عیسا پژمان، کوڕی عەبدوڵڵا، ساڵی 1303 ی هەتاوی (1924 زایینی) لە شاری #سنە# لە دایک بوو و لە زانستگەی میللی، بکالریۆسی یاسا وەردەدگرێ و پاش خزمەت لە ئەرتەشدا دەگوێزرێتەوە بۆ ساواک (دەزگەی ئەمنی ڕژێمی شا) و تا ساڵی 1355 (1976) درێژە بە کارەکەی دەدا.
کوردێکی خەڵکی شاری سنەیە، دانیشتووی فەڕانسا بوو. نێوبراو ئەندامی ساواک بوو و پەیوەندییەکی زۆری نێوان ئێران و شۆڕشی کوردی لە سەردەمی مەلا مستەفا بارزانیدا ڕێکدەخست.
عیسا پژمان، سەرۆکی پێشووی نوێنەراێتی ساواک لە ئێراق دەبێ و سەرۆکایەتی پێشووی دەزگەی هەواڵگری و ئاساییشی پۆلیسی ئێران بەرلە سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دەبێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,112