📊 بابەت 376,189 | وێنە 59,768 | پەڕتووک PDF 11,167 | فایلی پەیوەندیدار 44,732 | 📼 ڤیدیۆ 169 | 🗄 سەرچاوەکان 15,138
لەم کاتەدا 8 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 13-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆13-08-2020
📆12-08-2020
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅13 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
👫 سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 ئازاد شەوقی
ژیاننامە
ئازاد شەوقی لەساڵی 1929 لە شاری هەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لەشاری کەرکوک و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووه، پاشان بۆماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداوە دەستیپێکردووه، لەژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کەسەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت ل
👫 ماجد ئیسماعیل محەمەد حەفید - شێخ ماجدی حەفید | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ماجد ئیسماعیل محەمەد حەفید - شێخ ماجدی حەفید


ساڵ و شوێنی لەدایکبوون: 2 01-06-1960 ، بەغدا.
پێش نوێژو وتاربێژی مزگەوتی گەورەی سلێمانی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان.
لەساڵی 1982و لەشەشی ئامادەیی وەرگیراوەو بۆ خولێکی تایبەت بە ناوی پرۆژەی 858ی ئینێات و دوای خوێندن بۆ ماوەی 22 مانگی بێ وەستان لە 01-08-1984 وەکو فەرمانبەرێک بەناونیشان (چاودێر پلە/6) لەپرۆژەی ناوبراو کە سەر بەوزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بوو دامەزراوە.
لەسەرەتای ساڵی 1986 بەهۆی جیاوازی نەتەوەیی و گواستنەوەی ئەم پرۆژەیە لەوەزارەتی ناوبراو بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عیراق لەجێگای کارکردنی لادرا.
دوای ئەوەی پەیوەندیکردووە بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لەڕێگەی بەڕێز فەرەیدون عەبدولقادرەوە لەمانگی 6/1986 بەرەو ئێران رۆیشتووە، دواتر لەوێوە بۆ پاکستان لەمانگی 9/1988 کە زیاتر لە پێنج ساڵ لەوێدا خەریکی خوێندنی زانستەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بوو.
لەمانگی 4/1996 گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەجێگەی باوباپیرانی شێخ مارف-ی نۆدێی و حاجی کاکە ئەحمەدی شێخ وەکو پێشنوێژ لەمانگی 7ی هەمان ساڵ لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی دامەزراوە.
دەربەدەری و ستەم بەرامبەر بە نەتەوە چەوساوەکەی و بواری ئیشکردنی بوونەتە فاکتەر کە بەوپەڕی خۆشحاڵی و دڵسۆزییەوە خزمەتی ئایین و گەل و نیشتمانەکەی بکات بەتایبەتی لەبواری دژ بەتیرۆرو توندڕەویی و جیاوازی رەگەز.
لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لەساڵی 2003 بەشداریکردووە لەچەندین کۆڕو کۆبوونەوە کە لەشاری بەغدا کراوەو ژمارەیەک سەفیرو نوێنەرانی ولاتان و رێکخراوی جیاوازی جیهاندا تێدا بەشداردەبوون.
بیروبۆچوونی چۆنیەتی بەیەکەوە ژیان، توانای قسەکردنی بە بەغدادییەکی پاراو، ئینگلیزی، فارسی و هیندی، و ناوداریی شێخ مەحمودی حەفید فاکتەرێک بوون بۆ بانگێشکردنی بۆ ژمارەیەک کۆبوونەوەی دەرەوەی ولات لەلایەن هەندێک رێکخراوی جیهانی کە لەولاتانی ژاپۆن، کۆریای باشوور، ئێران، ئوردن، لوبنان، میسر، نەرویج، دانیمارک، بەریتانیاو ئەمریکا کراوە.
توانیویەتی بەشێک لە بەسەرهات و نەهامەتی میللەتەکەی بۆ بەشداربووان باسبکات و سوپاس بۆخودا کە لەپێنج ساڵی رابردوودا توانیویەتی دۆستایەتییەکی زۆر بۆخۆی و میللەتەکەی دروستبکات و بۆ یەکەمینجار وەکو زانایەکی کورد بووە بە ئەندامی کونسوڵگەری جیهانی ئایینەکان لەپێناوی ئاشتی کە سکرتاریەتی ئەم کونسوڵگەرییە لەبینای ولاتە یەکگرتووەکاندایەو سەرکردەی گشت ئایینە جیاوازەکانی جیهان یان نوێنەرەکانیان لەوێ ئەندامن. بەهۆی ئەم کارە بەسەربەرزییەوە توانی خزمەتی میللەتەکەی بکات بەوەی کە سێ منداڵی کوردی لەوانەی کە نەخۆشی دڵیان هەبوو لێرەدا چارەسەریان نەدەکراو لەتوانای ئابووریی خێزانەکەشدا نەبوو سوپاس بۆخودا توانیویەتی رەوانەی کۆریای باشووریان بکات و کاری نەشتەرگرییان بەسەرکەوتوویی بۆ بکرێ بێئەوەی هیچ خەرجبکەن.
سێ دکتۆری رەوانەی هەمان ولات کردووە بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ خوێندن و سوودوەرگرتن لەباشترین نەخۆشخانەکانی کۆریا بێ بەرامبەر، ئەم کارانە لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراون.
لەمانگی 11/2009، توانیویەتی لەسەر خەرجی تایبەتی پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان (وەکو خێرخوازێک)و بۆ یەکەمینجار 21 وتاربێژی کوردی ماندوونەناس بەرێ بۆ زانکۆی ئەزهەری میسر بۆ بەشداریکردن لەخولێکی تایبەت بۆ بەرەوپێشبردنی وتاری ئایینی کە ماوەی 70 رۆژی خایاند، ئەم کارە لەڕێگەی دۆستایەتی و پەیوەندیی تایبەتەوە جێبەجێکردووە. لەو 70 رۆژە توانی لەگەڵ مامۆستا بەڕێزەکانی تر کێشەی گەلەکەمان لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی عیراق دەربارەی ناوچە دابڕاوەکان و ماددەی 140و مافی رەوای کورد بەزۆرینەی خاوەن بڕیارو ئوستادی زانکۆو رۆشنبیرانی میسر بەڕاستی بگەیەنین و بۆچوونیان بگۆڕین بۆ پشتیوانیکردن لەمافی گەلی کورد. ئەم کارەش بەدەنگ و رەنگ تۆمارکراوە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 📿 ئایینی
👫 جۆری کەس: 🔨 پەڕڵەمانتار
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 21 2010 5:09PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 4:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,887 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.110 KB Feb 21 2010 5:09PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ماجد ئیسماعیل محەمەد حەفید - شێخ ماجدی حەفید

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-06-1960
2.👁️01-08-1984
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574