هۆزانڤان و ڕۆژنامەنووسە، بە دڵشادی عومەر کاکی ناسراوە. ساڵی 1961 لە شاری #هەڵەبجە# هاتۆتە ژیانەوە، ناوەندی لە هەڵەبجەو ئامادەیی بەشی وێژەیی لە #سلێمانی# تەواوکردووە، لە ساڵی 1979 وە وەک شاعیر، یەکەم هۆزانی بڵاوکردۆتەوە لەزۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردی و عەرەبییەکاندا و لەکۆڕ و سیمینارەکاندا چالاکی ئەدەبی و کاری ڕۆژنامەنووسی هەبووە، 1980/1985 کادیر و #پێشمەرگە#ی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) بووە، ئەندامی یەکێتی نووسەران و نووسەرانی شاخ بووە، ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی ڕۆژنامەنووسانی فیدراسیۆنی ئینتەرناسیونالیستە. لە ساڵی 1995وە لەئەڵمانیا نیشتەجێیە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,728 defa görüntülendi