پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتوک PDF 18,882
فایلێن پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
سامی عەبدولڕەحمان شنگالی
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: شەهیدان | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سامی عەبدولڕەحمان شنگالی

سامی عەبدولڕەحمان شنگالی
ئەندازیار و سیاسەتمەدار محەمەد مەحمود عەبدولڕەحمان خدر، ناسراو بە سامی، سامی عەبدولڕەحمان، ساڵح و دارا، ساڵی 1957 ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بووە‌ لە ئەوروپا، ساڵی 1966 بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستانی عێراق، لە هەردوو کۆنگرەی حەوتە‌‌م 1966 و هەشتە‌‌م 1970ی پارتیدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا‌وە، ساڵی 1975 ئەندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە‌، ساڵی 1979 و لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لە ڕیزەکانی پارتی چووەتە‌ دەرەوە، ساڵی 1981 حزبی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستانی دامەزراندووە، ساڵی 1993 گەڕاوەتەوە نێو ڕیزەکانی پارتی و لە کۆنگرەکانی یازدەیە‌م 1993 و دوازدەیەم 1999دا بووەتە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان-یەکگرتوو هەڵبژێردراوە، لە 1ی شوباتی 2004 و لە کردەوەیەکی تیرۆریستی لەناو بارەگای لقی دووی پارتی لە شاری هەولێردا شەهید کراوە.

ژیاننامە
محەمەد مەحمود عەبدولڕەحمان ساڵی 1933 لە شنگاڵ - موسڵ لە دایکبووە. ساڵی 1952 بە نێردە (بعثة‌) ی حکومەت بۆ شانشینی یەکگرتووی بریتانیا نێردراوه و لە ساڵی 1953 لە زانکۆی مانچستەر وەرگیراوە‌. ساڵی 1957 ماستەری لە ئەندازیاری کارەبادا وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە عێراق و ساڵی 1958 لە وەزارەتی نەوت بە ئەندازیار دامەزراوە. هەمان ساڵ لە دامەزرێنەرانی سەندیکای ئەندازیارانی عێراق بووە و ساڵی 1959 بە سکرتێری سەندیکای ئەندازیارانی عێراق هەڵبژێردراوە. ساڵی 1959 مولازمی دووەمی یەدەگ بووە لە شاری موسڵ و لە کاتی یاخیبوونی عەقید ڕوکن عەبدولوەهاب شەواف (1016-1959) ‌ پشتگیری زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسم ( 1963) ی کردووە و دژ به ‌یاخیبوونی عەقید ڕوکن عەبدولوەهاب شەواف وەستاوە. ساڵی 1961 هاوسەرگیری لەگەڵ فەوزیە ئەمین عەبدەلڕەحمانی ئاموزایدا کردووە. لە 1ی شوباتی 2004 و لە کردەوەیەکی تیروریستیدا لە شاری هەولێر بە دەستی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە شەهید کراوه. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە.

خەباتنامە
محەمەد مەحمود عەبدلڕەحمان ساڵی 1954 لەو کاتەی کە قوتابی بوو لە شانشینی بەریتانیا، لە‌ کۆمەڵەی قوتابییانی عێراقی سەر بە حزبی شیوعی عێراق خەباتی کردووە و بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی قوتابییانی حزبی شیوعی عێراق لە زانکۆی مانچستەری شانشینی یەکگرتووی بریتانیا هەڵبژێردراوە، ساڵی 1957 بە ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا وەرگیراوە. لە پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا بەرپرسی حزبی شیوعی عێراقی لە شانشینی یەکگرتووی بریتانیا بووە.

له ‌دوای کودەتای 8ی شوباتی 1963 و ڕاوەدونانی شیوعییەکان پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە و سەرەتا وەکوو ڕاگەیاندنکارێک دەستی بە خەبات کردووە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئێستگەی دەنگی کوردستانی عێراق بووە‌ کە لە ئەشکەوتی گردەڕەشی سنووری پارێزگای سلێمانییە‌وە پەخش دەکرا‌، ساڵی 1965 ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی خەباتی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لە هەمان ساڵدا بە بەرپرسی ئیزگەی ڕادیۆی دەنگی کوردستان دەستنیشان کرا‌وە.

لە 1ی ئابی 1966 بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق دەستنیشانکراوە و دواتر بووەتە ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذي) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق. لە هەردوو کۆنگرەکانی حەوتە‌‌م 1966 و‌ هەشتە‌‌م 1970ی پارتیدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و دواتر مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێردراوە، لە هەمان ساڵدا بووەتە یاریدەدە‌ری بەرپرسی مەکتەبی سەربازی لە نووسینگەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سەکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق و لە هەمان کاتدا کراوەتە ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی نووسینگەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق، لە 15ی نیسانی 1967 بە سەرپەرشتی سەرۆک مستەفا بارزانی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنەری کۆنفرانسی سەربازی - ڕامیاریی کانی سماق بووە، لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانەوە بەردەوام ڕۆڵی لە پێگەیاندنی کادیراندا هەبووە و وەکوو مامۆستای وانەکان خولەکانی پێگەیاندن خزمەتی کردووە.

ناوبراو وەکوو سەرکردەیەکی سەربازیی ڕۆڵی کاریگەریی بینیوە و لە 18ی تشرینی دووەمی 1969 سەرپەرشتی داستانی پیرەمەگرونی کردووه و لە کۆتایی هەمان ساڵدا سەرپەرشتیی شەڕی سورداشی کردووە‌‌، لە 1ی ئاداری 1969 کراوەتە فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنی لێدانی کۆمپانی نەوتی کەرکووک لە باباگوڕگوڕ‌، بەهۆی ئاشنابوونی لەگەڵ خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی بەردەوام لە کات و شوێنە پێویستەکاندا پشت بە توانا و لێهاتوییەکانی بەستراوە و ساڵی 1970 ئەندامی لێژنەی ئاشتی حەوت کەسیی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیستی بووه، لە 10ی کانونی دووەمی 1970 ئەندامی شاندی نۆ کەسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆ دانوستان لە بارەی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی حزبی بەعس لە شاری بەغدا‌، لە 11ی ئاداری 1970 دا ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆ جاڕدانی ڕێکەوتننامەی 11ی ئادار بۆ مافی ئۆتۆنۆمی کوردستان لەلایەن سەرۆک کۆمار ئەحمەد حەسەن بەکر (1914-1982) .

لە 29ی ئاداری 1970دا و لە کابینەی ئەحمەد حەسەن بەکردا بە وەزیری کاروباری باکوور دامەزراوە، لە 7ی ئابی 1970 بە هاوڕێیەتی ئیسماعیل عەزیز مستەفا (1938-2017) ، ناسراو بە شێخ ئیسماعیل مەلا عەزیز جێگری بەرپرسی لێژنە لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی پەیوەندی دووبارە بە ڕیزەکانی پارتییەوە سەردانی سەرۆک مستەفا بارزانی لە بارەگای هاوینە لە حاجی ئومەران کردووە.

لە ڕێکەوتی 12ی ئاداری 1974 بە بۆنەی جێبەجێنەکردنی ڕێکەوتننامەی 11ی ئادار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وازهێنانی خۆی ئاڕاستەی ئەحمەد حەسەن بەکر سەرۆککۆماری عێراق پێشکەش کردووە، لە 7ی نیسانی 1974 بە فەرمانێکی کۆماری لە وەزیری کاروباری باکوور لە کابینەی ئەحمەد حەسەن بەکر لادراوە، لە 28ی نیسانی 1974 لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خێزانەکەی بەرەو ناوچە ئازادکراوەکان دەرکراوه، لە سەرەتای مانگی ئاداری 1974 بۆ ماوەێکی کوورت بە بەرپرسی ئەمینداریەتی گشتی پەروەردە و خوێندنی باڵای شۆڕشی ئەیلوول دەستنیشانکراوە، ساڵی 1974 بە دەستپێکی شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و لەشکری شۆڕشگێری کوردستاندا بە بەرپرسی ڕاگەیاندن دەستنیشان کراوە.

ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕووی لە‌ وڵاتی ئێران کردووە و لە هەمان ساڵدا له ‌دوای ماوەیەکی کەم بەرەو شانشینی بریتانیا کۆچی کردووە، لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 1975دا لەلایەن هەڤاڵ مەسعود بارزانی یەوە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکاری شۆڕشی گوڵان‌ و ساڵی 1976 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفرانسی بەرلین) .

ساڵی 1977 لە ڕێی باکووری کوردستانەوە و بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووەتەوە و لەژێر ناوی نهێنی ساڵح و دواتر دارادا خەباتی کردووە، ساڵی 1977 لە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشی گوڵان وتاری کردنەوەی لە ڕادیۆی کوردستانی عێراقەوە خوێندووەتەوە، لە 15ی تشرینی دووەمی 1977 بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی بیداوی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی ڕێکخستنەکان کردووە‌.

هەتا بەستنی کۆنگرەی نۆیەم بە سکرتێری کاتی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشانکراوە و ساڵی 1979 لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و بەشداری لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا نەکردووە، ساڵی 1979 لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی، ئیدریس بارزانی، (ویسلی گریک WesIey Gryk) بەرپرسی بەشی پاراستنی پەنابەران لە کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران و کۆماری جەماوەرییەکانی لیبیا هەوڵی ئازادکردنی لەدەست کۆماری ئیسلامی ئێران دراوە، لە کۆتایی مانگی ئەیلولی 1980دا لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئازاد کراوە و گەڕاوەتەوە‌ شانشینی بریتانیا.

ساڵی 1981 پارتی دیموکراتی گەلی کوردستانی دامەزراندووە، لە 26 تا30 تەموزی 1981‌ لە یەکەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلی کوردستاندا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەمینداری گشتی پارتەکە هەڵبژێردراوە، ساڵی 1992 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یەکەمی حزبی یەکگرتنی کوردستانەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و بووەتە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی حزبی یەکگرتنی کوردستان پاسۆک، حسک، گەل، ساڵی 1993 و لە کۆنگرەی یازدەیە‌مدا بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، لە 4ی ئایاری 1994 لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واژۆی لەسەر ئاگربەست و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی باشووری کوردستان کردووه.

لە 20ی کانونی یەکەمی 1999 لە بەرانبەر ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و کراوەتە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کابینەی چوارەم، ساڵی 1999 و لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا بە‌‌ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە، لە 12ی ئابی 2003 لەلایەن ئەنجوومەنی دەسەڵاتداری عێراقەوە بە ئەندامی لێژنەی هەڵبژاردنی ئەندامی کۆنگرەی دەستوور دەستنیشان کراوە، ساڵی 2003 کراوەتە ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق.

لە 1ی شوباتی 2004 و لە کردەوەیەکی تیروریستیدا لە شاری هەولێر بە دەستی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە شەهید کراوه و سەرۆک مەسعود بارزانی بەم بۆنەیەوە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی گەلی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی سێشەمەی 3ی شوباتی 2004 نێچیرڤان ئیدریس مستەفا ناسراو بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیە پرسەنامەێک ئاڕاستەی گەلی کوردستان دەکات، لەکاتی شەهید بوونی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە‌.

لە بەرهەمەکانی:

جولة في الأرض المحرقة 1988.
البدایات والآفاق 1988.
من أوراقي 1991.
العالم یتطلع الی السلام الکوردي 1998، لەژێر ناونیشانی دونیا چاوەڕوانی ئاشتی کوردە کراوە بە کورد.
في أصول الدبلوماسیة والحوار والتفاوض 1998، لەژێر ناونیشانی د ڕێو ڕەسمێن دپلۆماسییەتێ و دایەلۆگ و دانوستانێدا کراوە بە کوردی.
دەربارەی دیبلۆماسی پارتی دیموکراتی کوردستان 1999.
پێگەیاندنی کادیران بێ ساڵ.
دەربارەی دیبلۆماسی پارتی دیموکراتی کوردستان 1999.
سەرچاوەکان:
علي سنجاري، القضیة الکوردیة وحزب البعث العربي الأشتراکي في العراق، الجزء الثالث، (دهوک مطبعة خاني 2012م) .
مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنگرە و کۆنفرانس (پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ) ، دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرگی یەکەم، (هەولێر- چاپخانەی ڕۆکسانا- 2021) .
حبیب محمد کریم، کرکوک و ثورة أیلول المجیدة، مجلة گولان العربي، مرکز گولان الثقافي، العدد 70، السنة السادسة، أربیل، مطبعة وزارة التربیة، 31 آذار 2002م.
نوزاد علي احمد، صحافة الحزب الدیمقراطي الکردستاني خارج الوطن، (السلیمانیة مؤسسة ژین لاحیاء التراث الوثائقي والصحفي الکردي 2010م) .
پاڵە باوانی، کەسایەتی شەهید سامی و چەند بیرەوەرییەک، گۆڤاری خازر، سەنتەری ڕۆشنبیری بەردەڕەش، ژمارە 9، هەولێر، چاپخانەی منارە، بەهاری 2005ز.
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئامادەکردن و ساغکردنەوەی : شەریف هەژاری، جوڵانەوەی نەتەوەیی باشووری کوردستان 1961 1977 لە بەڵگەنامە ‌نهێنیەکانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیادا، وەرگێڕانی پاسار شێرکۆ، (سلێمانی چاپخانەی پەنجەرە 2016ز) .
محمد سهل طقوش، تاریخ الأکراد 637 2015، ( بیروت دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع 2015م) .
حامید گەوهەری، مستەفا بارزانی پێشمەرگە و سەرۆک، (هەولێر چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2017ز) .
حبیب محمد کریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الکوردستاني العراق (في محطات ڕئیسیة) 1946 1993، (دهوک مطبعة خەبات 1998م) .
سامي شورش، کردستان والأکراد، الطبعة الثانیة، (أربیل مطبعة ڕوژهەلات 2019م) .
سامي عبدالرحمن، من أوراقي، (کوردستان منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الکردستاني مطبعة گەل 1991م) .
علي سنجاري، القضیة الکوردیة وحزب البعث العربي الاشتراکي في العراق، الجزء الثالث، (دهوک مطبعة خاني 2012م) .
علي سنجاري، حقیقة مسیرة ثورة 11 أیلول 1961، (دهوک مطبعة خاني 2013م) .
عەڤدرەحمان گوندکی، نامەیەک ل شرنەخێ، (ئستانبۆل وەشان خانەیا دۆز 2016ز) .
کەریم شارەزا، سیاسەتمەداری کورد شەهید سامی عەبدولڕەحمان، قامووسی ناوە نەمرەکان، بەرگی یەکەم، ئامادە کردن و سەرپەرشتی مومتاز حەیدەری، هێرش سنجاوی و کاروان قاسم، (هەولێر کتیبخانە و ئەرشیفی مومتاز حەیدەری چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2014ز) .
محەمەد مەلا قادر، خەباتنامە کوورتە مێژووی پارتی و کولتووری بارزانی نەمر، چاپی دووەم، (هەولێر دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس 2007ز) .
مسعود البارزاني، البارزاني والحرکة التحرریة الکردیة، المجلد الثالث، الطبعة الثانیة، (أربیل مطبعة وزارة التربیة 2002م) . [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 22,077 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 10
بابەتێن پەیوەستکری: 12
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
ڕوژا شەهیدبوونێ: 01-02-2004
No specified T3 82: شنگال
پارت / لایەن: پ. گەل
پارت / لایەن: پ. د. ک.
جوڕێ کەسی: تیرورکری
جوڕێ کەسی: چالاکی سیاسی
جوڕێ کەسی: وەزیر
زمان - شێوەزار: ک. باکوور
نەتەوە: کورد
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 04-11-2009 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 08-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 22,077 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.270 KB 01-02-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلا وێنەیی 1.0.113 KB 04-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتوک PDF 18,882
فایلێن پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.891 چرکە!