عەبدوڵڵا ئوجەلان
رۆژی 4ی نیسانی 1949 لە گوندی (ئامارا)ی سەر بە قەزای (خەلفەتی)کە سەر بە شاری رحا ی(ئورفا)ی باکوری کوردستانە لە دایک بوە، زانکۆی ئانکارا بەشی روپێوی تەواو کردووە.لە قۆناخی زانکۆدا بە شۆڕشگێرە چەپەکانی ئەو سەردەمەی تورکیا وەک(ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش، ئیبراهیم کایپاکایا...) سەرسام دەبێت.لە پاش کودەتای سەربازی 1968 گوللەبارانکردنی شۆڕشگێڕە چەپەکان، لەسەر بنەمای سۆسیالیزم دەست بە کاری سیاسی دەکات، دەبێت بە سەرۆکی کۆمەڵەی خوێنکارانی شۆڕشگێڕ (DDKO)، لە ساڵی 1973 لەگەڵ چەند شۆڕشگێڕێکی چەپی کورد و تورک وەک(شەهید کەمال پیر، محەمەد خیری دورموش،
دوران کاڵکاندوران کاڵکان، عەلی حەیدر قەیتان، حەقی قەرار،
جەمیل بایکجەمیل بایک، مستەفا قەرەسو...) گروپێک بەناوی (ئاپۆچیەکان) پێکدێنن. هەر لەو کاتانەدا لەگەڵ(کەسیرە یڵدرم)کە بە فاتمە ناسراوە ژیانی هاوسەرگیری پێکدێنن، لە 27 نۆڤەمبەری 1978 یەکەمین کۆنگرەی (PKK) لە گوندی (فیس)ی سەر بە شاری ئامەد دەبەستن و بە سەرۆکی ئەو پارتە هەڵی دەبژێرن، پێش کودەتا خوێناوییەکەی 12ی ئەیلولی 1981 بەرەو شام بەڕێدەکەوێت، پاشان لە دۆڵ(بیقاع)ی نێوان سوریاو لوبنان یەکەمین ئەکادیمیای سیاسی و عەسکەری دا ئەمەزرێنێت و لەوێ ئەندامەکانی پارتەکەی بە شێوازێکی پڕفیشناڵ و سیستماتیک پەروەردە دەکات، لە 15-08-1984 یەکەمین چالاکی سەربازی لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێکدەهێنن کە بە قەڵەمبازی 15ی تەباخ ناسراوە.
لە
15-02-199915-02-1999 بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی بەهاوکاری موساد و CIA و دەزگای هەواڵگری ئینگلیز و دەوڵەتانی یۆنان و ئیتالیاو کینیا رادەستی دەوڵەتی تورکیا کرایەوە، سەرەتا دادگای سەربازی دەوڵەتی تورک سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرد بەڵام لە ژێر فشاری یەکێتی ئەوروپاو هەڕەشەی پارتی کرێکارانی کوردستان ناچار بوون بۆ سزاکەی بۆ بکەن بە زیندانی هەتاهەتایی، شایانی بۆ پڕۆتستۆکردنی پیلانگێڕی 15ی شوبات دەیان لاوی ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا، ئۆجالان لە ژیانی سیاسی خۆیدا خاوەنی زیتر لە 540 پەرتوکە دواترینیان بەرگی پێنجەمی(مانیفستۆی شارستانی دیمۆکراتیە). ئێستا لە هەل و مەرجێکی دژواردا لە زیندانی تاکەکەسی دورگەی ئیمرالی ژیان بەسەر دەبات.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!