یەکێکە لە دەوڵەمەندە بەناوبانگەکانی #سلێمانی# و بەفەڕمی خاوەنی کۆمپانیای #ئاسیاسێڵ#ە.
فاروق مستەفا ڕەسول ناسراو بە فاروق مەلا مستەفا لە ساڵی 1941 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. ئەو کوری کەسایەتی ئاینی و ڕیفۆرمخواز و شاعیری کورد مەلا مستەفای سەفوەتە. فاروق مەلا مستەفا ڕۆشنبیر و بزنزمانێکی کوردە و سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی فاروق هۆڵدینگ و سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ه. ئەو سەرکردە و ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عیراقی – سەرکردایەتی ناوەندی بووە و بەشدار بووە لە شۆرشی ئەیلول لە بەرامبەر ستەم و دیکتاتۆرییەت. بە درێژایی ژیانی خەباتی کردووە بۆ هێنانەدی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی و بونیاتنانی پرۆژەی ئابووری گرنگ لە کوردستان.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 19,645 مرة