکرد بێ ئەوەی لە رووی زمانەوانی هەڵە بکات، باوکی حەزی دەکرد ببێت بە زانایەکی زمانەزانی یان نووسەرێک، بەڵام مەیلی شیعری و حەز و خولیای بۆ شیعر پارسەنگی بۆ شیعر نوسین خوار کردەوە، ساڵی 1917 باوکی کۆچی دوایی دەکات، پاش ئەو کۆستە گەورەیە محەمەد مەهدی جەواهیری بۆ زیاتر وەرگرتنی زانست و دەوڵەمەند بوونی بە چەمکی جۆرەها مەعریفە، رووی کردە خوێندنەوەی کتێبەکانی فەلسەفەو جۆرەهای شیعری کلاسیک و نوێ، لە ساڵی 1920 بەشداری لە شۆڕشی بیست دەکات، لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵ شای عێراق عەمامە لە سەر دەکات و چەند وەزیفەیەک وەردەگرێ، پاشان واز لە لەبەر کردنی عەمامەو کارو ئیشی حکوومەت دهێنێت دەست دەکات بە کاری رۆژنامە گەری و نەجەف جێدەهێلی و روودەکاتە شاری بەغدا، لە وێ چەند رۆژنامەیەک دەردە کات لەوانەش. رۆژنامەی (فورات وکۆدەتا) پاشان رۆژنامەی(رای گشتی)، چەند جارێکیش وەک سەرۆکی یەکێتی وسەرانی عێراق هەڵدەبژێرێت، لە ساڵی 1921 یەکەمین هۆنراوەی خۆی بڵاو دەکاتەوە، یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بەناوی (حلبە الادب) چاپ دەکات، ساڵی 1927 لە سەرمیلاکی پەروەردەی کازمیە لە بەغدا بە وەزیفەی مامۆستا دادەمەزرێت لەساڵی 1928 کۆمەڵەشیعرێکی دیکەی بەناوی (بین الشعور والعافە) بڵاو دەکاتەوە، ساڵی 1919 جارێکی دیکە رۆژنامەی(فورات) دەخاتەوە گەڕو 20 ژمارەی دیکەی لێ دەردەکات. لە ساڵی 1935 کۆمەڵە شیعری سێیەمی بە ناوی(یوانی جەواهیری) چاپ دەکات، ساڵی 1936 رۆژنامەی (کودەتا) دەردەکات ئەوکاتەی کە بەکر سدقی کودەتایەکی سەربازی ئەنجامدا بوو، بەڵام زۆر بەرهەڵستکاری ئەو کودەتایەی دەکرد کە بۆی روون بۆوە ئەو کودەتایە ئەو ئەنجامانە ناپێکێ کە لە پێناویدا کاری بۆ کردبوو، بۆیە، لە سەر ئەو وتارانەی کە دژی کۆمەڵە کودەتاچیەکان دەینووسی سێ مانگ دەستگیرکراو رۆژنامەکەشیان داخست، ساڵی 1941 پاڵپشتی خۆی بۆ بزاڤی مارس دەربڕی، بەڵام ئەوبزاڤە زوو شکستی خواردو جەواهیریش لەگەڵ سەرکردەکانی بزاڤی مارس چونە ئێران، هەر لە هەمان ساڵدا گەڕایەوە عێراق و رۆژنامەی (رای گشتی) خستە کار. ساڵی 1944 بەشداری لە ڤیستیڤاڵی ئەبی عەلای ئەلموعەریی لە دیمەشق کرد، لە ساڵانی 1949 و1950 بەشی یەکەم و دووەمی لە دیوانە تازە چاپکراوەکەی بڵاو کردەوەو وەک شاعیرێکی ناسراوی دەنگ بەرز ناسرا، هەر لەهەمان ساڵدا بەشداری لە کۆنگرەی رۆشنبیری کۆمکاری عەرەبی ئەسکەندەرییە کردوو هەروەها وەک نەقبیی رۆژنامەنووسانی عێراقی وسەرۆکی یەکێتی نووسەرانی عێراق دەست نیشانکرا، ساڵی 1961 دووچاری چەند کۆسپ وتەگەرەیەکی سیاسی بۆوە، بە ناچاری عێراقی بە جێهێشت و رووی کردە لوبنان ولە وێش چوە براغ-ی پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا. لە براغ 7 ساڵ مایەوە و ساڵی 1965 کۆمەڵە شیعرێکی بە ناوی (پۆستەی نامۆیی) لە چاپدا، ساڵی 1971 وەزارەتی راگەیاندنی عێراقی کۆمەڵە شیعرێکی تازەیان بە ناو نیشانی (أیها الارق) بۆ بڵاوکردەوە، هەمان ساڵ سەرکردایەتی شاندێکی عێراقی کرد بۆ کۆنگرەی نووسەرانی عەرەب لە دیمەشق و هەرلە هەمان ساڵدا وەزرایەتی راگەیاندن کۆمەڵی شیعرێکیان بەناوی (خلجات) بۆ چاپکرد. ساڵی 1973 بە یاوەری شاندێک لە نووسەرانی عێراق سەردانی وڵاتی تونسیای کرد وبە شداریان لە کۆنگرەی نۆیەمی نووسەرانی عەرەب کرد، پاشان رووی لە هەندەرانکردوو عێراقی بە جێهێشت، زۆر لەوڵاتانی دونیا دەرگایان بۆی واڵا کردبوو کە لێی نیشتە جی بێت و بەڵام ئەو وڵاتی سوریای هەڵبژاردو لەوێ درێژەی بە چالاکیە هونەریەکانی خۆی دا تا رۆژی27ی تەمووزی ساڵی 1997 بە یەکجاری ماڵئاوایی دەکات و دەگاتە بەر دلۆڤانی خوای مەزن. جەواهیری بەدرێژایی تەمەنی پیاوێکی خاوەن هەڵویستی نیشتیمانی بووە هەرگیز نەچۆتە ریزی هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی ئەو لای وابوو دەبێ شاعیرو نووسەران داهێنانەکانیان بۆ وڵات بێت، نەک بۆ لایەنێک، زۆجار بە رۆشنبیرێکە شیوع لەقەڵەم دەدرا، بەڵام ئەو دەیگوت خەڵکی ئازادە کە چۆن دەناسن و چیم بۆ لێک دەدەنەوە، بەڵام منیش ئەو کەسەم کە تا دوا هەناسەم بۆ خزمەتی کلتووری میللەتەکەم دەژیم، بڕوام بە یەکسانی و برایەتی گشت گەلانی دونیا هەیە، لەهەر کوێیەک. زوڵم و زۆرداری هەبێ دژی شۆرشی دەکەم و خۆم بە بەرهەلستکاریان دەزانم، قەت نابی رۆژی قەڵەمەکەم بۆ خزمەتی کەسانی دیکتاتۆرو فاشی و زۆرداران، بسوڕێ، هەموو دەمێک ئێراق بە خاک و هەواو ئاوەو لە ویژدانی جەواهیر دابوو، ئێراقییەکان بە کوردو عەرەب و گشت کەمە نەتەوەییەکان برای ئەو بوون، هەموو کات لە رێزی پێشەوەی خەباتگێڕان و شۆڕشگێرانی وڵاتەکەی بوو دژی زوڵم و زۆردارەکانیان، زۆر پشتگیری لە خەبات و بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان کردووە، دۆستێکی نزیکی گەلی کورد بووەو باوەڕی بە مەسەلەی نەتەوەییەکەی کورد هەبوو چەندین شیعری بۆ کوردو خەباتی کورد نووسیوە.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | رادیۆی نەوا
📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-07-1899
📷 وێنە و پێناس
1.👁️جەلال تاڵەبانی، هێرۆ، جەواهیری و...
2.👁️جەواهیری و سەلامی مەلا سابیر
3.👁️ساڵیادی کۆچی دوایی پیرەمێرد لە سلێمانی، جەواهیری و د.عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ و رەئوف یەحیا و کۆمەڵێک نووسەری تر - ساڵی 1970
4.👁️محەمەد مەهدی جەواهیری لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 26-07-1899
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 27-07-1997 (98 ساڵ)
👫 جۆری کەس: 👐 (دۆست)ی کورد
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🇸🇦 عەرەبی
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: 🌏 بێگانە
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان: 💊 مەرگی سروشتی و نەخۆشی
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 3 2009 11:17PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 3 2020 12:10PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,135 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.137 KB Nov 3 2009 11:17PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020
  🗓️ 14-10-2020
  🗓️ 13-10-2020
  🗓️ 12-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسوڵ بێزار گەردی
لەڕۆژی 1994-10-17 دڵەگەورەکەی حەیرانبێژی ناوداری کورد رەسووڵ گەردی (رەسوڵ ئیبراهیم سوڵتان) لەباڵەخانە بێنازەکەی لەگەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر لەلێدان کەوت و لەنێو شەپۆلی غەم و بەئامادەبوونی هونەرمەند و دۆست و یارانی بەخاک سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە لێهاتووەی کورد لەساڵی 1922دا لە گوندی قەڵادگەی نزیک شاری هەولێر هاتۆتەدنیاوه، لەشاری هەولێری قەڵاو منارە پەروەردەبووە چۆتەبەر خوێندن و بۆتە خوێندەوارێکی رووناکبیرو هەر لەمنداڵییەوەبەهرەی هونەری حەیرانبێژی لەمێشکدا چەکەرەی کردووەو دەنگی سازگاری خۆی لەگەڵ
رەسوڵ بێزار گەردی
جەمال حامید ئەسعەد - جەمال بەختیار
لە ساڵی 1927 لە سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری مەهاباد بەشداری کردوە و پێشەوا قازی محەمەد نازناوی بەختیاری داوەتێ، لە ساڵی 1957 دا ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بووە، نیگار کێشێکی ریالیست و خۆشنوسێکی بە توانا بووە لە سەرەتای 1940 ەوە دەستی داوەتە رەسم کردن، خۆی دەلێت من لە تەمەنی 7-8 ساڵی یەوە خولیای نیگار کێشان بووم، لە ساڵی 1975 ەوە کوردستان جێ دەهێلێت بەرەو ئەمریکاو لەوێ سەرۆکی کۆمەڵی هونەرەجوانەکانی کوردەو تائێستاش لە چالاکی نەکەوتوە وێنەکانی زی
جەمال حامید ئەسعەد - جەمال بەختیار
فەرهاد فەرەج
ساڵی 1966 لە سلێمانی لەدایکبووە. رۆژی 17-10-1999 لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆرکرا.
فەرهاد فەرەج
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
داود سەمەد فرجی
کوڕی خانەوادەیەکی پێشمەرگە بووە لە کفری، لە تەمەنی 14 ساڵیدا و لە رێکەوتی 18-10-1986 لەلایەن سوپای عێراقەوە لە شوێنێکی سەربازیی و بەشێوەیەکی شاراوە ژێرخاک کراوە. لە دوای راپەڕینەوە، خانەوادەکەی بۆ تەرمەکەی لە گەڕاندان.
لە راگەیەندراوەکەی دەزگای مین ئاماژە بەوەشکراوە: لە رێکەوتی 23-9-2019، بەهاوکاری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان، دەست کرا بە گەڕانێکی چڕتر. بە بەکارهێنانی ئامێری کانزادۆزەرەوە توانرا شوێنی تەرمەکە بدۆزنەوە کە لە نێو تابوتێکی ئاسنیندایە و رۆژی 01-10-2019 تەرمەکەی
داود سەمەد فرجی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574