حامید گەوهەری
ژیاننامە
ساڵی 1944 لە گەڕەکی
مزگەوتی سوورمزگەوتی سوور، لە شاری
مەهابادمەهاباد، لە بنەماڵەیەکی هەژار و دەستەنگ لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری مهاباد خوێندوە و ساڵی 1962 چووەتە فێرگەی سەربازیی و بووەتە پلەداری سوپای ئێران.
چالاکی
ساڵی 1969 بە تۆهمەتی هاوکاریی کردنی لەگەڵ
حیزبی دیموکراتی کوردستانحیزبی دیموکراتی کوردستان، لە مهابادەوە بۆ
کرماشانکرماشان دوورخراوەتەوە و بۆ ماوەی نزیک بە چوار مانگ لە زیندانی ساڵح ئابادی کرماشان زیندانی بووە. خوێندنی دوا ناوەندی لە دبیرستانی بزرگمهری کرماشان خویندوە و ساڵی 1972 چووەتە فێرگەی ئەفسەری، بەڵام چونکە دۆسیەی سیاسی هەبووە، رایاننەگرتووە.
دوای پێنج ساڵ دوورخراوەیی و هەوڵدانێکی زۆر، ئیدارەی دووەمی سوپای ئێران، ساڵی 1973 تۆهمەتی هاوکاریی کردنی لەگەڵ حیزبی دیموکرات لەسەر هەڵگرتووە و ساڵی 1974 هاودەنگیان لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ مهاباد کردوە.
ساڵی 1979، پێشنیازی چەککردنی سەربازگەی مهابادی بە مامە غەنی بلوریان و دوکتۆر عەبدولرەحمان
قاسملووقاسملوو سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان کردوە و رۆژی 19-02-1979 بە هاوکاریی چەند هاوڕێی لە سەربازگەی مهاباد، ئەو سەربازگەیەی چەککردوە.
لە ڕەوتی ساڵانی 1979- 1984دا، ئەندامی شورای نیزامی حیزبی دیموکرات، ڕاوێژکاری سەربازیی و بازڕەسی سەربازیی دوکتۆر قاسملوو فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، فەرماندەی هێزی شەهیدانی وێردی لە بانە و بەرپرسی زیندانی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گەناو و باساوێ لە بەشی باشوری کوردستان بووە.
ساڵی 1980 رێکخراوی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە قەوارەی هێز، لک، دەستە، پەل و تیم دا بە زمانی فارسی لە ئاشی پشتشکاوێ نوسیوە، مامۆستا هێمن نوسراوەکەی کردوە بە کوردی و
عەبدوڵڵا حەسەن زادەعەبدوڵڵا حەسەن زادە بەسەر دەقەکاندا چووەتەوە و دەفتەری سیاسیی بڕیاری پیادەکردنی داوە. لە هەمان ساڵدا هێزی 111ی شەهید موعینی بۆ کەریم حەداد کە بە فەرماندەی هێز دیاریی کرابوو، لە ناوچەی سەردەشت پیادە کردوە و دواتر بەرەبەرە لە بەشەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا جێبەجێ کراوە. لە ماوەی ئەندام بوونی لە حیزبی دیموکراتدا، بەشداریی چەندان کۆنفڕانس و کۆنگرەکانی چوارەم، پێنجەم و شەشەمی ئەو حیزبەی کردوە.
لە پیلینۆمی دووەمی دوای کۆنگرەی شەشەمی حیزبی دیموکراتدا، بە تاوانی دژایەتی کردنی لەگەڵ نامیلکەی کورتە باسێک لەسەر سۆسیالیزم کە هاوردەی دوکتۆر قاسملوو بوو بۆ کۆنگرەی شەشەم و لە 24 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی 14 ئەندام دژی بوون، لەگەڵ چەند ئەندامی تری حیزبی دیموکرات، بۆ هەمیشە لەو حیزبە دەرکراوە.
ساڵی 1984 لەگەڵ چەند لە هاوڕێیانی میوانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە قواتی بارزان و ساڵی 1986 بەهۆی برینداربوونی لە دەشتی بەرازگر لە نزیک گوندی حەیات، بە ئەمری ڕێزدار
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و بە یارمەتی دوکتۆر سەعید ئەحمەد بەرپرسی قواتی بارزان و رەشید عارف بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکرات، گەیوەتە تورکیا و لەوێوە چووەتە وڵاتی سوید بووەتە پەنابەر.
لە ساڵی 1991وە بۆ ماوەی 8 ساڵ ئەندامی کۆمیتەی گشتی و 9 ساڵ ئەندامی کۆمیتەی کارگێڕ و سکرتێری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بووە لە سوید. 33 کتێبی چاپکراوی بەو ناوانەی خوارەوە هەیە و سەدان وتاری لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان و سایتەکانی ئینتەرنێت دا بە ناوەکانی غەریب، کاوە، ح- گەوهەری و حامید گەوهەری بڵاوکردوەتەوە. لە سوید دەژی، بەڵام ئێستا لەنێوان سوید و باشوری کوردستاندا خەریکی کاری نوسین و لێکۆڵینەوەیە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی نوسەر
1- بادانەوە یان پێچەقاندن.
2- ڕاپۆرت دەربارەی هەڵبژاردن و پەرلەمانی کوردستان.
3- کوردایەتی و حیزبایەتی.
4- کورتە مێژووی ئاواز و گۆرانیی کوردی.
5- لێکۆڵینەوەیەکی گشتی و پێداچوونەوە بە بیرەوەرییەکانی کەریم حیسامیی دا.
6- کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان.
7- کۆماری دیموکراتی: ئایدیۆلۆژی، ستروکتور، ستراتیژی، تاکتیک و کردەوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK. ئەم کتێبە 6 جار لە چاپ دراوە، لەوانە جارێک بە زارەوەی کرمانجی سەروو.
8- کۆکردنەوە و ئامادە کردنی ئاڵەکۆک بۆ غەنی بلوریان.
9- ڕاستییەکان بۆخۆیان دەدوێن.
10- کۆمەڵە و چۆنیەتی دامەزران و بەڕێوەبردنی، بە ەاوبەشیی لەگەڵ عاسی ڕەباتی، نەوزاد وەلی، مستەفا ئایدۆغان و ڤیلدان تانریکلو.
11- چاوخشاندنێک بەسەر وتارەکانمدا.
12- باشوری کوردستان لەنێوان دوو هەڵبژاردندا.
13- چەککردنی سەربازگەی مهاباد 1979.
14- کۆماری کوردستان 22-01-1946- 17-12-1946. کراوە بە فارسی.
15- ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵ دا- 1978- 1988، بەرگی یەکەم.
16- ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵ دا- 1978- 1988، بەرگی دووەم.
17- کورد لە سوید- لە مێژووی 25 ساڵەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان دا.
18- تراویکەی پیلانەکان دژ بە نەتەوەی کورد. کراوە بە فارسی.
19- چەواشەکەرانی مێژووی کوردستان.
20- ئیدریس بارزانی و بارزانییەکان باشتر بناسێن.
21- میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان، بەرگی یەکەم.
22- میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان، بەرگی دووەم.
23- ئەحمەد تۆفیق- سەرکردەیەکی ون لە مێژوویەکی شێوێندراودا.
24- کوردی ئێزدی لە مێژوو کوردستان دا.
25- پارتی کرێکارانی کوردستان لە عەبدوڵا ئۆجەلانەوە تا جەمیل بایک.
ئە و بەرهەمانەی نوسەر کردوویەتە کوردی
1- مەکسیکی: نوسینی جەک لەندەن.
2- مەگەر لە وڵاتی ئێوەدا کەر نییە: نوسینی عەزیز نەسین.
3- کوردەکان: نوسینی حەسەن ئەرفەع.
4- کورد تورک عەرەب: نوسینی سیسیل جۆن ئیدمۆندس. چاپی سێیەم
5- مێژووی شارستانییەت: نوسینی ئیزاک ئاسیمۆف و فرانک وایت.
6- ئافرەت لە کاروانی مێژوودا: نوسینی سیامەک ستودە.
7 بەرزبوونەوە و کەوتنی فیرقەی دیموکراتی ئازەربایجان: جەمیل حەسەنلی.
ئە و بەرهەمانەی نوسەر کە کراون بە فارسی
1- جمهوری کردستان 22-01-1946- 17-12-1946، حەسەن ماوەڕانی.
2- سراب توطئەها بر ضد ملت کرد: حەسەن ماوەڕانی.