Kurdipedia.org
🏠 البداية
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧اتصال
ℹ️حول كورديبيديا!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
المزيد
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|حول كورديبيديا!|المکتبة|📅
🔀 موضوع عشوائي
❓ المعاينة
📏 قوانين الأستعمال
🔎 بحث متقدم
➕ ارسال
🔧 الأدوات
🏁 اللغات
🔑 حسابي
✚ موضوعات جديدة
📝 بيان من لجنة الدفاع عن الحريات الصحفية وحقوق الصحفيين في نقابة صحفيي كوردستان بشان انتهاكات جديدة ضد الصحفيين الكورد في كركوك
بذلت نقابة صحفيي كوردستان ومنذ بداية العام الحالي 2020 جهودا كبيرة وبادرت بمحاولات عديدة من اجل خلق جو من التفاهم وايجاد ارضية للتنسيق مع الجهات ذات العلاقة في مدينة كركوك لوقف الانتهاكات ضد الصحفيين
📝 بيان من لجنة الدفاع عن الحريات الصحفية وحقوق الصحفيين في نقابة صحفيي كوردستان بشان انتهاكات جديدة ضد الصحفيين الكورد في كركوك
🏰 ناحية القحطانية
ناحية القحطانية إحدى نواحي سوريا تتبع إداريّاً لمحافظة الحسكة منطقة القامشلي ومركزها بلدة القحطانية، بلغ تعداد سكان الناحية 65,685 نسمة حسب التعداد السكاني لعام 2004. [1]
🏰 ناحية القحطانية
👫 الشخصیات
طيار بكي بن مصطفی - أبو زوراب
📕 المکتبة
البعد الفكری للفيدرالية و ت...
👫 الشخصیات
لالش ميدي
👫 الشخصیات
مستورة أردلان
📖 بحوث قصیرة
الجانب الإداري والاقتصادي ل...
👫 ئێران خانم | صنف: الشخصیات | لغة السجل: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ تقييم المقال
⭐⭐⭐⭐⭐ ممتاز
⭐⭐⭐⭐ جيد جدا
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ ليست سيئة
⭐ سيء
☰ المزيد
⭐ أضف الی مجموعتي
💬 اعطي رأيک بهذا المقال!

✍️ تأريخ السجل
🏷️ Metadata
RSS

📷 أبحث علی صورة السجل المختار في گوگل
🔎 أبحث علی سجل المختار في گوگل
✍️✍️ تعديل السجل

ئێران خانم
یەکەمین ژنی گۆرانیبێژ لە رۆژهەڵاتی کوردستانە، نازناوی هونەری ئێران خانمە و ناوی راستەقینەی ئێران موجەردە. پاش ئەوەی لە رادیۆی ئورمێورمێ دەستی بەکار و تۆمارکردنی گۆرانییەکانی کردووە، لەلایەن بەرپرسانی رادیۆ و هونەرمەندانی دیکەوە نازناوی خانمی لەسەر دانراوە.
خانمی دەنگخۆش ئێران، لەساڵی1950-1951 لە بنەماڵەیەکی جووتیار و هەژار لەدایک بووە. ئێران، لە گوندی ئینکەسوی هەرێمی برادۆست لەدایکبووە. ناوی باوکی عەبدولڕەحمان و دایکیشی ناوی پەرێشان بووە. وەک دەگوترێت پەریشان ژنێکی دەنگخۆش بووە ئەوەش وەک میراتێک بۆ ئێرانی کچی ماوەتەوە. جگە لەوەش سروشتی دەستلێنەدراو و رەنگینی هەرێمی برادۆست کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر حەز و خۆشەویستی ئێران بۆ هونەر و گۆرانبێژی داناوە. تافی منداڵی و گەنجێتی ئێران خانم، لە گوند دەرباز بووە و ئەو بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی لەناو گەورەماڵانی هەرێمەکەدا کاری کردووە. ساڵانێکی دوور و درێژ لەماڵی خانمی کیشوەر مامەدیدا وەک کچێکی ماڵ کاری کردووە. بەپێی ئەو شاهیدانەی کە ئەوکات لە نزیکەوە ئێران خانمیان بینیوە، کچێکی زۆر هێژا و شیرین و دەنگخۆش بووە. زۆرجاران لە تەمەنی گەنجی خۆیدا لە دیوانی گەورە ماڵاندا گۆرانییە پیاوانەکانی گوتووەتەوە.
لەو ساڵانەدا دەنگی ئێران خانم شایی و داوەتەکانی خەمڵاندووە و کەم داوەت هەبووە کە ئەو تێیدا بە جلووبەرگی رەنگین و گۆرانیەرانیە خۆشەکانیەوە بەشداری تێدا نەکردبێت. ئێران خانم پاش ئەوەی لەگەڵ سەعیدناوێک زەواج دەکات، لە گوندی سۆمانئاوا نیشتەجێ دەبێت و بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە. لەو گوندە بەهاریکاری مێردەکەی باشتر لە ساڵانی پێشوو کاری گۆرانیبێژی درێژە پێدەدات. مێردەکەی رێی لێ ناگرێت و ئەو هاوکارییەش شیرینی پێکەوە ژیانیان زیاتر دەکات.
لە ساڵی1969 بەدواوە رادیۆی شارەکانی ئورمێ، تاران و کرماشانکرماشان پرۆگرامی کوردی- زاراوەی کورمانجییان هەبووە، بەڵام ماوەی پەخشیان لە نیو کاتژمێرەوە بۆ 2 کاتژمێر گۆِردراوە. پاش دامەزراندنی بەشی کوردی رادیۆی ئورمێ، ئیتر دەنگی گۆرانبێژانی کورمانجی دەگەیشتە باکوور و باشووری کوردستان، ئەوکات ژنی گۆرانیبێژ لە رادیۆکاندا نەبوون. ئێران خانم لە هەرێمەکەدا ژنێکی ناسراو بوو. لەسەر داواکاری گۆرانبێژانی وەک حەمید یوسفی، مستەفا عەلیزادە، ئیبراهیم نەورۆزی و هەروەها گرووپی مۆسیقای رادیۆ ئێران خانم، لەساڵی 1971دا لە رادیۆی ئورمێ بەشێوەیەکی فەرمی دەستی بە گۆرانیبێژی کرد. ئێران خانم لە رۆژهەڵاتی کوردستان یەکەمین ژنی کوردە کە بە زاراوەی کورمانجی سەروو گۆرانی گوتووە و دەنگی لە رادیۆ تۆمار کردووە.
جێی ئاماژەیە کە ئێران بەر لەوەی کاری گۆرانیبێژی لە رادیۆدا دەست پێ بکات، ساڵانێک بوو کە ناوبانگی دەنگی لە شار و گوندە کورمانجنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو ببوویەوە و هەتا لە باکووری کوردستانیش ئێران خانم، لە ناو خەڵکیدا کەسێکی ناسراو بوو. کاتێک لە رادیۆ دا دەستی بەکار کرد، ئیدی وەک کەسێکی بەناوبانگ لە هەر شوێنێکی کوردستان خۆشەویست و ناسراو بوو. لەناو کورد، میراتی ژن لە بواری هونەر و گۆرانیبێژیدا زۆر دەوڵەمەندە، بە هەزاران ژن و کچ هەبوونە و (ئێستاش هەن) کە لە بوارەکانی وەک دەنگخۆشی، داهێنان و گۆرانیبێژیدا سەرمەشقن، بەڵام لەبەر سیستەمە پیاوسالارەکان و هەندێک لە یاسای ئیسلامییە وشکەکان، دەنگەکانیان کپ بووە. لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگانەدا کە لە بەردەم ژنی کورد بوونە، دیسان ژمارەیەکی کەم لەو ژنانە گوێیان نەداوەتە ئەو عورف و عادەتانەی کە لەگەڵ پێشکەوتنی سەردەم نەبوون. ئەوان کەلام و قەسیدەیان گوتووە، لە شایی و بۆنە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدار بوونە و شانبەشانی پیاوەکانیان شایستەیی خۆیان لە گەلەک بواردا سەلماندووە. لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش لەگەڵ ئەوەیدا کە بەر لە ئێران خانم، ژنی دەنگخۆش و هونەرمەند هەبووە، بەڵام ئەوان وەک ئێران خانم بەجەرگ نەبوونە و وەک ئەو نەیانتوانیوە بەشێوەیەکی فەرمی کاری هونەری خۆیان لە رادیۆ و ستۆدیۆکان تۆمار بکەن. چونکە ئەو کارە لە کۆمەڵگەی کوردستانی ئەو سەردەمەدا عەیبێکی گەورە بوو و هەمووان گاڵتەیان پێ دەکرد و بەچاوێکی سووکەوە سەیری کارەکانیان دەکرد.
بەڵام ئەو لەسەر هونەری گۆرانیبێژی خۆی پێداگر بوو. لەبەر ئەوەی بۆ ئەو سەرچاوەیەکی بژێوی بوو و هەمیش لە ناخی دڵەوە حەزی لێ دەکرد. لەسەر ئەو بنامەیەش مرۆڤ دەتوانێ بڵێت کە ئێران خانم، رەوشێکی فەرمی دابووە کاری هونەری خۆی و وەک یەکەمین ژنی کوردی گۆرانیبێژ لە ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی کوردستان دەناسرێت. لەناو کوردەکانی پارێزگای خۆراسانیشدا ژنێک هەبووە بەناوی (بانو شێروانی) کە بە زاراوەی کورمانجی لە رادیۆی شاری مەشهەد گۆرانی چڕیوە. بەڵام نازانرێت کە ئایا بەر لە ئێران خانم، دەستی بە گۆرانی کردووە یان نا؟ بەهەر شێوەیەک بێت ئەو دوو ژنە لە ناو کوردە کورمانجەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا رچەشکێن بوون. لە ناو دراوسێکانی کورددا ئەگەر ژنێک بیویستایە ئەم کارە بکات، زەحمەت بوو کە بتوانێت لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە، بۆیە ناچار رووی لە تاران دەکرد و لەوێش بە زمانی فارسی گۆرانی دەگوت، بەڵام بەپێچەوانەی ئەوان، ئێران خانم و بانوو شێروانی وەهایان نەکرد و لەناو گەلدا مانەوە. بەپێی شاهیدان و کەسانی نزیکیان هەردوو ژنەکە لە بواری ئەخلاق و پێوەرە کولتوورییەکانی کۆمەڵگەی ئەو سەردەمە هێژا بوون و خاوەنی کەسایەتی خۆیان بوون. لە هەرێمی ئەردەڵانیش یەکەمین کچ کە بە زارەوەی کورمانجی ناوەڕاست(سۆرانسۆرانی) گۆرانی گوتووە، فەتانە وەلیدی بوو کە بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ گۆرانییەکانی خۆی لە رادیۆی سنەسنەدا تۆمار کردووە. لە ناوچەی موکریانیش مەنیج حەیران، یەکەم ژن بووە کە گۆرانی گوتووە، بەڵام بەداخەوە گۆرانیەکانی تۆمار نەکراوە.
ئێران خانم لەساڵی1971 تا ساڵی 1979 کە کۆماری ئیسلامی لەو ساڵەدا دامەزرا مانگی 2 جار لەگەڵ کچەکەی بەناوی گولیستان دەچووە، رادیۆی کوردی ئورمێ و گۆرانیەکانی تۆمار دەکرد. کاتێک گۆرانیەکانی لە رادیۆوە پێشکەش دەکرد، نامەی هۆگرانی دەنگی جارلەجار زیاتر دەبوو. حەز و خۆشەویستی ئێران بۆ گۆرانی گوتن زۆر بوو، بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی پەهلەوی، نەیاندەویست ماوەی کاری رادیۆی کوردی زیاتر بکەن. چونکە کارێکی وا رێی لە پرۆسەی تواندنەوەی زمان و کولتووری کوردی دەگرت. ئامانجی ئەوان لە دامەزراندنی رادیۆی کوردی لە ئورمێ، کرماشان و تاران ئەوە بوو، کە رێ لە کوردانی رۆژهەڵات بگرن تا تێکەڵ بە شۆِرشی نەمر مستەفا بارزانی لە باشووری کوردستان نەبن.
گۆرانیبێژیی، لە هەرێمی ئورمێ تا ماکۆماکۆ و کورمانجەکانی خۆراسان لەژێر کاریگەری گۆرانیبێژیی سەرحەدی باکووری کوردستاندا بووە. ئەو کلامە کوردییانەی کە لەرێگای رادیۆی ئیریڤانەوە بلاودەکرانەوە، کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر گۆرانیبێژی کوردانی رۆژهەڵات داناوە. لەبەر ئەوەش کاتێ مرۆڤ گوێ لە گۆرانییەکانی ئێران خانم دەگرێت، کاریگەرییەکی لەو جۆرەی بۆ ئاشکرا دەبێت. ناوەرۆکی زۆربەی گۆرانییەکانی ئێران خانم سەرچاوەیان لە فۆلکلۆری دەوڵەمەندی کوردستانەوە گرتووە. ئەو وەک گوتەبێژێکی گەلی هەرێمەکە گۆرانی گەلەری دەڵێت کە باس لە کێشەکانی ناو کۆمەڵگەی ئەو سەردەمە دەکات. گۆرانی وەک: عاریفۆ لاوۆ، باژۆ ئەمیرێ من، باڤێ لالۆ، دەلال ئەز حەیران، دەلال لۆ، دەلالێ مالێ، دلێ من لۆی لۆی، دۆتمام و پسمام، فلیتێ قوتو، حەدۆ رابە، کوڕێ خەلاقێیو دەلال، لێ لێ یەمان(دۆمامێ)، شەڕێ جەز و سالیحبەگێ، یار گەورە و چەندین گۆرانی دیکە کە بە ناوەرۆک لەگەڵ ئەوەدا هەموویان گەلەرین و باس لە ئەڤین و وەفاداری ژنی کورد دەکەن، لەسەر ئاغا و مێرخاس و بەگەکانی کورد گوتراون. کاتێک ئێران خانم گۆرانی ئەڤینداری دەڵێت، هونەری گۆرانیبێژییەکەی باشتر بۆ بیسەرانی ئاشکرا دەبێت، رەنگە هۆکارەکەشی ئەوە بووبێت کە ئێران لە ژیانی خێزانی و ئەڤینداری خۆیدا شکستی هێنابێت. هەرچەندە ژمارەی ئەو گۆرانییانەی کە ئێران خانم لە رادیۆی کوردی ئورمێ تۆماری کردووە، نازانرێت، بەڵام ئەگەر لەماوەی ئەو 8-9 ساڵەی کاری فەرمی خۆیدا(1971تا1979) مانگێ دووجار چووبێتە رادیۆ، ژمارەیەکی زۆری گۆرانی تۆمار کردووە. هاوکات ئەوەش نەزانراوە کە چەند گۆرانی بێ موزیک و بە موزیکەوە تۆمار کردووە. پاش تێکچوونی رژێمی شاهەنشاهی، رژێمی ئیسلامیش دەرگای ئەرشیفی کوردی رادیۆکەی داخستووە و رێگە بە کەس نادرێت کە لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوە بکات. پێدەچێت کە بەرپرسانی حکوومەتی نوێ لە ساڵانی شەڕی نێوان کورد و پاسدارەکاندا، هەموو ئەرشیفی کلام و گۆرانییە کوردییەکانی لەناو بردبێت. هونەرمەند ئێران خانم لە31 ساڵ خەباتی هونەری خۆیدا زیاتر لە 100 گۆرانی گوتووە کە لە سەرانسەری کوردستاندا بڵاوبووەتەوە. ئەوە تەنیا ژمارەی ئەو گۆرانیانەیە کە بەناوی ئەوەوە لە ناو گەلدا بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئێران خانم سەدان گۆرانی فولکلۆری و گەلەری گوتووە و لە رادیۆدا تۆماری کردووە.
دوای نزیکەی 30 ساڵ ژیانی هاوبەش لەگەڵ سەعیدی مێردی، کە ببوونە خاوەن کچێک و دوو کوڕ، سەعید بەپێچەوانەی ویستی ئێران خانمەوە ژنی دووهەمی هێنا. ئەوکات ماڵیان لە گوندی سۆمانئاوا بوو. ئەو رەوشە لاپەڕەی ژیانی ئێران خانمی گۆڕی و نەیتوانی دەردی هەوێ قبووڵ بکات. پاش شەڕ و پێداگرییەکی زۆر، ئێران خانم بڕیاری جیابوونەوە لە سەعیدی مێردی دەدات. پاش ئەوەش گوندی سۆمانئاوا و منداڵەکانی بەجێدەهێڵێت و ماوەیەکیش لای باوکی دەمێنێتەوە. دواتر بۆ جاری دووهەم لەگەڵ پیاوێک بەناویداداش ناسری ژیانی هاوسەری پێکدێنێت و لەشاری تاران نیشتەجێ دەبێت. سێ ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە و پاشان دەگەڕێتەوە سەڵماسسەڵماس و15 ساڵیش لەوێ دەژیت. دواتر دێنە ئورمێ و لەگەڵ خێزانەکەیدا لە گەڕەکی ئیسلامئاباد خانوویەک دەکڕن و پێکەوە دووکانداری دەکەن. ئیتر لەو ساڵانەدا بێدەنگ دەبێت و تەنیا لە ناو بۆنە تایبەتی و خێزانییەکان و کەسانی ناسراودا دەنگی دەبیسترێت. لەو ساڵانەی کە ئێران خانم لە تاران بووە، کەس نازانێت لەکوێ بووە و چۆن ژیاوە. منداڵەکانیشی ئاگاداری رەوشی ئەوکاتی نین! بەڵام پاشان دەرکەوتووە کە بێدەنگ نەبووە و هونەرەکەی بەشێوەیەکی شاراوە درێژە پێداوە.
لەبەر ئەوەی لەو سەردەمە بێدەنگییەدا ئێران خانم، چەند کاسێتی نوێی خۆی بۆ شارەکانی باکووری کوردستان دەنێرێ، پاش بڵاوبوونەوەی کاسێتەکانی لە کوردستان و تورکیا وەها دەزانرێت کە ئێران خانم لە باکووری کوردستانە!(لەوێ دەژی)، بەڵام وەها نەبوو، ئەو لە تاران بوو. ئاشکرایە کە ئەوکات پەیوەندی ئەو لەگەڵ لایەنگرانی هونەری کوردی لە باکووری کوردستان باش بووە و کاتێک کە مافی گۆرانی گوتنی لە ئێران نەبووە، بەنهێنی کاسێتەکانی گەیاندووەتە باکووری کوردستان. ئەوەش زیاتر خۆشەویستی ئێران خانم بۆ هونەری کوردی دەسەلمێنێت. ژیانی ئێران خانم لە سەردەمی بێدەنگیدا رەنگێکی تر دەگرێتە خۆی و ئەوەش کاریگەری لەسەر ناوەرۆکی گۆرانییەکانی دادەنێت و بە تەواوەتی دەیگۆڕێت. ناوەرۆکی تەواوی گۆرانیەکانی ئێران خانم، لەدەستپێکی ژیانی لەگەڵ مێردی دووهەمیدا تا ئەوکاتەی دەمرێت، باس لە بێبەختی و زوڵمی پیاوی کورد لەژن دەکات؟! بەڵێ ئەڤینی30 ساڵانی سەعید هەرگیز لەبیری ئێران خانم نەچووەتەوە. ئێران خانم لە مێردی دووهەمی کوڕ و کچێکی هەیە.
ئێران ژنێکی زیرەک و قسەخۆش بوو. تەندروستی باش بوو، لە ساڵانی دوایی ژیانیدا هەمیشە خەریکی دووکانداری بوو. لەرەوشێکی وەهادا و لە 10-08-2001 هەواڵێک لە ناو خەڵکی ئورمێدا بڵاوبووەوە کە لایەنگرانی هونەری کوردی و دۆستانی ئێران خانمی زۆر غەمگین کرد. هەواڵەکە وەها بوو: ئێران موجەرەد بە خنکاندنی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنا!!. ئەو هەواڵە پرسیاری زۆری لای ئەو کەسانە دروست کرد کە لە نزیکەوە دەیانناسی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلای منە و لە هەڤاڵانی نزیکیم بیستووە، ئێران کەسێکی دیندار بووە و زەحمەتە کەسێکی بڕوادار کاری وەها بکات. چونکە لەباری دەروونییەوە نەخۆش نەبوو تا مرۆڤ بتوانێت گومانێکی وا بکات و خۆکوشتنی بسەلمێنێت. لەبارەی مردنەکەیەوە شتی جۆراوجۆر دەگوترێت، بەڵام ئەوەی کە بە فەرمی لەلایەن پزیشکانی نەخۆشخانەی ئورمێیەوە گوترا ئەوە بوو: خۆی کوشتووە....
هۆکاری ئەو رووداوە تراژیکە وەک هەندێک لە نزیکانی ئێران خانم کە(نایانەوێت ناویان ئاشکرا ببێت) باسی دەکەن ئەوەیە: لەم ساڵانەی دواییدا ئێران و مێردەکەی بە کاری دووکانداریی زۆر دەوڵەمەند ببوون، بەڵام منداڵانی ژنی پێشووی مێردەکەی چاویان بڕیبووە ئەو سامانەیان و شەڕیان پێ دەفرۆشتن و داوای پارە و پولیان لێ دەکردن. بە مەزندەی ئێمە کوڕی داداشی مێردی لەبەر پارە، ئێران خانمی خنکاندووە....
بەهەرحاڵ تا ئێستا هیچ کەس شتێکی روون لەبارەی مردنەکەیەوە نازانێت و بەداخەوە لێکۆڵینەوەیەکی ئەوتۆ لەبارەی هۆکاری خنکاندنەکەیەوە نەکراوە. ناوی ئێران خانم دەچێتە پاڵ ژنانێکی وەک مریەم خان، نەسرین شێروان، ئایشێ شان، گوڵبەهار، مەرزیە فەریقی، فەتانە وەلیدی و گەلێک هونەرمەندی کورد.[2]

⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 السجلات المرتبطة: 3
🏰 الأماکن
1.👁️ورمێ
👫 الشخصیات
1.👁️فەتانە وەلیدی
📅 تواریخ وأحداث
1.👁️10-08-2001
📂[ المزيد...]

⁉️ خصائص السجل
🏷️ صنف: 👫 الشخصیات
🏳️ لغة السجل: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚤ الجنس: 👩 نساء
🗺 الدولة - الأقلیم: ➡️ شرق کردستان
👥 القومیة: ☀️ کردي(ة)
👫 نوع الشخص: 🎤 مطرب

⁉️ Technical Metadata
©️ حصلت کوردیپیدیا علی حق النشر لهذا السجل من قبل صاحب(ة) السجل!
✨ جودة السجل: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
سيء👎
✖️
 40%-49%
سيء
✖️
 50%-59%
ليست سيئة
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
جيد جدا
✔️
 80%-89%
جيد جدا👍
✔️
 90%-99%
ممتاز👏
98%
✔️
تم أدخال هذا السجل من قبل (هاوڕێ باخەوان) في Mar 17 2010 9:23AM
✍️ تم تعديل هذا السجل من قبل (جوان عومەر ئەحمەد) في Sep 12 2020 10:22PM
☁️ عنوان السجل
🔗
🔗
⚠️ لم يتم أنهاء هذا السجل وفقا ل📏 المعايير کورديپيديا، السجل يحتاج لمراجعة موضوعية وقواعدية
👁 تمت مشاهدة هذا السجل 7,833 مرة

📚 الملفات المرفقة - Version
نوع Version 💾📖🕒📅 👫 اسم المحرر
📷 ملف الصورة 1.0.125 KB Mar 17 2010 9:23AMهاوڕێ باخەوان
📚 المکتبة
  🕮 الاتحاد القومي الديمقر...
  🕮 استقلال كوردستان؛ الأف...
  🕮 قراءة البعث للفاشية ال...
  🕮 البعد الفكری للفيدرالي...
  🕮 المزيد...


📅 التسلسل الزمني للأحداث
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020


💳 تبرع
👫 زملاء کورديپديا
💬 تقييماتکم
⭐ المجموعات
📌 Actual
طيار بكي بن مصطفی - أبو زوراب
نبذة عن حياة الرفيق الراحل طيار بكي أبو زوراب 1958-2018
طيار بكي بن مصطفی من مواليد –قنطرة- كوباني مواليد 1958 من عائلة فلاحيه كسائر العائلات الكوردية التي تعمل في مجال الزراعة هاجر كغيرها من الأسر الكردية من مدينة (كوباني) إلی مدينة (سري كانية) للعمل في الزراعة وكان ذلك عام (1965) بعدها تزوج و أصبح أبا لتسعة أولاد أربعة بنات وخمس شباب.
التحق كغيره من الأطفال بالكتاتيب القرآنية في الجوامع ثم المدرسة إلا أن الظروف المعاشية وقفت أمام إكمال دراسته حيث لم يكمل الدراسة الإعدادية.
انتسب إلی حزب الد
طيار بكي بن مصطفی - أبو زوراب
البعد الفكری للفيدرالية و تطبيقاتها
خالد مجيد فرج
البعد الفكری للفيدرالية و تطبيقاتها
لالش ميدي
لالش ميدي فنان كردي مبدع و صاحب صوت جبلي ، يشق طريقه في عالم الموسيقى والفولكلور الكردي بخطى ثابتة.
حياته :
ولد الفنان الكردي لالش ميدي في مدينة القامشلي كبرى مدن غربي كردستان سنة 1991، بدأ الغناء في عمر مبكر {سن العاشر } و أنتقل إليه عدوى غناء من شقيقه الفنان شفان ميدي الذي يعتبر بنسبة له المثل الأعلى في مهنة الفن .
بدأ الغناء بشكل علني وكان الغناء الفولكلوري شغفه الوحيد إلا أن أصبح فنان متمرس في أداء الأغنية الفولكلورية ذات الأداء الصعب و الدقيق ، وبصوته الجبلي و شغفه ومحاولة إحياء الأغني
لالش ميدي
مستورة أردلان
مستورة أو مستورة أردلان ولد سنة 1805 وتوفيت سنة 1848، هي ماهشرف خانم الكردستاني (بالكردية: مەستوورە ئەردەڵان) من سنندج من كردستان الايران أحد أشهر الشعراء والمؤرخین الكرد. لها كتابات في الشعر، التأريخ و العقائد. كانت مستورة أول شاعرة ومؤرخة كردية.
مستورة أردلان
الجانب الإداري والاقتصادي لناحية قرة حسن
جانب الإداري والاقتصادي لناحية قرة حسن (ليلان)
- اعداد: پشتيوان أكبر حفتاچشمي
- تقع ناحية قرة حسن وقراها في شرق وجنوب شرق مدينة كركوك، هذه الناحية تابعة لمركز قضاء مدينة كركوك.
مركز هذه الناحية هي قصبة ليلان الذي تبعد 20 كيلومترا عن مركز محافظة كركوك.
يعود تشكيل هذه الناحية رسميا الى عهد الملك غازي بن الملك فيصل الأول سنة 1937م ( بوجب قرار الملكي رقم 58 في 08-02-1937 المنشور في جريدة الوقائع العراقية في العدد 1556 ص3 ), وكان مركزها في قرية خاڵوبازیاني في بادىء الأمر ( تقع هذه القرية شرق مدي
الجانب الإداري والاقتصادي لناحية قرة حسن

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| وقت تکوين الصفحة: 0,297 ثانية
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574