הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 516,430
תמונות 105,222
ספרים 19,086
קבצים הקשורים 95,720
Video 1,281
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
سەنگەسەر
קבוצה: מקומות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
1 הצבעה 5
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەنگەسەر

سەنگەسەر
شارەدێی سەنگەسەر یەکێکە لە شارەدێ هەرەکۆنەکانی شارۆچکەی #پشدەر# سەربە پارێزگای #سلێمانی#، لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافیەوە کەوتۆتە بەشی باکووری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی وە زنجیرە چیای #قەندیل# لەبەشی باکووری خۆرهەڵاتی وەکو سنورێکی سروشتی نێوان (عێراق و ئێران) لێک جیادەکاتەوە، لەبەشی باشوری زێ ی بچوک دەوری داوەو لەبەشی خۆرئاواشیەوە زنجیرە چیای کێوەڕەشە کە سنوری پشدەر لە شارۆچکەی #ڕانیە# جیادەکاتەوە، ئەم ناحیەیە لە کۆندا لە (96) گوندی دەوروبەری پێک هاتووە تا ساڵی/2000 کە شارەدێی ژاراوە دروست بوو (33) گوندیشی خرایە سەر ناحیەی ژاراوە وە لێ ی جیابۆوە، مێژووی ناحیە بوونی ناودەشت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی/1926 کە فەرمانی بوون بە ناحیەی بۆ دەرچووە و لە ساڵی/1928 دا وەک ناحیەی ناودەشت بۆ یەکەم جار بەڕێوەبەری ناحیە بە فەرمی دەست بەکاربووە کە بەڕێوەبەری ناحیەکە یەکێک بووە لە بەگزادەکان، ئەم ناحیەیە تا ساڵی 1970 سەربە قەزای ڕانیە و ئەویش سەربە لیوای #هەولێر# بووە ناحیەی ناودەشت کە مەرکەزی ناحیەک سەنگەسەر و گوندو دێهاتەکانی بناری قەندیل و بناری گەڵاڵە و دەوروبەری دەگرێتەوە، ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گوندانەی لەو دەشتاییەی بناری چیای قەندیل هەڵکەوتوون پێیان وتوە ناودەشت دەربارەی ناوی سەنگەسەریش لەوەوە هاتووە کە لە سەروو بەرزایی سەنگەسەری کۆن کە ئێستاکە شوێنەوارو پاشماوەی ماوە کۆمەڵێک بەردی خڕ و گەورە و بە سەنگی لێ بووە، وەک سەر وابووە و پێیان وتوە سەنگی سەر، دواتر لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ سەنگەسەر. وە لە دوای ساڵی/1958 لە ئەنجامی دروست کردنی بەربەستی ئاوی دوکان کە بووەتە هۆی ژێر ئاو کەوتنی کۆمەڵێک گوندی سنوورەکە و هەرەوەها گواستنەوەی ئەو گوند و تیرە و عەشیرەتانە بۆ دەشتایی (دوانزە بانوو) کە سەنگەسەری ئێستایە لەلایەن حکومەتی عەبدولکەریم قاسمی ئەوکاتەی عێراق و جێ بەجێ کردنی پڕۆژەی ئاودێری سەنگەسەر بۆ بەراو کردنی دەشتایی دوانزە بانوو، گواستنەوەی سەنگەسەری کۆن و تیرەو عەشیرەتەکانی (مەنگوور، ئاکۆ، مەرگەیی، میرزاڕۆستمی، شیلانەیی، کۆمەڵەیی، سندۆڵەیی، هتد) بۆ سەنگەسەری تازە ئەوەش بووە هۆی فراوان بوونی پەیوەندی یە کۆمەڵایەتیەکان و تێکەڵاوبوونی پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵ و دامەزراندنی بنچینەیەکی تازەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە سنورەکەدا. سەنگەسەر لە ساڵی/1957 دا لەلایەن بەڵێندەرێکی بەریتانی بەناوی (میستەر دۆم) 212 خانوو بۆ سەنگەسەر دەرچوو تەواوی نەکردن و بە نیوەچڵی بەجێ ی هێشتن، دواتر لەلایەن (3) بەڵێندەری کوردەوە بەناوەکانی (محەمەد سەعید، حاجی عەبدوڵڵا ناسراو بە عەبەی دەلاک، شەفیق أحمد) دواتر (30) خانووی تر بۆ کۆمەڵەییەکان دروست کرا و خەڵکی سەنگەسەریش لە ڕێگای (5) حەوزی کۆنکریتی بۆ ئاو خەزن کردن کە سەرچاوەکەی لە شەهیدانەوە هاتبوو خەڵکەکە ئاوەکەی بەکاردێناو وە دروست کردنی کۆنکریت بە درێژایی (12) کم و جۆگا لەلایەن ئەندازیارێکی کوردەوە سەرپەرشتی دەکرا بە ناوی (ساڵح بەگ)
(ڕووبەروو دانیشتوان)
ناحیەی سەنگەسەر پێش ئەوەی ناحیەی ژاراوەی لە ساڵی/2000 لێ جیابێتەوە ڕووبەرەکەی (786) کم2 بەڵام ئێستا بۆتە (608) کم2 ژمارەی دانیشتوانی ساڵی/1989 (700) ماڵ بووە ئێستا زیاتر لە (4380) ماڵە و بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی 1957 (9031) کەس بووە بەڵام ئەو ژمارەیە هەڵکشاوە بۆ (21654) کەس لە ساڵی/2005 دا لەحاڵی حازر دانیشتوانەکەی (27000) کەسە،
(پانۆڕامای سیاسی ناحیەی سەنگەسەر)
بەهۆی پێگەی جوگرافی و سیاسی شارەکە لە مێژوودا کە هەردەم لانەی شۆڕش و بەرخودان بووە لە هەردوو شۆڕشی کۆن و نوێ دا ئەو کارەسات و نەهامەتی یانەی لای خوارەوەی بەسەر هاتووە :
• بۆیەکەم جار لەساڵی/1965 بەهۆی ڕژێمی ئەو کاتەی عێراقەوە بەشێکی شارەکە سوتاو وێران بووە و خەڵکەکەشی ئاوارە بووە.
• لە 25-09-1968 لە شەڕێکی بێ وێنەدا گەورەترین داستانی شۆڕشی لێ تۆمار کراوە و زیاتر لە (11) سەیارەی ڕژێم سوتێنراوە.
• حکومەتی ئەوسای عێراق لە تۆڵەی ئەو داستانەی ساڵی/1968 لە 14-05-1969 سەنگەسەر بە تەواوی لە سەر دەستی ملازم داود کە قیادەی سوپای عێراقی کردووە سووتاوە و وێران کراوە.
• لە ساڵی/1974 بە خەستی تۆپباران کراوە خەڵکەکەی بۆ چەند جار ئاوارە بووە و بەردەوام لەو ماوەیەدا لەژێر مەترسی بۆمبارانی فڕۆکەو تۆپباران دا بووە، ژیانی لە ناو ئەشکەوتەکانی دەوروبەری دا بەسەر بردووە.
• لە ساڵی/1983 هاودەنگ و هاوهەڵوێست لەگەڵ باقی ڕاپەڕینی شاروشارۆچکەکانی دیکەی کوردستان ئەویش ڕاپەڕیوە و خەڵکانێکی بریندار و شەهید و ڕاپێچی زیندانەکانی کراوە.
• لە ساڵی/1988 دا کاتێک ئۆردوگای (بەستەستێن) ڕاگوێزران بۆ ئۆردوگای زۆرەملێ ی حاجیاوا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی خەڵکی ناو سەنگەسەر جارێکی تر ئاوارەی ئێران بێت.
• لە 09-06-1989 بە یەکجاری ڕاگوێزراوە و شارەکەی لەگەڵ زەوی تەخت کراوە و ئەو خەڵکەی کە مابۆوە ڕاپێچی ئۆردوگا زۆرەملێ کانی (حاجیاوا، بازیان، خەبات، کەورگۆسک، دارەتوو، تۆبزاوا، جدیدە، هتد) کراوە.
• لە 04-03-1991 لەیەکەم چەخماخەی ڕاپەڕین لە خەبات لەگەڵ خەڵکی #قەڵادزێ# بەیەکەوە وەک پشدەر ڕاپەڕین و دواتر لە 05-03-1991 لە تەقینەوەی ڕاپەڕین دا لە ڕانیە شەهید (محەمەد أحمد ئاڵی) وەک یەکێک لە شەهیدەکانی ڕاپەڕین کە خەڵکی سەنگەسەرە لە دەست بەسەردا گرتنی مونەزەمەی ڕانیەدا لەبەردەم مونەزەمە دا شەهید بوو.
• دوای پەیماننامەی ساڵی/1975 ی شوم کە سیاسەتی سوتماک کردن هاتە ئاراوە حکومەتی عێراق تەواوی گوندەکانی سەر سنوری ناحیەی سەنگەسەری ڕاگواست بۆ چەند ئۆردوگایەکی زۆرە ملێ لە دەوروبەری ناحیەی سەنگەسەر بە ناوی (کۆمتان، بەستەستێن، توەسوران، بایەوان) کە لەساڵی/1977 بە دواوە پەیڕەو کرا، بەڵام لە دوایدا جارێکی تر ئەوانەی ناوبراون و خودی ناحیەکەش لە ساڵی/1988 و 1989 بە یەکجاری ڕاگوێزران وێران کردن و چۆڵ کردنی یەکجاری ئەو ناوچەی گەورەترین کارەسات و نەهامەتی بە سەر خەڵکەکەیدا هێناو پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئەو ناحیەیەی گۆڕی.
(سەنگەسەر لەپیگەی شۆرشدا)
سنوری ناحیەی سەنگەسەر سەرەرای سێ جار ڕووخاوەو سوتاوەو 68 کادیرو فەرماندەی سیاسی و عەسکەری و پیشمەرگەی لەشاخ شەهیدبوەو بەسەدان پیشمەرگەشی هەبوە لەشاخ و دوای ڕاپەرینیش 70 شەهیدی هەیە هەمیشە لانەی شۆرش بوە و سەرۆکی هەریمیش بە وتەی خۆی لە سەنگەسەر چەکی کردۆتە شان و شۆرشی نویش هەر لەو دەڤەرەو قەندیل سەری هەلدا بەلام بەداخەوە ئەم شارە لەکەلاوە دەچێ و زۆر کەمی بۆ کراوەو ئومید دەکەم ئاوریک لەئاوەدان کردنەوەی بدریتەوە و بواری کشتوکالی ببوژێنەوەو دەرویەکی لێ بکرێتەوە.
(سەنگەسەر و لایەنی ئابووری و کشتوکا ل)
بڕبڕەی پشتی داهات و بژێوی خەڵکی ناوچەکە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری یە کشتوکاڵەکەش بە هۆی ئەو پڕۆژە ئاودێری یەی کە دووەم پڕۆژەیە لە عێراقدا و وە یەکەم پڕۆژەشە لە پارێزگای سلێمانی کە (000 10) دەهەزاردۆنم زەوی بەراو دەکات لە سەردەمی ڕژێمدا گەورەترین سەرچاوەی داهاتی کشتوکاڵی بووە وە باشترین ناوچەی بەرهەم هێنانی تووتن هەژمار کراوە لە سەرتاسەری عێڕاقدا، بەڵام بە داخەوە ئێستا بەهۆی کەم تەرخەمی و نەبونی پلانی گونجاو لەو بوارەدا بۆتە هۆی ئەوەی کە زەوی یەکان ئاوڕیان لێ نەدرێتەوە وەکوو پێویست سوودی لێ نەبینرێت بۆ کشتوکاڵ.
(لایەنی کۆمەڵایەتی ناحیەکە)
بەهۆی پشتگوێ خستن و ئاور لێ نەدانەوەی وەکوو پێویست لە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری لە ناحیەکە و دەوروبەری دەبینین، زۆر لە بنەماڵە دیارەکانی ناحیەکە نەگەڕاونەتەوە ناحیەکە بەڵکو لە شارەکانی دیکە نیشتەجێ بوون وەهەروەها بێزاری و نائومێدی بۆتە هۆی کۆچی گەنجانی ئەم شارۆچکەیە بەرەو هەندەران و بێ کاری لە ناو ئاپۆڕەی خەڵکدا دروست بووە سەربارەی ئەوە زەوی و خانوەکانیشمان تاپۆ نەکراوە کە لە ساڵی/1957 ەوە ئەم زەوی یانە نیشتەجێن و بەکاریان دەهێنین و لە گەل خانوەکانیان
(لایەنی هونەری و ڕۆشنبیری و وەرزشی)
لە بواری هونەری و ڕۆشنبیری و وەرزشی.. هتد هەر لە کۆن و ئێستادا بەردەوام کۆمەڵێک خەڵک دانەبڕاوبووە لێ ی و چەندین گروپی هونەری و شانۆیی و وەرزشی لەم شارەدا برەوی هەبووە و جێ ی دەستیان دیار بووە.

(دەربارەی گەشت و گوزار و شوێنەوار)
ناحیەی سەنگەسەر ناوچەیەکی سروشت جوان و ڕازاوەیە و چەندین شوێنی وا بەدی دەکرێت کە بۆ بواری گەشت و گوزار دەبێتە جێگای تێڕامانی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان وە دەبێتە داهاتێکی باش بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە ئاوڕێکی جددی لەو بارەیەوە لێ بدرێتەوە، بۆ نمونە (سورەدێ، گۆڕ کیسوێ، کونەماسی، دۆڵی سێوەیس و بناری چیای گەڵاڵە، دۆڵی شەهیدان) وە هەروەها لە ڕوانگەی شوێنەواریشەوە چەندین شوێنەواری زۆر دێرینی لێ بەدی دەکرێت وەکوو (قەڵاتی شەهیدان، ماخۆبزنان کە مالیکی ئەژدەری لێ ژیاوە، سەنگەسەری کۆن، دەشتێوان) کە گەورەترین بەڵگە گورستانی دەشتێوانە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە زیاتر بۆ (2000) دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر.
(سامانە سروشتی و کانزاییەکانی ناحیەکە)
سنوری ناحیەی سەنگەسەر دەوڵمەندە بە (نەوت، مس، بەردی خەڵوزی، بەردی گرانیت، ئاسن) لە بناری قەندیل وەکوو کەرەسەیەکی خاو هەیە، پێویستی بە ئاوڕلێ دانەوە هەیە لەلایەن حکومەتەوە
سەنگەسەر لە چیەوە هاتوە)
دوو بۆچونی جیاواز هەیە یەکیکیان دەلێ لەکۆندا سەنگەسەر بەردێکی لێ بوە وەکو سەنگی سەروابوە واتە بەردەکە لەشێوەی بەردێکی وەکو سەر وابوە و ئەوی تریشیان دەڵێ لە سەردەمی کۆندا سەنگەسەر جێگای ململانێ و شەر بوە بیە هەمیشە سەنگەری شەر کردنی بە چوار دەوری خۆیدا لێ داوە بۆ بەرگری کردن.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 30,711
HashTag
מקורות
קבצים הקשורים: 3
פריטים המקושרים: 46
ביוגרפיה
וִידֵאוֹ
מקומות
סטטיסטיקה וסקרים
תאריכים ואירועים
תמונה ותיאור
קבוצה: מקומות
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
מקום: עיר קטנה
פרובנס: עיראק
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 29-03-2010
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 09-02-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 30,711
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.150 KB 29-03-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 516,430
תמונות 105,222
ספרים 19,086
קבצים הקשורים 95,720
Video 1,281
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.313 2!