زۆر وێدەچێ ئەم وێنەیە لە یەکێک لە سەفەرەکانی پێشەوا دا بۆ تەورێز هەڵگیرابێ.چونکوو وێنەیەکی هێمن بە دەستەوەیە وهەمان شێوە جلوبەرگی دەبەر دایە و دەڵێ :" لە بانەمەڕی 1325ی هەتاوی لە یەکێک لە عەکاسخانەکانی تەورێز گرتوومە".
ڕاوەستاوان لە ڕاستەوە : عەبدلرەحیمی جەوانمەردی قازی، مایۆر جەعفەری کەریمی، سەرپۆلی 2 محەمەدی نانەوازادە، سەدیقی حەیدەری، سەربەرز(کاپیتان) عەزیزی سەدیقی دانیشتوان: هەژار،قازی محەمەد،هێمن.
تێبینی : تکایە یارمەتیمان بکەن بۆ دیاریکردنی ڕێکەوت و شوێنی دەقیقی ئەم وێنەیە. زانیارییەکانی سەرەوە بەپێی بەراورد کردن نووسراون و دەکرێ هەڵە بن. وێنەکەلە کتێبی: "ثێداچوونەوە،کەریمی حیسامی،چاپخانەی ماردین،سوێد 1996" وەرگیراوە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 21,677