图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,474
图片 106,576
书籍 19,270
相关文件 97,131
Video 1,391
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆستەم ئاغالە
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆستەم ئاغالە

ڕۆستەم ئاغالە
ناو : ڕۆستەم
ناوی باوک: ڕەسوڵ
نازناو : ڕۆستەم ئاغالە
لە دایکبووى : 01-07-1969
ناوی تەواوی: ڕۆستەم ڕەسوڵ ئاغالە
بوارى پێشانگاى تایبەت :
لە ساڵى 1989 تا ئەورۆکە 16 پێشانگەى تایبەتم لە کوردستان و دەرەوەى کوردستان کردووەتەوە
5 پێشانگا لە #هەولێر#
3 پێشانگا لە #کۆیە#
8 پیشانگا لە #سلێمانى#
1 پێشانکا لە پاریس
1 پێشانگا لە ئەڵمانیا
بوارى پێشانگەى بە کۆمەڵ
63 بەشداربوونى هاوبەش لە پێشانگەدا .
24 بەشدارى لە سلێمانى
10 لە هەولێر
6 لە #دهۆک#
7 لە کۆیە
3 لە پاریس
4 لە بینالەى جیهانى ژالە لە یابان
2 لە ئەڵمانیا
3 لە لەندەن
3 لە نەمسا
1 لە ئەمریکا-
1 ئیتاڵیا
1–کوەیت
1- لە ئێران
بوارى کارى هونەرى و وێژە
ماوەى 29 ساڵە نیگاردەکێشم و 13 ساڵیشە کارى فۆتۆ دەکەم.
لە سالى 1993 باکرنەوەو کرنەوەى قەیسەرى کۆیە لە باشان کرنەوەى یەکەمبیشانکاى تایبەتییم تیدا و بووە یەکەم بچراندنى یەکەم برۆزەى هونەرى و خزمەتگوزارى لە مێژوى دامەزراندنى حکوومەتى هەرێم لەو کاتەدا .
درووستکرندى پڕۆژەى دیوار بەند لە شارى کۆیە لە 93 . درووستکردنى دیوار بەند لە سولیمانى لە 1998 .
ماوەى 14ساڵ بەڕێوە بەرى گەلەرى زاموا بووم لە شارى سلێمانى .
لەو ماوەى لە ئیدارەى گەلەرى زاموا کارم کردووە 43 پێشانگەى بە گرووپ و تایبەتم ڕێکخستوە لە ڤۆلدەرەکانیان پێشەکى و خوێندنەوەم بۆ پێشانگاى هونەرمەندە سەرکەوتووەکان نووسیوە.
لە دواى شەرى ناوخۆ لە نەوەتەکان بۆ درووست بوونەوەى پەیوەندییە هونەرى مرۆڤانەیەکان کە ساردى و دابرانى درووستکرد بوو توانیم لە یەک ساڵدا شێوەکارانى دهۆک و هەولێر وەک زاموا میواندارى بکەین و بە پێشانگاى بە کۆمەڵ و بە ئامادەبوونیان .
هەروەها میواندارى25 هونەرمەندى شێوەکاراى عەرەبم کرد لە پاش دووساڵ لە ڕووخانى بەغدا .
هەروەها چەندان پێشانگام سازدا بە هاوکارى هاوڕێکانم بۆ شێوەکارانى بەسراو ئێران و میواندارى کردنى گەلەرى عشتار لە بابل و سمیررمیس لە بەغدا . میواندارى کردانى شێوەکارو ڕەخنەگرانى عەرەب وەک خالید خزیر و هشام حنون .
کردنەوەى 9-پێشانگەى تایبەتى بۆ شێوەکارانى عەرەب و بیانى
کردنەوەى 42 پێشانگاى تایبەت بۆ شێوەکارانى .کورد .
ئەو ڕێکخستن و سازدانە بە کۆششى خۆم بووە .
سیمینار ى تایبەت لە پەڕڵەمانى سوید دەربارەى هونەر و جەنگ 2015 .
سیمینار ى تایبەت لە شارى مالمۆ 2015 .
جگە لە چەندان سیمینارى دیکە لە ناوەوەى کوردستان .
خەڵات و ڕیز لینان :
خەڵاتى باشترین فۆتۆکرافەرى کورد لە ئیتاڵیا
خەڵاتى دووەمى حاجى سوور لە کوردستان
خەڵاتى کەسایەتى سەید ڕایم لە کۆیە
خەڵاتى سالى دووەمى فۆتۆ لە لە ئیتاڵیا
بڕوانامەى دەرچوون لە خولى ڕێبەرى سەرکردەى نێو نەتەوەیى لە بوارى
کارگیرى مۆزەخانە لە ئەمریکا .
شارەزاى بوارەکان : نیگارکێشان و فۆتۆ گراف-نووسین دەربارەى هونەرى شێوەکارى و بینا سازى و درووستکردنى
تەلار لە بوارى مۆزە خانەو گەلەرى
بوارى چاپەمەنى
یەکەم :
ناوى پەرتووک -بۆ کوێ دەرۆین–کوراسەى نیگار
لە نووسینى پێشەکى ڕۆژنامەنووسى ناسراوى فەرنسى -کریس کۆچێرا
دووەم :
ناوى پەرتووک : من ناوم ئاغالەیە-کوراسەى نیگار
نووسینى : ڕۆستەم ئاغالە
سێیەم :
ناوى پەرتووک : هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان-کوراسەى فۆتۆ
ئامادەکردن و نەخشەسازى : ئاغالە
چوارەم :
ناوى پەرتووک : هەرێمى کوردستان–کوراسەى ئ
نووسین و نەخشەسازى : ئاغالە
5 فۆلدەرى ڕەنگینم بۆ بۆنەى پێشدانگاکانم چاپکردووە ، 16 تابلۆ 15 فۆتۆى خۆم بە شێوەى پۆستکارت بە چاپ گەیاندوە
4 تابلۆم لە نەمسا بۆ چاپکراوە لە 1994
7 تابلۆم لە فرنسا و ئەڵمانیا بۆ چاپکراوە لە 1995 .
ماوەى پێنج ساڵە وەک دامەزرینەرو ڕاوێژکارى گۆڤارى ( تاو ) کارمکردووە .
وەک نوێنەرى هەرێمى کوردستان هەڵبژێردرام لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەەکگرتووەکان
بۆ گەشتى ئەمریکا ( ڕابەرى سەکردەى دیموکراسى ) بۆ کارگیرى مۆزەخانەوبنەماى دیموکراسییەت .
لەسەر 26شێوەکار لێکۆڵینەوەى کوورتم نووسیوە بۆ گۆڤار ى ( واتە ) . هەروەها زیاتر لە 15 وتار و پڕۆژەم نووسیوە لەسەر هونەر
تا ئامادەکرنى ئەو ڕاپۆرە تابلۆکانم بۆ 79 پەرتووکى جۆراوجۆر لە کوردستان و دەرەوە بۆ سەر بەرگى پەرتووکى کان بەکارهاتون
هەروەها بۆ 5 سالنامەى کوردى و بیانى بە چاپ گەیشتون .
بە هۆى پر فرۆشترین شێوەکارى هەرێمەکەم تابلۆکانم بۆ زۆر ماڵى کورد و ماڵى مرۆڤەکانى ئەو دونیایە ڕۆسشتون .
دوو ڕێبەرم بۆ بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوارى سلێمانى درووستکردووە بە کارى فۆتۆ و نەخشەو بەچاپ گەیاندنى لە ئێران لە گەل َ 12 پۆستکارت لە ساڵى 2002دا َ .
لە سالێ 2006 ڕێبەرێکى ترم بۆ زانکۆى کۆیە ئامادەکرد بە کارى فۆتۆ و نەخشەو بە چاپ گەیاندنى لە ئێران .
هەروەها 9 ڤۆلدەرى ساڵانەم بۆ زاموا ئامادەکردووە بە هاوکارى هاوریکانم .
زۆرینەى ئەو کارانەم نموونەى سەرەتاین لە بوارى چاپ و دیزاینەوە .
هاوبەشى لە نووسین و نیگارکێشان و بۆ چوار کتیبى هۆنراوەى قوبادى جەلى زادە .
مۆتیڤ کێشان بۆ شەشە کتیبى شعرى دیکە .
جگە لە ڕۆژنامەنووسان کە بابەتەکانیان ناخەمە ڕو ، ئەو نووسەرەرانى دەربارەى هونەرەکەم نووسیویانە
شێرزاد حەسەن-ئازاد شەوقى-فرهاد پیرباڵ–تارق کاریزى–زۆراب عبوللە–کەژال ئەحمەد–پەرویز زوبیحى–
کامەران سوبحان–کریس کۆچیرا–ماریا ئانا- فلاح شکرجى- جاسم عەلاوان–سلیمان خالید–عادل کامل-
زۆر بەرنامەى تەلەفزونى تایبەتم بۆ کراوە لە کەنالە کوردى و عەرەبى بیانیەکان وە کەنالى dw) ( ئەلمانى
(cnn ) ئەمریکى
لە مالەکەى خۆم چینى ژێرەوەم وەک گەلەرى تایبەت بەخۆم بەکارهێناوە لە ساڵى 2008 وە بە ناوى–گەلەرى ئاغالە .
لە پاش چوار ساڵ لە شارى کۆیە مۆزەخانەیەکم لەسەر ڕوبەرى 650 مەتر چوارگۆشە درووستکردووە .. یەکەم موزەخانەى هونەرى هاوجورخە بەبێ ڕکابەر . . کە مەبەستمە هەڵبژاردەیەک لە کارى شێوەکارانى کورد و بیانیش نمایش بکەم لەو جۆرە ستاندار تا ئەو ساتە لە چەشنە مۆزەخانەو گەلەرى لە کوردستان نییە .
دوا پڕۆژەو گرینگترین پڕۆژەم :
درووستکردنى (مۆزەخانەى ئاغالە ) یە لە شارى کۆیە کە تایبەتە بۆ نمایشى هونەرى مۆدرێن بۆ سەرانسەرى ئێراق و دەرەوە . پڕۆژەکە لەسەر زەوى خۆم و خەرجى خۆم درووستکراوە ئامادەیە بۆ نمایشکردن .
هونەرمەند
ڕۆستەم ئاغالە
05-05-2016
#تەڵعەت تاهیر#
هونەرمەندی شێوەکار و فۆتۆگرافەر ڕۆستەم ئاغالە ، یەکێکە لەو هونەرمەندە شێوەکارییانەی کە ساڵانێکی زۆرە مشتومڕێکی زۆر دەربارەی بەرهەمە هونەرییەکانی لە ئارادایە ، کەم هونەرمەند هەیە هێندەی ئەو ڕووبەڕووی نەیاران و تێبینی و ڕەخنەی نەشیاو بووبێتەوە ، کە جاربووە پەیوەندیشی بە هونەرەوە نەبووە ! کەم هونەرمەندیش هەیە هێندەی ئەو هونەرەکەی سەرنجی بیانیەکان ڕاکێشێت و ببێتە جێی سەرنج و ستایشی بینەرە بیانیەکان ، ڕۆستەم لەنێوان گلەیی هاوەڵەکانی و ستایشی بینەرەکانیدا هەمیشە تاکە وەڵامی لە ڕێی تابلۆوە بووە ، ئەوەی ئاگاداری شریتی عومری ئاغالە بێت ، پێی سەیر دەبێت چۆن بیست ساڵ لەمەوبەر وازی لە هونەر نەهێناوە ؟ ، ڕۆستەمی بەردەم لێشاوی ڕەخنە بە باوەڕبوونی بە بەهرە و توانای خۆی ئێستا بووەتە ڕەنگێکی گەرم لە ناوەندە پەیوەندی ساردەکەی هونەری کوردی .

ئاغالە و ناوەندی هونەری و وەهمی تەجرید
ناوەندی ئەدەبی و هونەری کوردی ، وەکوو ناوەندێکی بێ‌ مێژوو ( مێژووی ئیبداعی ) هەمیشە ناوەندێکی وابەستە و لاسایکەرەوە بووە ، بەشێکی بەرچاو لە هونەری کوردی پاشکۆی مۆدێل و ستایلی خوازراو بووە ، هەندێ‌ لە شێوەکاران ستایلی هونەریان لە مەلزەمەکانەوە دەهێنا و بە بینەرە بەستەزمانەکانی کوردیان دەفرۆشتەوە ، بێ ئەوەی بزانن ، یان بیانەوێ‌ تێبگەن ، کە بەجیهانیبوون لێرەوە دەست پێدەکات ، ڕۆمانەکانی مارکیز بچووکترین وردەکارییەکانی ژیانی کۆڵۆمبیەکانی لەخۆ گرتووە ، ئەگەر بێت و وانەبوایە کەس ئاوڕی لێنەدادەیەوە ، بە جیهانیبوونی هەر هونەرێک لە لۆکاڵییەوە دەست پێدەکات و لێرەوە دەپەڕێتەوە دنیا ، ئەوانەی ڕەخنەیان لە هونەری ڕۆستەم دەگرت ئەوانە بوون کە پێیان وابوو لە خواستنی ستایلی خۆراواوە دەبنە پێشەنگ ، گلەیی و ناتۆرەیان لە لۆکاڵیبوونی بەرهەمەکانی ڕۆستەم دەگرت ، دواتر دەرچوو هەرچی خۆراواییە زیاتر بەرەو هونەری ئاغالە دەکشێت و گرنگی پێدەدات ، چونکە بەرجەستە کردنی ڕۆحی خۆماڵییە و هەڵگری تامە هونەرییەکانی ڕۆژهەڵاتە ، فرۆشتنەوەی بەرهەمی خوازراوی خۆراوا بە خۆراواییەکان بەهەدەر دانی توانا و بەهرەیە ، نمایشکردنی کاڵایەکی ناسرا و باوە و کەس گرنگی پێنادات ، بەهرەمەندی ڕاستەقینە هاواری خۆی بە گۆرانی خەڵکی ناگۆڕێتەوە ، دەریشچوو ڕۆستەم لە مەودای دوور چەند براوەی گرەوی داهێنانە و چەند خۆڕاگریش بوو لە بەردەم ئەو هەموو هێرشە ناڕەوایانەی دەکرایە سەری ، شێوەکار گرنگ نییە بتوانێت باش لە بارەی شێوەکارییەوە قسە بکات ، گرنگ ئەوەیە باش بتوانێت تابلۆ بنەخشێنێت .
گۆرانیبێژ گرنگ نییە بتوانێت باش لەبارەی هونەرەوە قسە بکات ، گرنگ ئەوەیە بتوانێت باش گۆرانی بچڕێت و نەشاز نەکات ، هێرشی تەجرید خوازەکان بۆ سەر ڕۆستەم دەرچوو کە هێرشێکی نابەجێیە و ئەوە خۆراوا خۆی خەریکە باوەڕی بە ڕەنگ نامێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ نمایش کردنی ئایدیا و ئەندێشە ، لە ڕێگەی هونەری پۆست مۆدەرنێتە دەگەڕێتەوە بۆ باوەشی ژیان خۆی ، دەگەڕێتەوە بۆ باوەشی خودی ئینسان ، دەگەڕێتەوە بۆ گەڕاندنەوەی جوانییەکانی دنیا و ئەو پەرشوبڵاوییە و ئەو فرەییەی کە لە جیهاندا هەیە . ئەوانەی ئێمە لێرەوە دەڕۆن و خۆراواش لەوسەر گەڕایەوە ، ئەوانەی ئێمە ژیانیان بە جۆگەلە شوبهاند و لە وەهمی پەڕینەوەدان ، کەچی خۆراوا گەڕایەوە بۆ ئەو قووڵییەی جیهان و ئینسان کە چەشنی دەریایە .

ئاغالە و فەیروز
ڕەنگە خوێنەر ، یان خودی ڕۆستەمیش سەبارەت بەم تایتڵە پرسیار بکەن ، ئاخر بۆ فەیروز ؟ لە ڕاستیدا خانمە هونەرمەندی ناوداری عەرەب : فەیروز ، هەمیشە بەوە ناسراوە کە گۆرانییەکانی داکۆکی لە منداڵبوونەوە و گەورەنەبوون دەکات ، گۆرانییەکانی هیی ئەو منداڵانەیە کە نایانەوێت لەسەر جۆللانە بێنە خوارەوە ، نایانەوێت گۆی زەوی بە تۆپە لاستیکەکانیان بگۆڕنەوە ، دەیانەوێت لە ڕێی بینینە جوانەکانەوە ، ناشیرینیەکانی دنیا و ڕۆژگار فەرامۆش بکەن ، تابلۆکانی ئاغالە لە وێناکردنی سرووشت بە چاو و بینینی منداڵانەوە بەهایەکی پاک و سۆزدار دەبەخشنە شتەکان ، لە هونەری ئەودا دەشێت گوێدرێژێک چەشنی بووکێک بڕازێتەوە و کوورتانە ڕەنگدارەکەی لە کەوای ژنێکی نازەنین بچێت ، هێنانەوە و گەڕاندنەوەی جوانی بۆ کوورتانی گوێدرێژێک ، یان پردێکی ڕووخاو ، یان درەختێکی سووتاو ، مەغزای گەڕاندنەوەی دنیابینییەکە کە پڕە لە سۆز و بەزەیی ، پڕە لە بەرائەت و لەخۆبووردەیی ، کە ئەمانە هەمووی لە دنیای منداڵانەوە هەڵدەقوڵێت ، لای منداڵێک دەشێت سێبەری درەختێکی سووتاو بکرێتە نیشتمان ، دەکرێت بانگدانی کەڵەشێرێک یان باعاندنی بەرخێک بکرێتە سروود و هوتاف ، زمانی ڕەنگ لە تابلۆکانی ڕۆستەمدا ، زمانی یادەوەرییە ، ڕەنگ دەبێتە ڕووداوێک کە لە قوژبنێکی ڕابردووماندا هەڵکوڕماوە ، گرنگی تابلۆکانی ڕۆستەم بە پلەی یەکەم لەوەدایە کە ئەو پێش ئەوەی بۆ بینەر ڕەسم بکات ، بۆ خودی خۆی دەیکات ، ئەو بە شوێن گەڕاندنەوەی تامەکانی یادەوەری خۆیدا دەگەڕێت ، بۆیەشە ناکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ هونەرمەندێک ، چونکە لەژێر کاریگەرییەکی قوڵتر دایە کە منداڵی خۆیەتی ، ئەو لە کالیفۆرنیاش بژی ئەو دەرگا کۆن و پیسانەی کۆیە بەرۆکی بەرنادەن ، ئەو کۆڵانە تەسک و تروسکانەی کۆیە خەیاڵی فراوان و بیرۆکە و ئەندێشەی گەورەی پێدەبەخشن ، بێگومانم کاتێک لەبەر سپلیتەکەی گەلەری زامواش دانیشتووە بۆنی گیای سەر مەنجەڵە ماستەکانی کۆیە دەکات ، ڕۆستەم لەو یادەوریانە دەربچێت ، ڕووبەڕووی گەورەبوون دەبێتەوە ، ئەو کاتەش دەبێتە کەسێکی ئاسایی و بەدەم کڕینی پەتاتە و سەودا کردنی پارچە قوماشێکەوە شین و مۆر دەبێتەوە . گەورەبوون و دوورکەوتنەوە لە منداڵی بۆ هەر هونەرمەندێک ، واتای دوورکەوتنەوە لە کانییەکانی بەهرە دەگەیەنێت
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览16,232
HashTag
相关文件: 26
挂钩项目: 6
小组: 传记
Date of Birth: 01-07-1969 (55 年份的)
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
人键: 作家
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 28-01-2010
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):25-12-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览16,232
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.285 KB 23-12-2023 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
照片文件 1.0.19 KB 28-01-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,474
图片 106,576
书籍 19,270
相关文件 97,131
Video 1,391
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!