ساڵی 1954 لەگوندی پشت ئاشانی بناری #قەندیل# چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، ساڵی 1976 پەیوەندیکردووە بەڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوەو ساڵی 1977 بۆتە پێشمەرگە لەدۆڵی باڵەییان و هەمان ساڵ بەشداری شەڕی کەڵەکی باڵەییانی کردووەو برینداربووە، ساڵی 1978 لەهەرێمی پارێزگاری کراوەتە فەرماندەی مەفرەزە، بەشداری شەڕی سەرکردایەتی کردووە، ساڵی 1980 دەکرێتە جێگری کەرت و لە 1982 لەشەڕی کلکەی تاقۆلان ڕۆڵی بەرچاوی بینیووە، ساڵی 1983 لەسەر بڕیاری سەرکردایەتی دەگوازرێتەوە بۆ ناودەشت و لە 1984 لەگرتنی بێتواتە بەشداریکردووە، لەساڵی1990 وەک کادیرێک دەچێتەوە بۆ ناوشار بۆ کارو پلانی ڕێکخستن، لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لەپاککردنەوەی کوردستان لە بەعسییەکان.
شەهید لەژیانی پێشمەرگایەتیدا سێ جار برینداربووە، بەلام زیاتر سووربووە لەسەر خەبات و ورەی نەڕووخاوە، دواپلەی شەهید جێگری لەشکر بووە لەفەرماندەیی تێکۆشەرە دێرینەکان.
رۆژی #08-12-2000# شەهیدکرا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,042 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!