نادر کەریم (نادر نادرۆڤ) ئەکادیمیکار و پڕۆفیسۆر، یەکێکە لە زاناکانی پترۆ- کیمیایی لەسەر ئاستی جیهان. ئەندامی کۆمەڵەی گەلانی کازاخستانە.
لە ساڵی 1993 بووەتە ئەندامی هەمیشەیی ئەکادیمیای زانایانی نەتەوەیی کازاخستان. نادرۆڤ، کە خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانییە، لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە نازناوی مارشاڵی زانستی پێ بەخشراوە. نادرۆڤ تاوەکوو ئێستا نزیکەی 950 وتاری زانستی نووسیوە. خاوەن 250 داهێنانی زانستییە، 35 پەرتووکی بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵی 1996ەوە سەرنووسەری گۆڤاری (پترۆڵ و گاز) بووە. نادرۆڤ ڕۆژی #24-08-2021# کۆچی دوایی کرد. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,639 جار هاتیە دیتن