ناوی شەماڵ-یش نازناوی پێشمەرگایەتیی بوو.
ساڵی 1947 لە #سلێمانی# لەدایکبووە، ساڵی 1968 پەیمانگەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە، لەناوچەو دێهاتەکانی قەرەداغ و (رێزانەو بۆلێ) ی سەر بەناوچەی بارزان مامۆستا بووە.
لەدوای سالانی 1966ەوە ئەندامێکی کارامەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووەو دواتر یەکێکبووە لەکادیرو نووسەرانی گۆڤاری ڕزگاری- ئۆرگانی پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان.
لەساڵی 1974، پەیوەندی بەشۆڕشی کوردستانەوە کردووە، لەکۆتایی ساڵی 1975و سەرەتای ساڵی 1976دا، بەهۆی دەستگیرکردنی هاوڕێکانیەوە، وازی لەمامۆستایەتی هێناو خۆی لەچنگی دڕندەو پیاوکوژانی ڕژێمی بەعس ڕزگارکرد.
لە #10-10-1976#، لەگەڵ شەهیدی نەمر ملازم جوامێر، مەفرەزەی سەرەتاییان لەگوندی (قارەمان)ی قەرەداغ دامەزراند.
لە #03-03-1978# دا، لەدێی میریاس قەرەداغ لەشەڕێکی نابەرانبەردا، شەهیدکراو دوژمن نەیهێشت پرسەی بۆ دابندرێت.
شەهید خاوەنی دیوانێکی شیعرییە بەناوی (کاروان) کە لەساڵی 1985دا لەچاپخانەی شەهید ئیبراهیم عەزۆ چاپکراوە، جگەلەوەش خاوەنی چەندین وتارو چیرۆک و پەخشانە کە لەرۆژنامە کوردییەکاندا، بلاوکراونەتەوە.
هەروەها شەهید جگە لەدیوانی (کاروان) چەندین بەرهەمی تری هەبووە، یەکێک لەوانە (نهێنی کۆشکەکان) کورتەچیرۆک کە لەگۆڤاری دیموکراسی ژمارە 4 لەساڵی 1992دا بلاوکرایەوە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 9,001
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!