ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانییەوە لە ڕێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشووریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە #حاجی هۆمەران#، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش ڕێکەوتننامەی جەزائیر لەنێوان (شای ئێران و سەدام حسێن) دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتییەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد ڕوویان لە هۆڵەندە کرد.
پیت مویلەر سەردەمانێک سەرۆکی دەزگای نیدەرلاند-کوردستان SNK بووە، چەندینجار سەردانی کوردستانی کردووە و ساڵی 1993 لە دوای ڕاپەڕین دیسان لەگەڵ گرووپێکدا سەردانی کوردستانیان کردەوە، کە بریتی بوون پیت میوللەر خۆیی و زاهیر مەحمود، وەک یاوەریان و بەڕێزان فلامین لە پارتی CDA، فاڵک لە Pvda، هەنەکە خڵدن بلوم لە D66 و لینۆنی سپیکەرس لە پارتی چەپی سەوز.
دواجار لە ئۆکتۆبەری 2008 دا سەردانی کوردستان کردووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 182,442 جار هاتیە دیتن