پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
عارف قوربانی
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عارف قوربانی

عارف قوربانی
عارف کەریم قوربانی
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و میدیاکار و چالاکی ئەنفال

$ژیاننامە$
لە بەهاری ساڵی 1970 لەدایکبووە و لە گوندی بنگرد و #کەرکووک# ژیاوە، بەڵام لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی حاسڵی ناوچەی #شارەزور#ن.
بەهۆی ئەوەی باوکی فەرمانبەر بووە لە ڕێگاوبانی #کەرکووک# بەشێکی ژیانیان لە #کەرکووک# بووە تا ساڵی 1981، دواتر بەهۆی فەسڵکردنی باوکییەوە بەیەکجاری دەگەڕێنەوە بۆ لادێ، تا کۆتایی ساڵی 1986 لە گوندی بنگرد سەر بە ناوچەی شوان ژیاوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی ڕووخاندنی گوندەکانی نزیک شارەکان، گوندەکەی ئەمانیش ڕوخێندراوە و چوونەتە #چەمچەماڵ# تا ساڵی 2003.
لەگەڵ ڕزگارکردنی #کەرکووک# گەڕاونەتەوە شاری #کەرکووک# و لەوێ نیشتەجێ بوون تا سەرەتای ئەیلولی 2007 بەهۆی ئەو دیدارو وتارە ڕەخنەییانەی بەرانبەر بە دەسەڵاتدارانی #کورد# و کەمتەرخەمییەکانیان بەرانبەر بە شاری #کەرکووک#، بە بڕیاری #مام جەلال# سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# و سەرۆک کۆماری ئەوکاتی #ئێراق# لە #کەرکووک# دەردەکرێت و دەچنە (بان موغان) کە دەکەوێتە نێوان #چەمچەماڵ# و #کەرکووک# لەوێ دەمێننەوە تا کۆتایی ساڵی 2019.
لە سەرەتای ساڵی 2020 بەیەکجاری #کوردستان# بەجێ دەهێڵێت و لە وڵاتی #ئەڵمانیا# وەک پەنابەر و دوور لە زێدی خۆی ژیان دەکات.

$ئاستی خوێندن$
بڕوانامەی بەکالیۆرسی هەیە لە زانستە مرۆییەکان، بەشی ڕاگەیاندنی #زانکۆی سلێمانی# ساڵی خوێندنی 2013 بۆ 2014.

$لە بواری نووسین و کاری ڕۆژنامەوانی و میدیایی$
لە سەرەتای تەمەنی لاوێتییەوە هەڵبەست و چیرۆکی نووسیووە و لە ساڵی 1991 یەکەم بەرهەمی هەڵبەستی بەناوی (تەم و دوکەڵ) بڵاوکردووەتەوە. بەدوای ئەویشدا لە ساڵی 1992 نامیلکەیەکی هەڵبەست و چیرۆکی پێکەوە چاپکردووە بەناوی (کەڕنەڤاڵی مەرگ). دواتریش دوا بەرهەمی ئەدەبی ساڵی 1993 چاپکردووە قەسیدەیەکی هەڵبەستییە بەناوی (مارشی نەبەزین).
لە ساڵی 1992 سەرنووسەری گۆڤاری (چەرموو) بووە کە #کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان# لقی #چەمچەماڵ# دەریدەکرد.
لە ساڵی 1995 تا 1998 دەستەی نووسەران و دواتر سەرنووسەری گۆڤاری (ئاران) بووە.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (حەمرین) بووە کە مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووک دەریدەکرد.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ئەنفال) بووە کە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ئیدارەی #سلێمانی# سپۆنسەری دەکرد.
لە چەندین بڵاوکراوەی مەڵبەندی ڕێکخستنی #کەرکووک# لە ساڵانی 1996 تا 2003 چی ڕۆژنامە بووبێت یان گۆڤار لە دەستەی نووسەرانیدا بووە.
لە ساڵی 1994 بۆ یەکەمجار مەڵبەندی ڕێکخستنی #کەرکووک#ی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# ڕادیۆی تایبەت بە مەڵبەندی دامەزراند بەناوی ڕادیۆی (باباگوڕگوڕ) کراووە بە بەڕێوەبەری ڕادیۆ.
لە دوای ڕووداوەکانی #شەڕی ناوخۆ# و بەدیاریکراوی دوای 31ی ئاب و گەڕانەوەی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# بۆ شارەکان و لە سەرەتای ساڵی 1997 بۆ جارێکی تر مەڵبەندی کەرکووک ڕادیۆیەک و بناغەیەی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی دامەزراند بەناوی #کەرکووک# و لە #چەمچەماڵ#ەوە پەخش دەکرا، کراوەتەوە بە بەڕێوەبەر تا ساڵی 2000.
لە ساڵی 2001 بووە بە سەرنووسەری گۆڤاری (بەهرە) کە #ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان# دەریدەکرد.
لە دوای گەڕانەوەی #کورد# بۆ #کەرکووک# ساڵی 2003 لە #کەرکووک# ڕۆژنامەیەکی سیاسی سەربەخۆیان دەردەکرد بەناوی (گەڕانەوە) خاوەنی ئیمتیاز بووە و لە هەمانکاتدا لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکووکی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# بووە کە دوو بڵاوکراوەیان بە زمانەکانی #کوردی# و #عەرەبی# بڵاودەکردەوە (کەرکووکی نوێ)و (کرکوک الجدیدە).
لە ساڵی 2004 لەسەر ڕاسپاردەی #مام جەلال# ئەرکی دامەزراندنی دامەزراوەیەکی میدیای پێسپێردراوە و کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی و چاپخانەیەکیان دامەزراند و بووەتە بەڕێوەبەر تا ئەیلولی 2007 کە لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک و چاپخانەی ئازاد هەوارمی بوون.
لە کۆمەڵەی ڕووناکبیری #کەرکووک# جێگری سەرۆکی کۆمەڵە بووە تا هاتنە دەرەوەم لە #کوردستان#.
لە سەرەتای ساڵی 2008 بووە بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (ئاسۆ) کە ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە بوو دەزگای خەندان بۆ پەخش و وەشاندن دەریدەکرد.
لە ساڵی 2011 بووە بە سەرۆکی دەزگای خەندان بۆ پەخش و وەشاندن. کە خاوەنی گۆڤاری الاسبوعیە بوو بە زمانی عەرەبی و گۆڤاری کۆپرلو بە تورکمانی و گۆڤاری هەفتانە بە زمانی عەرەبی و ماڵپەڕی هەواڵی خەندان.

$لە بواری نووسین$
لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بابەت و لێکۆڵینەوەی بڵاوکردووەتەوە، لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاردا گۆشەی تایبەت بە خۆی هەبوو چ بەشێوەی ڕۆژانە یان هەفتانە.
دەیان پەرتووکی نووسیووە دەربارەی #کەرکووک# و #ئەنفال#.
زۆرترین پەرتووکەکانی بۆ زمانە جیاجیاکان وەرگێڕدراوون بەتایبەت بۆ زمانەکانی (ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، تورکی، فەڕەنسی، فینلەندی). هەروەها سێ پەرتووکی بە شێوەزاری کرمانجی ژورو بۆ پیتی لاتینی وەرگێڕدراوون.

$لە بواری ڕێکخراوەیی$
لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 یەکێک لە دامەزرێنەرانەوەی #کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان# بووە و تا ساڵی 1993 لە کۆمەڵەی خوێندکاران کاری کردووە.
یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی #ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان# و ساڵی 2000 ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت بووە.

$لە بواری کاری حیزبی$
لە ئەندامی شانەی ڕێکخستنەوە لەناو #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# قۆناغ بە قۆناغ پلەکانی بڕیووە و تا دوا پلە کە ئەندامی مەکتەبی ناوەندی #ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# بووە.
لە ساڵی 2006 تا 2012و بەهۆی نووسینی وتارێکەوە لەسەر نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی #ئێراق#، بە بڕیاری #مام جەلال# سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# و سەرۆک کۆماری ئێراق لە مایسی 2012 لە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# دورخراوەتەوە بەیەکجاری.
لە ساڵی 2012 وەک نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی سەربەخۆ لە دەزگا جیاجیا میدییاکانی کوردستاندا وتارو دیدارەکانی بڵاودەکاتەوە.

$بەشێک لەپەرتووکەکانی بە زمانی کوردی$
1- تەم و دوکەڵ -هەڵبەست
2- کەڕنەڤاڵی مەرگ -هەڵبەستو چیرۆک
3- مارشی نەبەزین -هەڵبەست
4- کۆچ و کۆچپێکردن هۆکارو بنەماکانی-لێکۆڵینەوەیە لەسەر کۆچ
5- سەید جەوهەر جەوهەر بوو بۆ کوردستان
6- شایەتحاڵەکانی ئەنفال بەرگی یەکەم 2001
7- شایەتحاڵەکانی ئەنفال بەرگی دووەم 2002
8- شایەتحاڵەکانی ئەنفال بەرگی سێیەم 2003
9- شایەتحاڵەکانی ئەنفال بەرگی چوارەم 2007
10- گەڕانەوە بۆ کەرکووک
11- کەرکووک و پاکتاوی ڕەگەزی لە بەڵگەنامەکانی بەعسدا بەرگی یەکەم 2003
12- کەرکووک و پاکتاوی ڕەگەزی لە بەڵگەنامەکانی بەعسدا بەرگی دووەم 2004
13- لە بارەی کەرکووکەوە
14- دەربارەی کەرکووک
15- کورد و جەبهەی تورکمانی
16- کێ کەرکووکی داگیرکردووە
17- دیدێکی جیاواز بۆ کەرکووک
18- مەترسییەکانی بەهەرێمکردنی کەرکووک
19- لەبارەی گۆڕی بەکۆمەڵی مناڵە ئەنفالکراوەکانەوە
20- گۆڕی بەکۆمەڵ لەمیدیای کوردیدا
21- حەپسە ئەنفالی #هەڵەبجە#
22- گەلاوێژ ئەنفالی هەڵەبجە
23- زارا ئەنفالی هەڵەبجە
24- شەمیلە
25- لە تۆپخانەوە بۆ عەرعەر
26- عوزێر ڕزگاربوی ناو گۆڕی بەکۆمەڵی گەنجە ئەنفالکراوەکان
27- لە ئوم ڕێعانەوە بۆ تۆپزاوا ئەو سایەق شۆفڵەی ئەنفالەکانی داپۆشی
28- زەروریەتی خۆنوێکردنەوەی یەکێتیی
29- رەمەزان ڕزگاربوی گۆڕی بەکۆمەڵ
30- واحید کۆچانی ڕزگاربووی کۆڕی بەکۆمەڵ
31- تەیمور تاکە ڕزگاربووی گۆڕی بەکۆمەڵی ژن و مناڵە ئەنفالکراوەکان
32- نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
33- هەڵهاتن لە عیراق

$پەرتووکە وەرگێڕدراوەکانی$
13 پەرتووکی دەربارەی جینۆسایدی کورد وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی ئینگلیزی.
15 پەرتووکی بۆ زمانی فارسی وەرگێڕدراوە.
1 پەرتووکی بۆ زمانی فینلەندی وەرگێڕدراوە.
2 پەرتووک بۆ زمانی فەڕەنسی وەرگێڕدراوە.
1 پەرتووک بۆ زمانی تورکی وەرگێڕدراوە.
3 پەرتووک بۆ سەر شێوەزاری کرمانجی ژورو بەپیتی لاتینی وەرگێڕدراوە.
9 پەرتووک بۆ زمانی عەرەبی وەرگێڕدراوە.[1]
ئەم بابەتە 22,471 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 172
ئامار و ڕاپرسی
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کارە هونەرییەکان
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 27-03-1970 (54 ساڵ)
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
جۆری خوێندن: ڕاگەیاندن
جۆری کەس: ڕۆژنامەنووس
جۆری کەس: چالاکی ئەنفال
جۆری کەس: ڕاگەیاندکار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کەرکووک
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-01-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 22,471 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.231 KB 19-11-2021 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.112 KB 11-01-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!