بەشیر سەبری بۆتانی، لەسوێد دەژی و کاری وەرگێڕیی دەکات. لەکاتی ڤالادا کاری ڕۆشنبیریی و هونەریی لەگەڵ کوردە جوولەکەکان و عەرەبە جوولەکەکان دەکات، هەروەها پووتە بەکولتووری فەلەستینیش زۆر دەدات. چەند کارێکی هونەریی کردووەو ئێستا لەگەڵ دوو تیپی هونەری کار دەکات، تیپی هونەرنامە لەسوێدەو تیپێ شەلۆم لەئیسرائیل، هەروەها بەناوی ئەم دوو تیپەوە بەدەیان ئالبومی تۆمار کردووە، بەڵام تاکو ئێستا کەناڵە کوردییەکان گومانی لێدەکەن سەهیۆنییە، بۆیە ڕێگای لێدەگرن و قبووڵی ناکەن کە لەهیچ پرۆگرامێکدا بەشدار بێ. زیاتر بەکوردی، کلدانی و تورکمانی ستران دەخوێنێت، بەڵام ئێستا بەتەنیا بەعەرەبی ستران دەخوێنێت.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,329