پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,240
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سولەیمانی موعینی
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English4
عربي3
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سولەیمانی موعینی

سولەیمانی موعینی
رۆژی هەینی #07-02-1933# (28-11-1311 هەتاوی) لە گەڕەکی سەهۆڵخانەی شاری #مەهاباد# لە دایکبووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سولەیمان بۆ خویندن دەنێردرێتە شاری تەورێز. دوای جوانەمەرگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، دەگەڕێتەوە مەهاباد و دەست بە خوێندن دەکاتەوە. کاتێک کە باوکی بۆ تاران دوور دەخرێتەوە، سولەیمانیش دەچێتە تاران و لە وێ دەخوێنێ. دەگەڵ گەڕانەوەی باوکی بۆ مەهاباد، ئەویش دیسان دەگەڕێتەوە و لە فێرگەی محەمەدرەزاشا پەهلەوی، دەست بە خوێندن دەکاتەوە.

سولەیمان هەر لە تەمەنی لاوی و لە سەردەمی خوێندکاریدا، دەگەڵ هاوڕێیانی وەک سەید عەبدوڵلا ئیسحاقی (#ئەحمەد تۆفیق#)، خەریکی کاری سیاسی و تەشکیلاتی دەبێت. هاوکات دەگەڵ کاری سیاسی، لە خزمەتکردن بە هەژار و بێدەرەتانان نامێنێتەوە و دەکرێ بگوترێ بەشی هەرە مەزنی ڕۆژگارانی ژیانی سەردەمی لاوێتێی سولەیمان بەم بوارانە دا تێپەڕ بووە. سولەیمان شان بە شانی بیری شۆڕشگێرانەیەوە، کەسایەتییەکی چالاکی بواری وەرزشی و مەیداندارێکی کارامەی گۆڕەپانی چالاکیی وەرزکاریش بووە و ئۆگرایەتییەکی پتەوی دەگەڵ کەژ و کێو داوێنی سروشتی جوانی کوردستان هەبووە.

ساڵی 1953 (1332ی هەتاوی)، لە سەردەمی دەسەڵاتی دوکتور محەمەد موسەدیق دا، سولەیمان دەورێکی بەرچاوی گێڕاوە لە ڕێکخستنی گەنج و لاوان و سازدانی خۆپێشاندان و میتینگەکانی شاری مەهاباد. هەروەها ماوەیەکیش بەرپرسایەتیی ڕاهێنانی سرودی نەتەوەیی کوڕ و کچانی شارەکەی بە ئەستۆیەوە بووە.

ڕۆژی 15-06-1953 ڕێکخراوی لاوانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد، بە ڕێبەرایەتیی سولەیمان و سەید عەبدوڵلای ئیسحاقی و چەند لاوی تێکۆشەری دیکە کۆبونەوەیەکی بەرین لە باغی میکائیل سازدەدەن. مەبەست لەو کۆبونەوەیە ئەوە دەبێت کە لاوانی نێو ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نوێنەری خۆیان بۆ بەشداریی لە چوارەمین ڤیستیڤاڵی جیهانیی یەکێتی لاوانی دیموکراتی هەڵبژێرن. بەڵام لەگەرمەی گوتوبێژی ئەو لاوانەدا ژاندارمە دڕندەکانی حکومەتی ئێران هەڵدەکوتنە سەریان و پاش لێدان و ئازاردانیان، لولەی تفەنگەکانیان ئاڕاستەیان دەکەن و مێرمنداڵێک بەناوی (حسن ڕەمەزانی) شەهید و چەند کەس بریندار دەکەن. ئیدی ئەو لاوە شۆڕشگێڕانە، دەکەونە شەقامەکانی شار و بە گێڕانی تەرمی ئەو لاوە شەهیدە، ڕێپێوان و بزووتنەوەیەکی جەماوەری گەورە بەڕێدەخەن.
هەر لەو سەردەمەدا پێداگری و خەباتی نەپساوەی بەرهەڵستکارانی سەراسەری بوو بە هۆی هەڵاتنی شای ئێران و هاتنە سەر حوکمی حکومەتی دوکتور موسەدیق، کە هیوای چاکسازی و بوژوانەوەی لێدەکرا، بەڵام بەداخەوە بە هۆی پشتیوانیی ڕۆژئاوا لە شای ئێران و لە ئاکامی کۆدیتایەکی نیزامی، شای ئێران گەڕاندرایەوە و حکومەتی دیموکراتیکی موسەدیق تێک ڕووخا. دوای ڕووخانی حکومەتی دوکتور موسەدیق، لە 28ی گەلاوێژی ساڵی 1954، هێزەکانی سەرکوتکەری ئێرانی هێرشیان کردە سەر جەماوەری شار و گوندەکان و، گرتن و کوشتن و بێ سەروشوێن کردن دەستی پێکرد.

لە شاری مەهاباد دا، یەکێک لە گیراوەکان محەمەدئەمین معینی، باوکی سولەیمان بوو کە بە ماوەی 20 ڕۆژان لە گرتوخانەی سەربازیدا ڕایان گرت. هەر ئەودەم لەلایەن فەرماندەی نیزامیی شاری مەهاباد، کە سەرلەشکەر کەریم وەرئەهرام ی ناو بوو، بە باوکی سولەیمانیان ڕاگەیاند کە بە شوێن سولەیمان دا بنێرێت و پێی بڵێ کە حکومەت لێی دەبوورێت و دەتوانێ بەبێ هیچ ترسێک بگەڕێتەوە ماڵی خۆی. بەڵام سولەیمان بەهۆی ناسینی کارنامەی کرداری ڕژێمی ئێران، ئەم داوایەی بەرپەرچ دایەوە و وەڵامی نای دانەوە. پاش ماوەیەک، سولەیمان بەنیازی چوونی تاران و بەردەوامبوونی ژیانی سیاسی و نهێنی، لە ساڵی 1956دا بەرەو ناوندی ئێران وەڕێ کەوت. بەڵام لە نێوان ڕێگای تاران تەورێز دا بە هۆی سیخوڕە نهێنییەکانی ڕژێم دەناسرێتەوە و دەگیرێت. لە گیرانی سولەێمان هیچ کەس خەبەردار نەبوو. دوای تێپەڕینی چەندێک، عەبدوڵلای حەکیمزادە عەکسی سولەیمان لە لاپەڕەی ڕۆژنامەیەک لە نێو زیندانییەکانی ژێردەستی ڕژێم دا دەبینێت و خەبەر بە بنەماڵەکەیان دەگەیەنێت. سولەیمان لەژێر ئازار و شکەنجەی زیندانەواناندا دەمێنێتەوە هەتا ڕۆژی 01-03-1957 کە لە بری ئەسپاردنی بارمتەیەکی دەهەزار تمەنی ئەو سەردمە، ئازاد دەکرێت.

سولەیمان ماوەیەک لە تاران دەمێنێتەوە و دەگەڵ هاوبیرێکی خۆی بەناوی (بەحری) دەست بە چالاکی دەکەنەوە، بەڵام بۆ داپۆشینی هەڵسوڕانی سیاسی، دوکانێکی وێنەگری دەکەنەوە و خەریکی کار دەبن. بەڵام سولەیمان ناتوانێ خەڵکی خۆی لەبیربکات و لە هەندەران بمێنێتەوە، هەربۆیە دەگەڕێتەوە مەهاباد. لە ساڵی 1959، دەگەڵ کچێکی خەڵکی گوندی سیاقۆڵ، بەناوی خانمی (مریەمی عومەری)، زەماوەند دەکات و ساڵی 1960 دەبنە خاوەنی کوڕێک کە (سیامەند)ی ناو لێدەنێن.
پێکەوەنانی خێزان و باوەشی گەرمی بنەماڵەش ناتوانێ ئەو هیوا گەرمەی کە دە مێشکی سولەیماندا دەبێ، تووشی خەو و بێهەستیی بکات.

لە میانەی ساڵی 1960 دا ڕژێمێ پاشایەتیی ئێران هێرشێکی هەمە لایەنە و بەربڵاو دەکاتە سەر کوردستانی ڕۆژهەڵات، کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا زیاتر لە 1500 گەنج و لاو دەکەونە بەردەستی هێزەکانی پۆلیس و ژاندارم. ئەم ڕەشبگیری و گرتن و بێ سەر و شوێن کردنە بە هۆی عەبدوڵلای موعینی، براچکۆڵەی سولەیمان بەو ڕادەگاتەوە و ئەویش هەواڵەکانی ئاگادار دەکاتەوە و بەپێی بەرنامەیەکی زۆر نهێنی، دەگەڵ چەند هاوڕێیەک، بەهیوای گەیشتن بە باوەشی شۆڕشی کوردستانی باشوور، بەرەو باشور دەکەونە ڕێ.

سولەیمان و هاوڕێیانی هەرکە دەگەنە باشووری کوردستان، بە ئاگاداریی و لە ژێر چاوەدێریی سەرۆکایەتی ئەوسەردەمەی کوردستانی باشوور، لە هەوڵی سازمانکاری و بووژاندنەوەی ڕێکخراوەی پرژ و بڵاوی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەون.

دەزگای ساواک و ژاندارمی ئێرانی لە ساڵی 1965 دا، دیسان هێرش دەبەنە سەر ڕێکخراوە نهێنییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیە لە خەباتکارانی دەگرن. بەڵام ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزب، کە یەکێک لەوان عەبدوڵلای موعینی دەبێ، لە زەختی پۆلیس ڕزگاریان دەبێ و پەنا دەبەنە بەر سایەی شۆڕشی کوردستان لە باشووری وڵات.

کۆمبوون و تێکەڵبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەباتکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕەپانی شۆڕشی باشووری کوردستاندا و ڕێکخستنەوە و سازماندەهیی ئەوان لە لایەن سولەیمان (فایق) و عەبدوڵلای ئیساقی (ئەحمەدتۆفیق)ەوە، ڕژێمی ئێرانی تۆقاند.

ساواک لە مەهاباد بۆ ڕاگرتن و تێکدانی ڕێکخراوەی تازە دامەزراوی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ژێر سێبەری شۆڕشی کورد دا کەوتەوە خۆ. لە یەکەمین هەنگاودا مۆرە چالاک و کاراکانی ڕێکخراوەی ناوبراو دەخەنە بەر هێرشی تیژی تێکدەرانە ؛ بۆ ئەنجامی بەڕێوەچوونی پیلانە گلاوەکەیشیان، پێشەکی بنەماڵەی کەسانی بەناوبانگی وەک سولەیمان دەخەنە لیستەی هەرە باڵای میکانیزمی کار و خەباتە دزێوەکانی خۆیان. هەربۆیە لەلایەن ساواکەوە بە میرزا محەمەدئەمینی موعینی، باوکی سولەیمان، ڕادەگەیەندرێت کە شای ئێران لە کار و کردەوەکانی سولەیمان و هاوکارانی ئەو خۆش دەبێت بە مەرجێک دەست لە چالاکی هەڵبگرن و بگەڕێنەوە زێد و نیشتمانەکەی خۆیان. تەنانەت ساواک بەڵێنیی هەمە چەشنە کارئاسانی و، پێدانی پلە و پایەی بەرزی کۆمەڵایەتی و ئیداریی بۆ سولەیمان دەستنیشان دەکات. باوکی سولەیمان سەری بۆ ئەم فەرمانە نزم نەکرد و هیچ وەرامێکی پێنەدانەوە. هەربۆیە، ساواک کەسێکی بەناوی کەریم خوسرەوی، کە لە کەسانی ناسراوی مەهابادی و لەباری خزمایەتیشدا دەگەڵ خانەدانی موعینییەکان خزمەیەتییەکی هەبوو، بەهەمان مەبەست و بە هەمان بەڵێنەکانەوە ڕەوانەی باشووری کوردستان دەکات.

سولەیمان، کە دوژمنی کورد و پیلانە گلاوە مێژووییەکانی باش دەزانی، وەلامی بۆ ناردنەوە کە من ڕۆڵەی کوردم و خۆم بە ئالاهەڵگر و درێژەدەری ئامانجە پیرۆزەکانی کۆماری کوردستان دەزانم. من پێشەکی و هەر لەسەرتای کار و هەڵوێستگرتنەکانمدا شێوە ژیان و شیوە مەرگی خۆم دیاری کردووە و هەرگیز ئەم گرانبارە زەنگین و ڕەنگینەم بە هەموو ئیمکانیاتی خۆشگوزرەانی ناگۆڕمەوە.
سولەیمان بەدڵ و گیان هەموو پتانسیەلی خۆی دەخاتە خزمەت شۆڕشەوە و لە نزیکەوە لە گەڵ مەلا مستەفا بارزانی کاردەکات و بەشێکی هەرە زۆری ڕۆژنامەی (دیسان بارزانی) بە قەڵەمی ئەو دەنوسرێت. لە کار و چالاکی سیاسی و نیزامیش دا مۆرەیەکی بەکار و گیانبەختکەر دەبێت و لە هیچ خەتەرومەترسییەک خۆی کل ناکات.

بەڵام سولەیمان و ژمارەیەک لە هاوخەباتانی ئەوهەتا زیاتر لە دەقی شۆڕشی باشووری کوردستان خوردتر دەبنەوە و وردبینانەتر سەیری پەیوەندییەکان و پلە و پایەی کادرەکان دەکەن، زۆر زوو تێدەگەن کە دەزگای شۆڕش بە سەرۆکایەتیی بارزانی، لە ڕێگای خزمەت بە گەلەکەی لای داوە. هەمیسان سولەیمان بە چاو دەبینێ کە دەرەبەگە مەزنەکانی ئەو سە ڕدەمە، لە ناو پارتی دیموکرات، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی عەشیرەتی خۆیان و دەرە بەگەکانی تر کەڵکی ناسیاسی لە ئیمکانیاتی شۆڕش وەردەگرن. هەر ئەم شێوە کارەی مەلامستەفا و دار و دەستەکەی دەبێتە هۆی دابڕان و دوور کەوتنەوەی ڕوناکبیر و زەحمەتکێشانی گەلی کورد لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە عێراقدا. هەر درێژەدان بەم سیاسەتە و لایەنگیری لە دەربەگانیش بوو کە دەتوانێ بووبیتە هۆی شیواندن و تاریک کردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەبدولکەریم قاسم و مەلامستەفا، کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو ئاڵۆزی ڕۆیشت و سەرەنجام شەڕی لێ کەوتەوە. لە درێژەی شەڕی نابەرامبەری هێزەکانی دەوڵەتی عێراق و شۆڕشی کوردستان دا، مەلامستەفا دەستی یارمەتیی بەرەو شای ئێران درێژ کرد و شۆڕشی کوردی خستە باوشی ڕژێمی دژبەکوردی ئێرانی.
.
بارزانی بەهۆی پەیوەندیی لەگەڵ ڕژێمی شای ئێران، سیاسەتی خۆی لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی ئێران داڕشتەوە و لە وتەکانی خۆیدا دەڵێ کە ئێمە دەبێ پێشەکی گەلی کورد لە عێراق ئازاد بکەین، جا دوایە دە فکری بەشەکانی تر دا بین؛ بە مانایەکی تر، خەباتی بەشەکانی دیکەی کوردستان بکرێتە قوربانی لە ڕێی سیاسەتی پێوەندییەکانی ڕێبەرایەتی شۆڕش دەگەڵ شای ئێراندا.
بەڵام سولەیمان و هاوڕێیانی مل بۆ ئەم سیاسەتە نادەن و لە ژێر تیشکی بیر و فەلسەفەیەکی نەتەوەیی دا ئەم شێوە خۆ بەدەستەوەدانە بەرپەرچ دەدەنەوە و پێوەندییەکانی مەلامستەفا و شای ئێران بە قومارێکی پڕ لە مەترسی دیپڵۆماسی دەزانن.

بارزانی کە لە هوشیاری و زانایی سولەیمان ئاگادار بوو، پێی وابوو ئەگەر پلە و پایەی ئەو لە شۆڕش دا بەرێتە سەر، ئەوا لایەنگریی ئەو بۆ خۆی دەکڕێتەوە و ئەوانی تریش بەشوین ئەودا دێن.بەڵام سولەیمان، کە ڕۆڵەی دڵسۆزی گەلی خۆی بوو و بە کردەوە هەموو ژیانی خۆی و ئاسایشی بنەماڵەکەی خۆی لە پێناو هەست و شعوری بەرزی نیشتمان پەروەری دا فیدا کردبوو، هەرگیز لە بەرامبەر پلە و پایەی حیزبی و سیاسی دا ئامادە نەبوو مل بۆ سیاسەتی ناڕاست کەچ بکات و لە ڕێی خزمەت لابدات.

بەهۆی قوڵ بوونەوەی پەیوەندییەکانی مەلامستەفا و ڕژێمی ئێران، بەرەبەرە دەزگای پاراستنی ئێران (ساواک)، شوێن پێی زیاتر و قوڵتری لە جەرگەی شۆڕشی کوردستان دا دەست کەوت و دەستەڵاتی قایمتری تێدا وەدەست هێنا.
لە دایک بوونی کۆمیتەی شۆڕشگێری حیزبی دیموکڕاتی کوردستان (کۆمیتەی ئینقلابی حیزبی دیموکراتی کوردستان)، لەو سەردەمە دا، جوڵانەوەیەکی دە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان خست، کە دەزگای پاراستنی ئێرانی بە مەترسییەکی مەزنی لێک لدایەوە. کۆمیتەی شۆڕشگێری حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەگەرچی وەک هەڵوێست، لە هەنگاوی یەکەمدا خەباتی سیاسیی گرتبوویە پێش، بەڵام ساواک و دەزگای سیخوڕیی ئێرانی لە دایک بوونی ئەو سیستیمە نوێیەیان بە مەترسییەکی گەلێک مەزنزانی، هەربۆیە بە هەموو تواناوە، لە ناوەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هێزی نیزامی و جاش و سیخوڕیان بۆ وەگەڕ خست و لە بەشی باشووری کوردستانیش دا ئاستەنگی توند و تۆڵیان خستە سەر ڕێ.

دەزگای بە ڕێوە بەری کۆمیتەی ئینقلابیی حیزبی دیموکرات کە بریتی بوون : سولەیمان موعینی، سمایلی شەریفزادە، مەلا ئاوارە، خەلیل شەوباش، عە ولای موعینی، مەلامەحمود زەنگنە و چەند خەباتکارانێکی دیکە، کەوتنە بەر شاڵاوی دڕندانەی جاش و جەیش لە هەر دووک بەری سنووران و بزوتنەوە ساواکەیان لە خوێن دا نوقوم کرد.

لە ڕاستیدا ئامانجی بە بەرنامەی کۆمیتەی ئینقلابی، پەیوەندی گرتن دەگەڵ زەحمەتکێشانی گەلی کورد لە شار و دێهاتەکانی کورستانی ڕۆژهەڵات دا بوو، کە هەر لە دەسپێک و سەرەتای کاردا، لە سای سەر ڕاستی و دڵ و دەروون خاوێنیی ئەندامانی بەڕێوەبەر و کادڕ و هەوادارانی کۆمیتەی شۆڕشگیری حیزب دا، ژمارەیەکی بەرچاوی هێزی زەحمەتکێشیان پێوە لکا. سازماندانی هێزی زەحمەتکێش و ڕاکێشانی ڕۆناکبیرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمیتەی ئینقلابی ئەوەندە ناودار کرد، کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا هەموو مەڵبەندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.

دەزگای ساواکی ئێران کە لە باشوور دا حوکمی دەڕۆییشت و لەوێوە دەستی پێکرد. لە یەکەم هەنگاودا، بۆ بەرگیری کردن و لە ڕیشە دەرهێنانی کۆمیتەی ئینقلابی، بە فەرمانی شای ئێران، یەکێک لە خوێنخۆرترینی مۆرەکانی خۆی تەرخانی سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی گەلی کوردی ڕۆژهەڵات کرد، کە ئەویش ژەنەڕال ئەرتەشبود ئوەیسی بێت کە لە ئاست شای ئێران دا بە گەورە نۆکەر و، لە لایەن گەلی کوردەوە خوێنمژترین دوژمن ناسراو بوو. ئەو ژەنەڕاڵە چەکمەڕەقە فەرمانی خاشەبڕکردنی بزووتنەوەی نوێی گەلی کوردی لە شای ئێران وەرگرت و دەستی پێکرد. ژەنەرال ئوەیسی دوای ئەوەی کە لەو دیوی سنوور دڵنیا بوو، لەم دیوەش دا هێزێکی لە دەرەبەگە کۆنەپەرستەکان ساز کرد و ئینجا بە هەموو هێزێ سیخوڕی و جاش و جەیشەوە قۆڵی فەوتاندنی لێ هەڵماڵین.
زۆری نەخایاند لە ئاکامی پیلانێکی لە ڕێدا چاندراو، کە کەسێک بەناوی قادر تەگەرانی بگێڕی پیلانەکە بوو، سولەیمان و خەلیل شەوباش لە ڕێگای #سلێمانی# سیتەکەوە، دەکەونە داوی پیاوانی سەدیق ئەفەندی و ڕەوانەی بارەگای بارزانی دەکرێن.

شایانی باسە بگوترێ کە شێخ لەتیفی حەفید، دۆستایەتی و نزیکایەتی و هاواڵبەندییەکی زۆر گەورە و گرانی دەگەڵ تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو. گەلێک جاران کارئاسانیەکانی ئەو دەبوو بە هۆی پێشوەچوونی بەرنامەکانیان. لەم بوارەدا ناوی بەزری ئەو کەسایەتییە هەرگیز فەرامۆش ناکرێت.
شایانی ئاماژەپێکردنە، شەوێک کە سولەیمان و سیامەندی کوڕی و خەلیل شەوباش سەردانی شێخ لەتیف دەکەن، شێخ لەتیف بەئاشکرا پێیان دەڵێت کە خۆیان لە داوی قادر تەگەرانی بپارێزن، چونکە ناوبراو گرێدراوی چەند سیاسەتێکی دژ بەیەکە و پێدەچێت لەم بوارە دا خەریکی سات و سەودای سیاسیش بێت. سولەیمان لە وەرامدا دەڵێت: (من لەمێژە قادر تەگەرانی دەناسم و باوەڕ ناکەم ئەو بیری پیس و چەوتی بۆ ئێمە ببێت). بەڵام بەداخەوە دوایی دەرکەوت کە قادر تەگەرانی هاوکات پیاوی ئێران و عێراق و بارزانییە و سێ سەرە خەریکی سات و سەوداکردنە.

هەر ئەو ڕۆژەی کە قادر تەگەرانی بە پێی پیلانێکی لەپێش داڕێژراودا، سولەیمان و خەلیل شەوباش بە جێپ لاندرۆڤەرەکەی لە ڕێگەی سیتەکەوە بۆ سولەیمانی دەبات، دەیانباتە جێداوی کەسێک بەناوی سەدیق ئەفەندی و دەسبەجێ دەیانگرن. سەدیق ئەفەندی لە ڕێگادا خەلیل شەوباش شەهید دەکات و سولەیمان بۆ بارەگای بارزانی ڕادەگوێزێت.

دەگێڕنەوە کە مەلامستەفا لەبری بەخێرهێنانەوەی سولەیمان و لە جیاتی دڵدانەوەی، بە ئەوپەڕی بێحورمەتی و بەدەم جوێن و قسەی ناشایستە، کە لە سەرۆکی بزوتنەوەی میللەتێک بەدوورە، سولەیمان دادەگرێت و تەنانەت پێی دەڵێت: باشترین کار ئەوەیە خۆی ڕادەستی ئێران بکاتەوە و دەگەڵیان پێکبێت، بەڵام سولەیمان ڕابوردوی دەخاتەوە بیر و دەڵێت: (ئەو سەردەمەی کە وا شۆڕشی کوردستانی باشوور لە ئەوپەڕی هەژاریدا بوو، من و کەسانی وەک من بۆی تێکۆشاوین و هەرگیز چاومان لە حەسانەوە و سازان دەگەڵ حکومەتە داگیرکەرەکان نەبووە کە ئێستا من هەم بێت. من وەک کوردێک کە هەڵگری بیر و باوەڕێکی خاوێنی کوردانەم، بۆم هەیە سەر بە شوێن ئاواتەکانمدا بڕۆم و گیانمی بۆ بەخت بکەم. من هەرگیز ئامادە نیم سەرشۆڕ بکەم و مل بۆ ڕژێمێک دابنەوێنم کە دەستی بە خوێنی کۆمار سوورە).

ئەوەی کە ئاشکرایە، لەو دەمەدا جگە لە مەلا مستەفا، ئیدریس و مەسعودی کوڕی و دوو کارگێڕی ساواکی ئێرانیش ئامادە بوون و گوێگری ئەم قسە و باسەی بارزانی و سولەیمان بوون.


#مەسعود بارزانی# لە کتیبی البارزانی و الحرکة التحرریةالکردیة لە لاپە ڕە ی 362 دا دە نوسیت:
”لە 1967 داشۆرش ناچاربووکاریکی ناخۆش ئە نجام بدات، کە نە دە توانرا خۆی لی ببویردریت. ئە ویش کاتیک سلێمانی موعینی کە دژی ئە حمە د توفیق بوو، دە ستگیر کرا، کە چوو بووە پال جاشە کانی 66 و هاوکاری ڕژیمی عیراقی لە دژی شۆرش کردبوو، ئیدی کوژراو لاشە کە ی بۆ ئیران نیردرایە وه. نە دە کرا وا چاو لە مە سە لە ی چارە نوسی سلێمانی موعینی بکریت کە مە سە لە یە کی حیزبی ناو خۆییه. ئە و هاوکاری جاشە کانی66 ی کردووە ودوژمنی شورشە و ناکریت کیشە کە ی جیابکریتە وە بە بیانووی ئە وە ی کە پە یوە ندی بە کاروباری حیزبە کە یە وە هە بووه. هە ڕچە ند ئیمە ئە و کوتاییە ناخۆشە شمان بو ئە و پیاوە نە دە خواست.”وە ڕگیردراو لە کتیبی البارزانی و الحرکة التحرریة.مە سعود بە بی بە لگە کاک سولە یمان تاوانبار دە کات و کوشتن و تە حویل دانە وە ی ڕۆلە کانی ڕۆژهە لاتی کۆردستان بە ئیران بە کاریکی ئاسایی دادە نیت وفرۆشتنی شۆرشی ڕۆژهە لاتی کۆردستان بە ئیران لە ژیرسیبە ڕی شۆرشی باشورحە قانیە ت پی دە دات....
مەلا مستەفا ئەمر دەردەکات سولەیمان بخەنە بەندیخانەی شۆڕش. پاشان بە هەژار، شاعیری دە ڕبار دەستوور دەدات کە سەردانی سولەیمان بکات و بە هەر زمانێک بێت، ئەو ناچار بە چونەوە و خۆ بەدەستەوەدان بکات. هەژار، هەر ئەو جۆرەی کە لە کتێبی (چێشتی مجێور)دا نووسیویەتی، لەجیاتی دڵدانەوە و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ بەردە وامبوونی خەباتی کوڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەست دەکات بە مەحاکمەکردنی سولەیمان. تەنانەت لە کتێبی (چێشتی مجێور)دا کە دوای مردنی لە چاپدراوە، گەلێک ناو و ناتوورەی بەدوور لە ڕاستیی داوەتە پاڵ سولەیمان و تاوانەکانی سەرکردایەتیی شۆڕشی پێ شاردوەتەوە. ئەگەرچی نوسراوەکانی هەژار لە ئاست سولەیمان سەر بە سەری سووکایەتین و بێحورمەتی، بەڵام دیار و ئاشکرایە کە هیچیان ڕاستنین و هەر هەمووی ئەوەندە ساختەچییانە سازکراون، کە ڕواڵەتی شاعیرانەی هەژاریان هێناوەتە ژێر پرسیارەوە. دەبێ بڵێین جێی گەلێک داخ و کەسەرە بۆ پیاوێکی ئەدیب و شاعیری وەک هەژار، کە سەر و سەردەمێک دەگەڵ مامۆستا (هێمن) دوو شاعیری میللیی کوردستان بوون و لە ڕێزەی یارانی بەوەفای پێشەوا قازی محەمەد دەناسران، لەو سەردەمە ناسکەدا کە بزوتنەوە و سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دنەدەر و چاوسوری زانا و لێهاتووی گەرەک بوو، هەژار لە جیاتی کۆمەک و پشتیوانی لە سەرهەڵدانی ساوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شان بە شانی کاربەدەستانی ساواک، تێکۆشەرێکی کورد مەحاکمە دەکات و دوای تێرۆرکردنیشی، بە ئەوپەڕی هەژاری و کەسادی و دۆڕاوییەوە لە چێشتە، مجێور نەخۆرەکەیدا بە خراپە باسی ئەو کەسە دەکات، کە هەر لە سەردەمی کوڕ و کاڵی و لە هەڕەتی لاوەتیی خۆیدا دەستی لە هەرچی خێر و خۆشی ناو بنەماڵەکەی هەڵگرتبوو و فیداکارانە خۆی بە فیدای کورد و کوردستان کردبوو.

؛لە کتیبی؛چپ در ایران بە ڕوایت اسناد ساواک؛ لە لاپە ڕە ی306 سە بارە ت بە هە ژار ئاوادە نوسیت: عبدالرە حمان شە ڕە فکە ندی کوری مە لا محە ممە د ناسراو بە هە ژار لە سالی 1325 لە گە ل یاخیە کان هاوکاری کردووە و پاش تیکشکانی سە ڕهە لدانی ئازە ڕبایجان و لە بە ین چونی قازی محە ممە د، هە ژار هە لدیتە عیراق و لە و ناوچە یە ی مە لا مستە فای لیدە بیت جیگیر دە کریت، ناو براو لە و ماوە یە کە لە عیراق دە بیت لە گە ل حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران هاوکاری دە کات و هاوکاریە کە ش بە و چە شنە دە بیت که، شیعر و هە لبە ستیان بە زمانی کوردی بو ساز دە کات و هاوکات کاری تە بلیغیان بو ئە نجام دە دات.

بە پی ی ڕاپورتی ساواک لە 1354.8.14 ناو براو وە بە ڕ عە فوی شا دە کە ویت و لە گە ل مە لا مستە فادیتە وە ئیران و دە نیردریتە کە ڕە ج و مالیکی کە نرخی زیاتر لە یە ک میلیون بوە دە دریتی، و مانگانە ش موچە ی چوار هە زار تمە نی بو دە بردریتە وه، ناوبراو لە وە زعی خوی زور ڕازی بووه. بە پی ی ڕاپورتی ساواک لە سالی 1354 لە گە ل مەحمود جەعفەریان، جیگری سازمانی ڕادیو تلویزیونی میللی ئیران
قسە دە کات و زوری پی خوش دە بیت لە گە ل بە ڕنامە کانی کوردی ڕادیو ئیران هاوکاری بکات، و لە سالی 1355 ئە و کارە ی پی دە سپیردریت.

بە پی ی ڕاپورتی ساواک لە 1356.8.7 هە ژار باس دە کات کە : تە مە نیکم تیپە ڕکردوە و تیگە یشتوم کە ژیانم دوراندووە ئیستاش دە م هە وی بو خوم بژیم؛.
دوای ناهومێد بوونی دەزگای بارزانی بۆ ڕوخاندنی کەسایەتیی سولەیمان، مەلا مستەفا دەستور دەدات ڕادەستی ئێران بکرێتەوە، بەڵام کاربەدەستانی ساواک لە وەرگرتنی سولەیمان بە زیندوویی خۆ دەپارێزن و داوای تەرمی بێ گیانی ئەو لە بارزانی دەکەن. سەرکردایەتیی شۆڕشی کوردستانی باشووریش بەبێ ئەوەیکە مەبەستی ساواک لێکبداتەوە، ئەم کارەش دەکات و سولەیمان دەست بەستە شەهیددەکات.

ساواک لەم کارەدا دوو ئامانجان دەپێکێت؛ یەکەم تێکدان و لێک بڵاوکردنی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی تازە پێگرتوو. دووەم ڕەش و دزێوکردنی ڕواڵەتی شۆڕشی کوردستانی باشوور بەلای خەڵکی کورد، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا بوو؛ کە هەر دووک مەبەستیشی بۆ پێکهات. بزوتنەوەی ساوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان نوقمی خوێن کرد و شەپۆلی ناڕەزایەتی و قین و تووڕەیی خەڵکی زەحمەتکێشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشی لە سەرکردایەتیی شۆڕشی باشووری کوردستان بزواند.
ڕۆژی چوارشەممە 15-05-1968 (25-02-1347 هەتاوی)، بە ئەمری سەرۆکی شۆڕشی کوردستان، سولەیمان شەهیددەکرێت. هەر ئەو ڕۆژەش تەرمەکەی بە هێلی کۆپتەر دەگوازرێتەوە ئەو دیوی سنوور و لە پادگانێ پێرانشار دادەندرێت و بۆ ورە بەرزکردنەوەی هێزی نیزامیی شاهەنشاهی، نیشانی سەرباز و ژاندارمەکان دەدرێت و دوای وێنەکێشانێک ڕەوانەی شاری مەهاباد دەکرێتەوە.

ئەو ڕۆژەی کە خەبەری شەهیدکرنی سولەیمان لە نێو خەڵکی مەهاباد و دەور و بەر دا دەنگدەداتەوە، خەڵک دەڕژێنە نێو شەقام و کۆڵانەکان. دوکان و بازاڕ و دایرەکان دادەخرێن و بە عام بەرەو گۆڕستانی بداغ سوڵتان دەکەونە ڕێ. ڕۆژی هەینی 17-05-1968 (27/2/1347 هەتاوی)، شەهیدی سەربەرزی کورد، لە سەر دەست و باوەشی گەرمی خەڵکی کورد بە خاکی نیشتمانەکەی دەسپێردرێت. شایانی باسە ئاماژە بەمەش بکەین کە هەتا ئەو ڕۆژە، مەلا مستەفا وەک ڕەمزی شۆڕش و بەوێنەی کاریسمایەکی بەتوانای کوردایەتی ناوی لەسەر زمانی کوردی ڕۆژهەڵات بە خۆشی و ڕەوانی دەگەڕا، بەڵام بەم هەڵوێستە ناشایستەیە و بەم سور کردنی ئەنگوچکی شۆڕش بە خوێنی ڕۆڵەی شۆڕش، نەخوازا بە ئەمری خوێنخوارترین قاتڵی قازی محەمەد و یارانی ئەو، ئیتر ڕەمز و کاریسماکە شکا و هەتا لە ژیان دا بوو، نەکەوەتەوە نێو دڵی گەلی کوردستان بە تێکڕایی.

کاتێک محەمەد ئەمینی موعینی هەواڵی شەهیدکردنی سولەیمانی کوڕی دەبیستێت، دەڵێت: (پێم وانییە مەلامستەفا ئەم کارەی کردبێت، چونکە من گەلێکم خزمەتی مەلامستەفا کردووە و قەت بڕوا ناکەم ئەو خەیانەتە مەزنە بە دەستی ئەو لە کورد کرابێ!). بەڵام دواتر دەرکەوت کە کارەساتەکە بە فیتی ساواک و بە دەستی بارەگای بارزانی کراوە.[1]
ئەم بابەتە 36,416 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی موعینی
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 07-02-1933
ڕۆژی شەهیدبوون: 15-05-1968 (35 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): مەهاباد
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 28-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 36,416 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.116 KB 04-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,240
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!