لە سالی 1953 دا لەگەڵ حسێن مەولود ناسراو بە شەهید مەلا عەلی - حوسێن مەولود ئەحمەد خدر بە دووانەیی لە شارباژێڕ لەدایکبووە. لە 1958 دا ماڵیان دێتە گوندی - کۆکە - ی ناوچەی #سورداش#. هەردوکیان لە شۆڕشی نوێی کوردستانی باشوور دا ئەندامی چالاکی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوون. حسەین مەولوود لە شۆڕش دا بە مەلا عەلی ناسراوە و دوای بەدیلگیرانی لە لایەن ڕژێمی سەدامەوە لە 1979 دا لە سێدارە دراوە و دوای ڕوخانی ئەو ڕژێمە لە 2003 دا تەرمەکەی هێنراوەتەوە و لە گردی شەهیدانی شۆڕشی نوێ دا لە شاری #سلێمانی# بە خاک سپێردراوەتەوە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,371 car hatiye dîtin