ناوی تەواوی :- ئاشتی عوسمان شەریف, لەساڵی 1957 لەگەڕەکی #سابونکەران# لەشاری #سلێمانی# لە دایکبووە, سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی لەشاری سلێمانی تەواو کردووە ، لەساڵی 1970 بوژانەوەیەکی بەرچاو لە بواری ئەدەب و هونەردا سەریهەڵدا بەو پێیەی ئاشتی دانش لە خێزانێکی ڕوو لە تێکۆشانی سیاسی لەدایکبووە و بنەماڵەکەی لەپاڵ تێکۆشانی سیاسی سەرقاڵی کاری هونەری بوون ، بۆیە هونەری نواندنی لا نامۆ نەبووە بە لاساییکردنەوە دەستیپێکردووە، لە قۆناغی سەرەتایی بەشداری لە چەندین چالاکی قوتابخانەکەی کردووە لە ساڵی 1971 بە هاوبەشی تیپێکی قوتابیانیان دامەزراند، نۆبەرەی بەرهەمی هونەری ئەم تیپە بریتی بوو لە هەریەک لە شانۆگەری (بەڕێوەبەری نوێ، کفر ئەحمەد) وەکو نواندن بەشداری تێیدا کردبوو لەسەر شانۆی (قوتابخانەی سورکێو) نمایش کرا. دواتر ئەم تیپە درێژەی بە بەرهەمە هونەریەکانیدا و چەندین شانۆگەریان نمایش کرد، لەوانە:
- شانۆگەری (تۆڵەیەکی بەخوێن شۆراو) لەساڵی 1972
- شانۆگەری (ئەمرەکەی بەگم) لەساڵی 1973 کە لەسەر شانۆیی ئامادەیی سلێمانی نمایش کرا
- لەساڵی 1975 بەشداری لە شانۆگەری (کۆتایی زۆردار) کردووە, لە نوسینی #شێرکۆ بێکەس#, کاری دەرهێنانی لەلایەن (#بەدیعە دارتاش#) بوو، لەو ساڵەدا لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمیان بە دەستهێنا، بەرهەمی چالاکی قوتابخانەکان بوو. لەساڵی 1975 دەچێتە #تیپی نواندنی سلێمانی# وەک ئەکتەر بەشداری لە یەکەمین درامای تەلەفزیۆنیدا کردووە بە ناوی ( شەمامە و خاڵ خاڵ) لەتەلەفزیۆنی بەغداد پەخشکرا، بەهاوبەشی لەگەڵ (#یاسین قادر بەرزنجی# ) و چەند هونەرمەندێک لەئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ تیپێکی شانۆییان پێکهێنا بۆماوەی دووساڵ لەسەر یەک چەندین خەڵاتیان بەدەستهێنا ..
لەساڵی 1976 بەشداری لە شانۆگەری(فایلی 67)کردووه
کە لەڤێستیڤاڵی سلێمانی پلەی یەکەمی لەنواندن بەدەست هێنا لەگەڵ هونەرمەند (#یاسین قادر بەرزنجی#)دا
لە دەرهێنانی #عوسمان چێوار#. پاشان درێژەی بەکاروانی هونەری دا لە تیپی نواندنی سلێمانی بەهاوبەشی و لەگەڵ چەندین هونەرمەند کاریکردووە لەوانە:
#ئەحمەد سالار#، #غازی بامەڕنی#، بەدیعە دارتاش، #عوسمان چێوار#, #کامەران ڕەووف#، #جەلیل زەنگەنە#, #حسێن میسری#، #ئەرسەلان دەروێش#، #مەریوان ئیبراهیم#, زوهێر عبدالمسیح، عوسمان فارس ،جەعفەر عەلی ،هونەر سەلیم ، دانا عەلی سەعید ،هاوڕێ مستەفا ،جوان بامەڕنی و چەندینی دیکە.
بەشداری زیاتر لە 60 بەرهەمی شانۆیی و دراما و فیلمی سینەمایی کردووە. بەشێک لەو بەرهەمە هونەریانەی وەک نواندن بەشداری تێدا کردووە بریتین لە:
کارە شانۆگەریەکانی (شانۆگەری مۆڵەت، شانۆگەری کاتێ هەڵۆ بەرز ئەفڕێ، شانۆگەری چرا، شانۆگەری دادگا، شانۆگەری من یەکێک نیم لە ئێوە، شانۆگەری فایلی 67، شانۆگەری کۆتایی زۆردار).
کاری فیلم و دراما (درامای ڕەشەی پۆلیس، درامای گەردەلوول بەشی 1 - 2 - 3 ، درامای ڕۆژمێری شارێک، درامای خەمی چۆلەکەکان، درامای خەرەند، درامای ئارەزوو، درامای سەراب، فیلمی سینەمایی چاویلکە، فیلمی سینەمایی نێرگز بوکی کوردستان، فیلمی سینەمایی شێرۆ، فیلمی سینەمایی کڵۆڵەکان، فیلمی سینەمایی گردی پیرۆز، تەمسیلی علی خانی تەورێزی، تەمسیلی تەپلی پیاوی، تەمسیلی مانگرتن، تەمسیلی فایلی 67).
لەژیانی هونەریدا لەبەرامبەر بەخشش و بەشدارییە هونەرییەکانی چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە.
لەپاڵ کاری هونەری لە چەندین بواری دیکەدا کاریکردووە وەک ( پێشکەشکردنی بەرنامە و درامای ڕادیۆیی، بڵاوکردنەوەی بابەتی شانۆیی لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا، دوو سیناریۆی تەلەفیزیۆنی وەک کتێب بڵاوکردۆتەوە بەناوەکانی(شایەت و پێکەنینی گەدا).
لەساڵی 1984 بەردەوام لەتەنیشت هاوڕێ هونەرمەندەکانی لە #تیپی شانۆیی سالار# کاری کردووە، بۆماوەی چەندین ساڵ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تیپەکە بووە و هەروەها بەڕێوەبەری کارگێڕی گۆڤاری (شانۆ) بووە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاودەکرایەوە کە 24 ژمارەی لێ چاپ کراوە.
دواین بەرهەمی هونەری وەک نواندن بەشداری لە درامای (سەراب) دا کردووە لەساڵی 2017 لە دەرهێنانی #مەریوان ئیبراهیم#.
بەدەر لە کاری هونەری, ئاشتی عوسمان فەرمانبەر بووە لە #کتێبخانەی گشتی سلێمانی# و بەڕێوەبەری کارگێڕی بووە لە ڕۆژنامەی ئاسۆی کتێبخانە.