مەهاباد
یەکێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. مەهاباد لە رووی پێکهاتەی دابەشکاریی وڵاتیی لە ئێراندا وەکوو یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایەجانی رۆژئاوا دێتە ئەژمار. خەڵکی ئەم شارە بە زمانی کوردیی سۆرانی و زاراوەی موکریانی قسە دەکەن. زۆربەیان موسڵمان و سونی مەزهەبن. ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006، 133، 154 کەسە. لە ناودارانی شاری مەهاباد
قازی محەمەدقازی محەمەد و هەژار و هێمن دەکرێ ناو بەرین. مەهاباد پایتەختی کۆماری کوردستان بوو.