محەمەد کەیانی عەبدولڕەحمان
ساڵ و شوێنی لەدایک بوون/ 1955 گوندی گردیش هەولێر
بڕوانامە/ بەکالۆریۆس پزیشکی بەسرا
پیشە/ پزیشک
بڵاوکراوە و نووسین و وەرگێڕان/ خاوەنی 11 کتێبو 2 توێژینەوە و چەندین وتارە لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی جیاجیادا.
چالاکی/ وەک پزیشک کاری کردووە لە نەخۆشخانەکانی هەولێرو بەریتانیا، لە ساڵانی حەفتاکانەوە تا ساڵی 1991 چالاک بووە لە ریزەکانی رێکخراوەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی میللەتەکەمان و زیندانی سیاسی بووە و لە دوای ساڵی 1991 ەوە تا ئێستا وەک چاودێرێکی سیاسی بە چاوێکی رەخنەگرانە تەماشای رەوشی سیاسی میللەتەکەمانی کردووە.
کاندیدی لیسی گۆڕانە لە شاری هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.