ساڵ و شوێنی لەدایکبوون: 1955 تەوێڵە
پلەی خوێندەواری: پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە نەشتەرگەری گشتیدا
ساڵی 1980 دەرچووی کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆی موسڵ.
لەساڵی 1989 دبلۆمی باڵای نەشتەرگەریی لەبەغدا وەرگرتووە.
لەساڵی 1991 دکتۆرای لە نەشتەرگەریی گشتیدا وەرگرتووە.
لەساڵی 1998 دا بۆتە سەرۆکی سەندیکانی پزیشکانی کوردستان بۆ ماوەی 9 ساڵ.
لەساڵی 2002دا بۆتە پرۆفیسۆری یاریدەدەر لەزانکۆی سلێمانی.
لەساڵی 2007 دا پلەی ڕاوێژکاری نەشتەرگەری وەرگرتووە.
ئەندامی دەستەی باڵا و دامەزرێنەری کۆمەڵەی پزیشکانی کوردستانە.
لەساڵی 2008دا دبلۆمی نەشتەرگەریی لە نیودەلهی وەرگرتووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکانی فێرکاری سلێمانی و چوارباخ و سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری لە زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی گشتی تەندروستی سلێمانی بووە.
ئەندامی کۆمەڵەی ڕووناکبیری هەورامان و ئەندامی کۆمەڵەی هەناوبینی و نەشتەرگەری ئەمریکی و جیهانییە.
خێزاندارە.
لە کابینەی شەشەمی هەرێم، بووەتە وەزیری تەندروستی.