لە دایک بووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تا ئێستا لە بواری جیاوازدا خەباتی کردووە.
سەبری بەهمەنی چ وەک ڕۆژنامەوان، چ وەک سیاسەتکار و چ وەک تێکۆشەری بواری مافەکانی ژنان چالاکانە تێکۆشانی بووە و هەیە. ئەو پێشتر بەرپرسی بەشی فارسی ڕادیو کۆمەڵەو بەرپرسی بەشی فارسی ڕادیۆ ڕۆژهەڵات و دواتر بەرپرسی بەشی فارسی ڕۆژهەڵات تی ڤی بوو. هەروەها بۆ ماوەیەک بەرپرسی لاپەڕەی تایبەت بە ژنانی ڕۆژنامەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بووە. ئێستایش ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕەوتی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەو بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەم ڕەوتەیە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,574 անգամ