🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
📖 گرانی گچکە 1918
گرانی گچکە..........
لە ساڵی (1918ز) :مێژووەکەشی بە (ابجد) بووە، بەڵام باوکم دەیگووت : گرانی لە ساڵی (1919) بووە، ئەم گرانیە بەهۆی جەنگی یەکەمی جیهانی ڕوویداوە، ڕووس لەباکورهاتە خوارێ هەتا گەیشتە ڕە
📖 گرانی گچکە 1918
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
ئەم وینەیە رۆژێک دوای وەستانی شەری نەگریسەی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانە کە لە 8ی 8 ی 1988 وەستێنرا و بەردەم پارێزگای هەولێر و رازاندنەوەی بە مەبەستی ئاهەنگێران
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
ئوتێلەکانی هەولێری جاران
نوسينی : شێرزاد شێخانی

ئەگەر لێی بکۆڵينەوە کۆنترين ئوتێلی هەولێر (فندق فرح) بووە کە دەکەوتە سەر چايخانەی مەچکۆی ئێستا، ئەگەر تەمەنی ئه و چايخانەيەش لەبەرچاو بگرين کە لەسا
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
📜 هاواری ویژدان
هاواری ویژدان
هۆنراوە و ئاواز و موزیک: بەهجەت یەحیا

خەڵکی ئەڵێن بۆچی هێندە گۆرانی بۆ عەشق ئەڵێی
لێم ئەپرسن شەیدای چی بووی ئاوا بەکوڵ بۆی ئەسوتێی
یا پێم ئەڵێن چیە لالۆ ئاوازەکەت بۆ خەمبارە
بۆچی
📜 هاواری ویژدان
📖 کۆتری سەلام
کۆتری سەلام شەقامی تعجیل
ئه و پەیکه ره حزبی شوعی عێراق دروستی کرد سالی 1960.
لە زە مانی عدالکریم قاسم، به بونه ی به ستنی کونگره ی (انصار السلام العالمی) ئه و ئارمه ی دیاره له سه ر پەیکه ره که [ ئا
📖 کۆتری سەلام
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
شاری هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا..

ئەگەر (60)سارێک بگەڕێینەوە پاش بەچاوی ئەو وەختی تەماشای شاری هەولێر بکەین، دەکرێ بڵێین :
1_ بێجگە لە قەرات، ئەو گەڕەکانە لە خوارێ هەبوون :
خانەقا، تەعجیل، سەعد
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
📜 چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگە
📜 چەپکێک یاد
📕 فەلسەفەی ئازادی
فەلسەفەی ئازادی
بیرنامەیەک بۆ مرۆڤی تاکی ئازاد
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 فەلسەفەی ئازادی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان
بەرگی یەکەم
زمان و مەنهەجی عەقڵانیی قورئان
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
📕 کۆرسی فەلسەفە
کۆرسی فەلسەفە
سەرەتاکانی فەلسەفەو بابەتە جەوهەرییەکانی فەلسەفە
لەجیهانی سۆفیاو کتێبە کچەکەی فەلسەفەوە
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 کۆرسی فەلسەفە
📕 شیعرناسیی بە شیعر
شیعرناسیی بە شیعر
ڵیکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی لە ئیستاتیکای شیعر
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 شیعرناسیی بە شیعر
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی
بەرگی یەکەم
لەرێزمانی کوردیی بنچینەیی
نووسەر دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
ئارکیۆلۆجی فۆگۆ فەلسەفەی زانین و دەسەڵات
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
نووسەر د. کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
نووسینی : کەیفی چۆمانی
ئاوی هەموو دونیا کۆببێتەوە،
هەموو زەریا و دەریاکان کۆببنەوە،
ناتوانن کە کەشتیەک نقووم بکەن،
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئاوەکە بچێتە ناو کەشتیەکە.
بەهەمان شێوە،
هەموو
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
ڕێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
د.ئەورەحمانی حاجی مارف
کۆری زانیاری
بەغداد-1979
چاپی دووەم: هەولێر، 2014
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
📷 وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
لەدەستە ڕاستەوە
1-دوکتۆر دارا ڕەشید جەودەت
2-دوکتۆر کەمال مەزهەر
3-جەلالی سام ئاغا
ئەم وێنەیە لەساڵی 1975 تۆمارکراوە
تەمەن درێژی بۆ کاک جەلال ڕۆح
📷 وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
👫 پێشەوا قادر کوردی
پێشەوا قادر ناسراو بە پێشەوا قادر کوردی قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. ناوبەناو بەتایبەت لە مانگی رەمەزان بانگێشتی چەندین وڵاتانی عەرەبی دەکرێت بۆ کاری پێشنوێژی لە مزگەوتەکان، لە هەمان کاتدا بەردەو
👫 پێشەوا قادر کوردی
📷 هونەرمەندی گەورەی کەرکوک ڕەشەی کویلە
هونەرمەندی گەورەی کەرکوک ڕەشەی کویلە رەزا (لای چەپ) تاقە کەس بوو لە شەڕی سەفەربەلک گەڕایەوە، هاورێکانی هەمو یان له و شەڕە کوژران یان لە برسا یان سەرما مردن، ئەم خۆشبەختانە کەوتە دەست هێزەکانی روسیا و
📷 هونەرمەندی گەورەی کەرکوک ڕەشەی کویلە
📖 جاران لەهەولێر عادات و تقالید و تازیە هەبوو؟
جاران لەهەولێر عادات و تقالید تازیە هەبوو لەو گێڕانەوەیەدا بزانە....

کرمانجەتی تازیەیان دەگۆتێ و شارستانیش تازیمانە. پرسە و فاتیحە و ئارامگەش نەبوو، هەبوو نەبوو قەبرستان بوو، عادەتەن قەبرەکی درێژی
📖 جاران لەهەولێر عادات و تقالید و تازیە هەبوو؟
📖 چايەخانەی مام بایز
چايەخانەی مام بایز
چایخانەیەکی گچکەی رێک، لەپێشەوەی هەندەک قەمیش چاندرابوو لۆ سێبەری، شەش حەفت تەختی دار لۆ دانیشتن کە حەسیری درێژی لەسەر رایەخرابوو و هەندەک تەبلە و سێکوچکەی دەستکردی لۆ دانانی چایە
📖 چايەخانەی مام بایز
📷 ناوفیتەران لەسناعەی شێخەڵای ساڵی 1979
وێنەیەکی یادگاری ناوفیتەران لەسناعەی شێخەڵای ساڵی 1979، ئەو وەختی سناعە لەبن قەراتێ درێژ دەبوو هەتا لای شێخەڵا و دارفرۆشان دەهات، لەوێنەکەدا حاجی سعدی فیتەر و وەستا جعفر لەپێش دوکانەکەی وێنەیەکی گرتیە
📷 ناوفیتەران لەسناعەی شێخەڵای ساڵی 1979
👫 کەسایەتییەکان
مەحمود مەلا عێزەت
👫 کەسایەتییەکان
سەردەشت عوسمان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆ...
05-05-1987
✌️ شەهیدان
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
📜 هۆنراوە
چەپکێک یاد
👫 ئیبراهیم سەڵاح | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئیبراهیم سەڵاح
لە ساڵی 1274ی هەتاوی دا لە ئاوایی ساروقامیشی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی کە لە 30 کیلۆمێتری رۆژهەڵاتی سەقز هەڵکەوتووە لە دایک بوو.
دایکی ناوی زبەیدە و باوکی ناوی ئەحمەد بوە، ئەحمەد برازای فەیزوڵلا بەگ و زبەیدە، لە بنەماڵەی ئەبوسەعید بەگ بوە، کە هەر دووکیان دەچنەوە سەرماڵباتی بوداق سوڵتان، میر و فەرمانڕەوای بەناوبانگی ناوچەی موکریان.
برایم سەڵاح، لە کاتی بزووتنەوی سەرۆک سمکۆ دا دەبێتە پێشمەرگە، بەڵام چون زمانی ئینگلیزی دەزانی، دوای بەینێ دەیبەنە شاری سابڵاغ (مەهاباد) و لەوێ دەبێتە ورگێڕی تایبەتی نووسینگەی سەرۆک سمکۆ (چون ئەو کاتەش میسیۆنێرو شاندی بیانی و شتی وا لە سابڵاغ بوون). لە پاشان دوای هەرەس هێنانی بزوتنەوەی سمکۆ، دەگەڕێتەوە بۆ گوندی زێدی خۆی واتە سارووقامیش.
برایم سەڵاح، کاتی دەستەڵاتی بنەماڵەی قاجار، وەک سوارەی ئێسکۆرت، لەگەڵ زۆر لە کوڕانی ئەندامی هۆزگەلی کوردستان بە ناوی سوارەی ئێسکورت بە زۆر دەیبەن بۆ تاران. فەلسەفەی سوارەی ئێسکۆرت ئەمە بوە: پوڕتەقاڵیەکان کە ئەو کاتە راوێژکاری دەمودەزگەی بنەماڵەی قاجار بوون وتوویانە وا باشە لە لایەن دەرباری شاوە فەوجێک پێک بێ لە کوڕی سەرۆکانی هۆزگەلی گرنگی کوردستان و ئێران، و ئەمانە بێنە تاران و ببنە ئێسکۆرتی تایبەتی شا، بۆ ئەوەی کە هەم وەک بارمتەیەک لە دەربار بمێننەوە و هەم هۆزەکانیش دڵیان خۆش بێ و بڵێن، کە ئێمەش لە کاروباری دەرباردا هاوبەشین. رەنگە ئەمە بۆ دەرباری شا تاکتیکێکی خراپ نەبووبێ، هەر چون بێ ئەمە چەشنە سەربازگیریەکی تایبەتی زۆرە ملێ بوە.
برایم سەڵاح، لەگەڵ کوڕانی ئەندامی سەرۆک هۆزگەلی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێرانی ئەو کاتە وەک ئێسکۆرت لە دەرباری قاجار دەمێننەوە، تا رەزا شای پەهلەوی ئاخرین قەڕاڵی قاجار، واتە ئەحمەد شا لەسەر کار لا دەبا و دەرباری قاجار تێک دەچێ، سوارەی ئێسکۆرتیش دەشێوێ و بڵاوەی دەکەن و هەر کەس دەکەونە شوێنێک، هێندێکیشیان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ و شاری خۆیان.
پاش ئەو بڵاوەیه، برایم سەڵاح لە تەمەنی بیست و چەند ساڵی دا، دەچێتە دەبیرستانی نیزام (زانکۆی ئەفسەری ئەو دەمە) لە تاران چونکە ئەو کاتە چونە زانکۆی ئەفسەری نەبوە، لەوێ دەرسی ئەفسەری دەخوێنێ. هەتا لە پاشان بە پلەی سیتوانی دەردەچێ و لە سپای ئێران دا دادەمەزرێ.
ئەو کاتەش سپا و دەستەڵات و دەزگای پەهلەوی لە گەڵ کورد هەر باش نەبوە و تەنانەت زۆر جاریش سیتوان برایم سەڵاح دەیەنە دادگەی نیزامی و بەندیشی دەکەن، تا لەپاشان دووری دەخەنەوە بۆ پارێزگەی پەڕ و دوورکەوتەی سیستان و بلووچستان و لەوێ دوور لە بنەماڵە و لەو کەشوهەوا گەرم و تەپوتۆز و خراپە دا، ژیانێکی زۆر سەغڵەت رادەبوێرێ و بە کورتی لە بەر کورد بوون و دژایەتی لەگەڵ رێژیمی پەهلەوی و زۆر شتی دیکە، نزیکەی هەژدە ساڵ هەر لە پلەی سیتوانی دا دەیهێڵنەوە.
هاوینی ساڵی 1320ی هەتاوی، کە هاوپەیمانەکان ئێران داگیر دەکەن و رەزاشا وەدەردەنێن، لە شاری مەهاباد بزووتنەوەی کورد پەرە دەستێنێ، ئەویش لە فەرماندەی سپای سیستان و بلووچستان داوا دەکا، لە سپای ئێران بێتە دەرەوە، بە ئامانجی ئەوەی بچێتەوە بۆ کوردستان و لە خزمەت خەباتی گەلی کورد دا بێ. هەرچون بێ، زۆر بە چەرمەسەرێ لە سپای ئێران دێتە دەرەوە و دەچێتەوە بۆ کوردستان، چون ئەو کاتە سپای کوردستان بە دەگمەن ئەفسەری وای بوە کە وانەی نیزامیان خوێندبێ، بە پلەی سەرهەنگی لەوێ دادەمەزرێ و لە پاش کەوەتنە خوارەوەی نەمر کاپیتان محەمەد نانەوا زادە لە فڕۆکە، دەچێتە جێی ئەو و دەبێ بە فەرماندەی هێزی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان لە مەهاباد.
دوای تێکچوونی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان، ئەویش لەگەڵ وەزیر و کاربەدەستانی پایە بەرزی دیکەی کۆمار دەگیررێ و لە دادگەی سپایی و نیزامی تاوانی مەرگی بە سەردا دەسەپێنن، بەڵام لەپاشان دوای ئەوەی بەینێک لە بەندیخانە دەبێ دەستەڵاتی شا فرمانی ئەوە دەدا کە ئیدی کەسی دیکە لە سێدارە مەدەن و ئەویش لەگەڵ زۆر لە وەزیرگەل و کاربەدەستانی پایە بەرز کە گیرابوون لە بەندیخانە ئازاد دەبێ.
سەرهەنگ برایم سەڵاح بە پێی بیرەوەریەکانی خۆی، بەینێک لە گەڵ خەباتگێڕانی بەناوبانگی وەک مامە قالە دەباغی و عەزیزی کرمانج لە بەندیخانەدا بوە. پاش ئازاد بوون دەچێتەوە بۆ ئاوایی سارووقامیشی زێدی خۆی و لەوێ دەست دەکا بە کاری لێکۆڵینەوە. تاقیگەیەکی زۆر چکۆلە و سەرەتایی دادەنێ و دەست دەکا بە داهێنانی چەشنێک باتری. لە ساڵی 1330ی هەتاویەوە، خەریکی ئەم کارە دەبێ و پاش ماوەی 10 ساڵ تێکۆشان، دەتوانێ چەشنێک باتری تایبەت دابهێنێ کە بە باشی هەم رادیۆ کاری پێکردوە و هەم گڵۆپی رۆشن کردوە و هتد...
هێندێک لە کەرەسەی دروست کردنی ئەو باتریە شتی سروشتی ناوچەی کوردستان بوون. زۆر کەس ئێستا ماون کە ئەو باتریانەیەن دیوە یا هەواڵەکەیان زانیوە و ئاگادارن، دەڵێن: ئەگەر پشتیوانی دەستەڵاتی ببوایە رەنگە ئاڵوگۆڕێکی بەرچاوی لە بەستێنی زانست و تێکنۆلۆژی دا بەدیبهێنایە، بەڵام دەستەڵاتی شا لەباتی یارمەتی بە چەشنی بنەوەشت سەرکوتیان کردوە، بە تایبەت لە بەر ئەوەی کە هەم ئەفسەری کۆمار بوە و هەم د.عەلی گەلاوێژی کوڕی لە ئەڵمان وێژەری رادیۆی پەیکی ئێران بوە لەو وڵاتە و ماوەیەکی درێژ بە دژی دەستەڵاتی شا قسەی کردوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم داهێنان و کاری زانستیە کە لە کوردستان دا زۆر وێنەی کەم بوە بە کەڵک وەرگرتن لە زانینی زمانگەلی بیانی وەک: ئینگلیزی، فەڕانسە، ئەڵمانی و... و رێنوێنی وەرگرتن لە کتێبی لارووسی پزیشکی بە زمانی فەڕانسە، لە گوندی ساروقامیش دەرمانگەیەکی چکۆلەی دانا و بە بێ ئەوەی قڕانێک پارە لە خەڵک وەربگرێ بۆ ماوەی نزیکەی 10 ساڵ، رەنگە بە سەدان کەسی کڵۆڵ و دەستبەتاڵی چارەسەر کردوە و تەنانەت بۆ کڕینی دەوا و دەرمان پارەشی پێ داون، کە ئەم خزمەتە لەو کاتەی کوردستان دا کە بەدەگمەن پزیشک بوە زۆر بە خزمەتێکی گەورەی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی دادەنرێ.
ساڵی 1331 و 32ی هەتاوی کە لە ناوچەی بۆکان و سەقز و ئەوانە بە ساڵی دوکتور موسەدیق بە ناوبانگن، دەڵێن بە سەدان ئاوارە و با بڵێین پەنابەری رامیاری کە لە دەست رێژیمی شا هەڵ هاتوون و زۆربەیان وەرزێر بوون، پەنایان بۆ هێناوە و پاکیانی بە ساغ و سڵامەتی رزگار کردوه، کە ئەم خزمەتە مەزنە کۆمەڵایەتیەی، لەو کاتە قەیران و پڕ مەترسیە دا بە کارێکی زۆر گەورە دەنرخێندرێ. بریا ئێستاش کەسێک کارێکی وای بۆ پەنابەرانی لێقەوماوی ئاڵتاش ئەنجام بدایە.
لەگەڵ تەواوی ئەوانەش دا، سەرهەنگ برایم سەڵاح پیاوێکی زۆر زانا بوە و بیجگە لە زمانگەلی ئینگلیزی، فەڕانسە، ئەڵمانی، عەرەبی، تورکی و فارسی و...، لەزانستی جەفر، تێئۆلۆژی و زانستە مۆدێڕنەکانی ئەمڕۆی جیهان دا وەک فیزیک، شیمی، بیرکاری زۆر پسپۆڕ بوە و لەم بوارانەشدا خوێندکاری زۆریشی بوە، بۆ وێنە سەرهەنگ رەشید ناهید، ئەندازیار عەبدوڵڵا شکارچی و دەیان کەسی ناسراوی دیکە خوێندکاری ناوبراو بوون و بە کورتی ئەتوانین بڵێین ئەو کاتە، بە بوونی مامۆستا برایم سەڵاح، ساروقامیش وەک زانکۆیەکی نافەرمی وابوە.
شایانی باسە کە نەمر د.عەلی گەلاوێژ و بەرێز مامۆستا حەسەن سەڵاح سۆران، کوڕی سەرهەنگ برایم سەڵاحن. بەهەشتی برایم سەڵاح، لە کاتژمێر 15:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی رۆژی 31ی جۆزەردانی ساڵی 1341ی هەتاوی لە ئاوایی ساروقامیشی فەیزوڵڵابەگی، کۆچی دوایی کردوە و لە سەر کێوی پیر محەمەد، هەر لەو ئاواییە نێژراوە.
بە هیوای ئەوەی مرۆڤی وا لە نێو کورد و بەرەی مرۆڤ دا زۆر هەڵکەوێ. بۆ نووسینی ئەم ژیاننامە کەڵک لەم کتێبانە و بیرەورەیەکانی خەڵک وەگیرراوە:
1ـ کتێبی فەرهەنگ و ئەدەبی موکریان (بۆکان)، لە نووسینی خوالێخۆشبوو مامۆستا برایم ئەفخەمی.
2ـ کتێبی "جوغڕافیای تاریخی کوردستان" لە نووسینی بەرێز مامۆستا مەلا جەلالی شافیعی کورد.
3ـ کتێبی "نظری بە تاریخ و فرهنگ سقز کردستان" لە نووسینی رێزدار مامۆستا عومەر فارووقی.
4ـ کتێبی عەشایری کورد، لە نووسینی رێزدار مامۆستا ع. سەججادی.
5ـ کتێبی بنەماڵەی ئەوڕەحمان بەگی موکری، لە نووسینی رێزدار مامۆستا ئیرەج ناهید.
6ـ کتێبی کورد و تورک و عارەب، لە نووسینی ویلیام ئیگڵتۆن، بە زمانی ئینگلیزی.
7ـ کتێبی بزووتنەی کورد لە سەدەی بیست دا، لە نووسینی کریس کوچێڕا، بە زمانی فەڕانسە.
8ـ کۆمەڵێک بیرەوەری کە لە یاد و بیری خەڵکی ناوچەدا مابوو.
تێبینی: ناوچەی فەیزوڵلابەگی، ناوچەیەکی بەربڵاوە کە لە نێوان شارەکانی سەقز، مهاباد و بۆکان هەڵکەوتووه.
ـ لە وێنەی یەکەمدا سەرهەنگ برایم سەڵاح، وەک فەرماندەی هێزی کۆماری کوردستان لە رۆژی 2ی رێبەندان دا لە بەرانبەر پێشەوا قازی موحەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان و دەستەی وەزیران و کاربەدەستانی پلە بەرزی کۆماردا، رێژە دەڕوات.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەقز
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کریس کۆچێرا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 15 2009 11:55PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Nov 30 2013 11:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11,168 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Nov 15 2009 11:55PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رێزمانی کوردی بەرگی یە...
  📖 توانا بیسنورەکانت بدۆز...
  📖 مرۆڤ بەچی و لەگەڵ چیدا...
  📖 کوفری شیرین
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021
  🗓️ 01-05-2021
  🗓️ 30-04-2021
  🗓️ 29-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەحمود مەلا عێزەت
لە ساڵی 1939ی زایینی، لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەوێ تەواو کردووە و لە ساڵی 1962دا، لە زانکۆی بەغدا لە بەشی مێژوو بەکالیۆرسی وەرگرتووە و پاشان بووە بە مامۆستای مێژوو.
لە ساڵی 80-1981دا، بە تاوانی چالاکیی سیاسی دژ بە رێژیم گیراوە و دوای ئەوەیکە بە سەربەرزی نەجاتی بووە، رێی ئاوارەیی گرتووەتەبەر و لە وڵاتی سوێد وەک پەنابەری سیاسی نیشتەجێ بووە. لە ساڵی 1987 وە لە ئەرشیفی هەرێمی شاری ئوپسالا دامەزراوە و تا گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە کارەکەیدا بەردەوام بووە. لەو ماوەیەدا
مەحمود مەلا عێزەت
سەردەشت عوسمان
لەساڵی 1987 لەگەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێر لەدایکبووە، دانیشتووی شاری هەولێرە و خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی زمانی ئینگلیزی بووە لەکۆلێجی ئاداب لە زانکۆی سەڵاحەددین، رۆژنامەنوس بووە لەرۆژنامەی (ئاشتینامە)، سەرلەبەیانیی 04-05-2010 لەبەردەم کۆلێجەکەی خۆیدا بەبەرچاوی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و خوێندکارانەوە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندرا و سەرلەبەیانیی 06-05-2010 لەشاری موسڵ تەرمەکەی دۆزرایەوە. بەبۆی رفاندن و تیرۆرکردنییەوە، نارەزاییەکی زۆر سەرتاپای باشووری کوردستانی گرتەوە.
سەردەشت عوسمان
05-05-1987
باشووری کوردستان
لافاوی شاری سلێمانی
(05-05-1987- 9 ڕەمەزانی 1407ک)
-لە بەهاری ساڵی (1987) ماوەیەک بوو باران نەباری بوو، خەڵکی زۆر پەرۆشی باران بوون، ڕۆژی سێ شەممە (5/5/1987) لە دوای نیوەڕۆوە هەورێکی ڕەش بەری ئاسمانی گرت، کورد گوتەنی لە هەوری باران دەچوو، لە دەوروبەری عەصردا کردی بە هەورە گرمەو ناڵەو شریخە، باران بە ڕەهێڵە دایکرد، هاژەی دەهات وەک کوندەی سەربەرەوخوار بەردەوام بوو، باران وەک شوڵتەیمان لێزمەی دەهاتەخوارێ، خەڵکی زۆر دڵی خۆش بوو بەو ڕەحمەتە، ئیتر خەمی بێ بارانی ڕەویەوەو شاخ و دەش
05-05-1987
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
رۆژی 05-05-2017 بەهۆی بۆمبێکی داعشەوە لە کەرکوک شەهید بوو.
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگەڕێوە و
‎جێم مەهێڵە بە کەساسی؟
‎کە دەتزانی
‎بەرگەی پەتای عەشق ناگری
‎بۆ دەهاتی ژیانت لێ تاڵ دەکردم
‎لە ئەنجامدا، شنەی سۆزت
‎بۆ ئاقاری
‎سەدان مەرگەسات دەبردم..!

‎هەولێر
11-10-1995
چەپکێک یاد

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,171 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)