سنەسنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران و هەروەها ناوەندی شارستانی سنەیە. سنە، لە باری ژمارەی دانیشتوانەوە، دوای
کرماشانکرماشان و
ورمێورمێ سێهەمین شاری گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2016، ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە نزیکەی 400.000 کەسە و نزیکەی 1500 میتر لە ئاستی دەریا بەرزترە.
خەڵکی شارەکە بە زاراوەی ئەردەڵانی (هێندێ پێی دەڵێن سنەیی) قسە دەکەن، کە لقێکە لە
سۆرانسۆرانی (بە هەورامیش نزیکە)، هەروەها زۆرجار خەڵکی سنە و ئەو ناوچە بە سنە دەڵێن: کوردسان یان کورسان واتە کوردستان. هۆکاری ئەوەیە کە سنە هەر لە سەرەتای دامەزران تا ئەو ڕۆژەی کە قاجاڕەکان بە تەواوی خستیانە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان، پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکومەتی کوردستان.
[1][2]