خانزادی #سۆران# یەکێک بووە لەفەرمانڕەوا و میرەکانی میرنشینی سۆران لە ماوەی کۆتاییەکانی سەدەی شازدە و سەرەتاکانی سەدەی حەڤدە. خانزاد خووشکی میر محەمەدە کە ئەویش میری سۆران بووە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی واتە دەورووبەری ساڵی 1620. لە دوای ژەهرخواردنکردنی براکەی لە بەغدا لەلایەن کەسێکی چەکدارەوە بەناوی لەشکری، خانزاد بووەتە میری میرنشینی سۆران. دوای گرتنە دەسەڵاتیش، خانزاد تۆڵەی براکەی کردۆتەوە بەداواکردنی خوازبێنیشی بۆ کچێک بۆ لەشکری کردووە. دواتر کە کاتێک لەشکری و پیاوەکانی لە #شنگال#ەوە گەیشتوونەوە سۆران ئەوا خانزاد ئەوانی کوشتووە.
خانزاد لە قەڵای خانزادەوە فەرمانڕەوایی سۆرانی کردووە. کە لەئێستاشدا ئەم شوێنە ماوەتەوە و 22 کیلۆمەتر لە #هەولێر#ەوە دوورە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 11,625 keer bekeken