Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
🏰 سەنگەسەر | پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

سەنگەسەر
شارەدێی ناودەشت یەکێکە لە شارەدێ هەرەکۆنەکانی شارۆچکەی پشدەرپشدەر سەربە پارێزگای سلێمانیسلێمانی، لە رووی هەڵکەوتەی جوگرافیەوە کەوتۆتە بەشی باکووری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی وە زنجیرە چیای قەندیلقەندیل لەبەشی باکووری خۆرهەڵاتی وەکو سنورێکی سروشتی نێوان (عێراق و ئێران) لێک جیادەکاتەوە، لەبەشی باشوری زێ ی بچوک دەوری داوەو لەبەشی خۆرئاواشیەوە زنجیرە چیای کێوەڕەشە کە سنوری پشدەر لە شارۆچکەی رانیەرانیە جیادەکاتەوە، ئەم ناحیەیە لە کۆندا لە (96) گوندی دەوروبەری پێک هاتووە تا ساڵی/2000 کە شارەدێی ژاراوە دروست بوو (33) گوندیشی خرایە سەر ناحیەی ژاراوە وە لێ ی جیابۆوە، مێژووی ناحیە بوونی ناودەشت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی/1926 کە فەرمانی بوون بە ناحیەی بۆ دەرچووە و لە ساڵی/1928 دا وەک ناحیەی ناودەشت بۆ یەکەم جار بەڕێوەبەری ناحیە بە فەرمی دەست بەکاربووە کە بەڕێوەبەری ناحیەکە یەکێک بووە لە بەگزادەکان، ئەم ناحیەیە تا ساڵی 1970 سەربە قەزای رانیە و ئەویش سەربە لیوای هەولێرهەولێر بووە ناحیەی ناودەشت کە مەرکەزی ناحیەک سەنگەسەر و گوندو دێهاتەکانی بناری قەندیل و بناری گەڵاڵە و دەوروبەری دەگرێتەوە، ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گوندانەی لەو دەشتاییەی بناری چیای قەندیل هەڵکەوتوون پێیان وتوە ناودەشت دەربارەی ناوی سەنگەسەریش لەوەوە هاتووە کە لە سەروو بەرزایی سەنگەسەری کۆن کە ئێستاکە شوێنەوارو پاشماوەی ماوە کۆمەڵێک بەردی خڕ و گەورە و بە سەنگی لێ بووە، وەک سەر وابووە و پێیان وتوە سەنگی سەر، دواتر لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ سەنگەسەر. وە لە دوای ساڵی/1958 لە ئەنجامی دروست کردنی بەربەستی ئاوی دوکان کە بووەتە هۆی ژێر ئاو کەوتنی کۆمەڵێک گوندی سنوورەکە و هەرەوەها گواستنەوەی ئەو گوند و تیرە و عەشیرەتانە بۆ دەشتایی (دوانزە بانوو) کە سەنگەسەری ئێستایە لەلایەن حکومەتی عەبدولکەریم قاسمی ئەوکاتەی عێراق و جێ بەجێ کردنی پڕۆژەی ئاودێری سەنگەسەر بۆ بەراو کردنی دەشتایی دوانزە بانوو، گواستنەوەی سەنگەسەری کۆن و تیرەو عەشیرەتەکانی (مەنگوور، ئاکۆ، مەرگەیی، میرزاڕۆستمی، شیلانەیی، کۆمەڵەیی، سندۆڵەیی، هتد) بۆ سەنگەسەری تازە ئەوەش بووە هۆی فراوان بوونی پەیوەندی یە کۆمەڵایەتیەکان و تێکەڵاوبوونی پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵ و دامەزراندنی بنچینەیەکی تازەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە سنورەکەدا. سەنگەسەر لە ساڵی/1957 دا لەلایەن بەڵێندەرێکی بەریتانی بەناوی (میستەر دۆم) 212 خانوو بۆ سەنگەسەر دەرچوو تەواوی نەکردن و بە نیوەچڵی بەجێ ی هێشتن، دواتر لەلایەن (3) بەڵێندەری کوردەوە بەناوەکانی (محەمەد سەعید، حاجی عەبدوڵڵا ناسراو بە عەبەی دەلاک، شەفیق أحمد) دواتر (30) خانووی تر بۆ کۆمەڵەییەکان دروست کرا و خەڵکی سەنگەسەریش لە رێگای (5) حەوزی کۆنکریتی بۆ ئاو خەزن کردن کە سەرچاوەکەی لە شەهیدانەوە هاتبوو خەڵکەکە ئاوەکەی بەکاردێناو وە دروست کردنی کۆنکریت بە درێژایی (12) کم و جۆگا لەلایەن ئەندازیارێکی کوردەوە سەرپەرشتی دەکرا بە ناوی (ساڵح بەگ)
(ڕووبەروو دانیشتوان)
ناحیەی سەنگەسەر پێش ئەوەی ناحیەی ژاراوەی لە ساڵی/2000 لێ جیابێتەوە رووبەرەکەی (786) کم2 بەڵام ئێستا بۆتە (608) کم2 ژمارەی دانیشتوانی ساڵی/1989 (700) ماڵ بووە ئێستا زیاتر لە (4380) ماڵە و بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی 1957 (9031) کەس بووە بەڵام ئەو ژمارەیە هەڵکشاوە بۆ (21654) کەس لە ساڵی/2005 دا لەحاڵی حازر دانیشتوانەکەی (27000) کەسە،
(پانۆڕامای سیاسی ناحیەی سەنگەسەر)
بەهۆی پێگەی جوگرافی و سیاسی شارەکە لە مێژوودا کە هەردەم لانەی شۆڕش و بەرخودان بووە لە هەردوو شۆڕشی کۆن و نوێ دا ئەو کارەسات و نەهامەتی یانەی لای خوارەوەی بەسەر هاتووە :
• بۆیەکەم جار لەساڵی/1965 بەهۆی رژێمی ئەو کاتەی عێراقەوە بەشێکی شارەکە سوتاو وێران بووە و خەڵکەکەشی ئاوارە بووە.
• لە 25-09-1968 لە شەڕێکی بێ وێنەدا گەورەترین داستانی شۆڕشی لێ تۆمار کراوە و زیاتر لە (11) سەیارەی رژێم سوتێنراوە.
• حکومەتی ئەوسای عێراق لە تۆڵەی ئەو داستانەی ساڵی/1968 لە 14-05-1969 سەنگەسەر بە تەواوی لە سەر دەستی ملازم داود کە قیادەی سوپای عێراقی کردووە سووتاوە و وێران کراوە.
• لە ساڵی/1974 بە خەستی تۆپباران کراوە خەڵکەکەی بۆ چەند جار ئاوارە بووە و بەردەوام لەو ماوەیەدا لەژێر مەترسی بۆمبارانی فڕۆکەو تۆپباران دا بووە، ژیانی لە ناو ئەشکەوتەکانی دەوروبەری دا بەسەر بردووە.
• لە ساڵی/1983 هاودەنگ و هاوهەڵوێست لەگەڵ باقی راپەڕینی شاروشارۆچکەکانی دیکەی کوردستان ئەویش راپەڕیوە و خەڵکانێکی بریندار و شەهید و راپێچی زیندانەکانی کراوە.
• لە ساڵی/1988 دا کاتێک ئۆردوگای (بەستەستێن) راگوێزران بۆ ئۆردوگای زۆرەملێ ی حاجیاوا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی خەڵکی ناو سەنگەسەر جارێکی تر ئاوارەی ئێران بێت.
• لە 09-06-1989 بە یەکجاری راگوێزراوە و شارەکەی لەگەڵ زەوی تەخت کراوە و ئەو خەڵکەی کە مابۆوە راپێچی ئۆردوگا زۆرەملێ کانی (حاجیاوا، بازیان، خەبات، کەورگۆسک، دارەتوو، تۆبزاوا، جدیدە، هتد) کراوە.
• لە 04-03-1991 لەیەکەم چەخماخەی راپەڕین لە خەبات لەگەڵ خەڵکی قەڵادزێقەڵادزێ بەیەکەوە وەک پشدەر راپەڕین و دواتر لە 05-03-1991 لە تەقینەوەی راپەڕین دا لە رانیە شەهید (محەمەد أحمد ئاڵی) وەک یەکێک لە شەهیدەکانی راپەڕین کە خەڵکی سەنگەسەرە لە دەست بەسەردا گرتنی مونەزەمەی رانیەدا لەبەردەم مونەزەمە دا شەهید بوو.
• دوای پەیماننامەی ساڵی/1975 ی شوم کە سیاسەتی سوتماک کردن هاتە ئاراوە حکومەتی عێراق تەواوی گوندەکانی سەر سنوری ناحیەی سەنگەسەری راگواست بۆ چەند ئۆردوگایەکی زۆرە ملێ لە دەوروبەری ناحیەی سەنگەسەر بە ناوی (کۆمتان، بەستەستێن، توەسوران، بایەوان) کە لەساڵی/1977 بە دواوە پەیڕەو کرا، بەڵام لە دوایدا جارێکی تر ئەوانەی ناوبراون و خودی ناحیەکەش لە ساڵی/1988 و 1989 بە یەکجاری راگوێزران وێران کردن و چۆڵ کردنی یەکجاری ئەو ناوچەی گەورەترین کارەسات و نەهامەتی بە سەر خەڵکەکەیدا هێناو پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئەو ناحیەیەی گۆڕی.
(سەنگەسەر لەپیگەی شۆرشدا)
سنوری ناحیەی سەنگەسەر سەرەرای سێ جار رووخاوەو سوتاوەو 68 کادیرو فەرماندەی سیاسی و عەسکەری و پیشمەرگەی لەشاخ شەهیدبوەو بەسەدان پیشمەرگەشی هەبوە لەشاخ و دوای راپەرینیش 70 شەهیدی هەیە هەمیشە لانەی شۆرش بوە و سەرۆکی هەریمیش بە وتەی خۆی لە سەنگەسەر چەکی کردۆتە شان و شۆرشی نویش هەر لەو دەڤەرەو قەندیل سەری هەلدا بەلام بەداخەوە ئەم شارە لەکەلاوە دەچێ و زۆر کەمی بۆ کراوەو ئومید دەکەم ئاوریک لەئاوەدان کردنەوەی بدریتەوە و بواری کشتوکالی ببوژێنەوەو دەرویەکی لێ بکرێتەوە.
(سەنگەسەر و لایەنی ئابووری و کشتوکا ل)
بڕبڕەی پشتی داهات و بژێوی خەڵکی ناوچەکە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری یە کشتوکاڵەکەش بە هۆی ئەو پڕۆژە ئاودێری یەی کە دووەم پڕۆژەیە لە عێراقدا و وە یەکەم پڕۆژەشە لە پارێزگای سلێمانی کە (000 10) دەهەزاردۆنم زەوی بەراو دەکات لە سەردەمی رژێمدا گەورەترین سەرچاوەی داهاتی کشتوکاڵی بووە وە باشترین ناوچەی بەرهەم هێنانی تووتن هەژمار کراوە لە سەرتاسەری عێڕاقدا، بەڵام بە داخەوە ئێستا بەهۆی کەم تەرخەمی و نەبونی پلانی گونجاو لەو بوارەدا بۆتە هۆی ئەوەی کە زەوی یەکان ئاوڕیان لێ نەدرێتەوە وەکوو پێویست سوودی لێ نەبینرێت بۆ کشتوکاڵ.
(لایەنی کۆمەڵایەتی ناحیەکە)
بەهۆی پشتگوێ خستن و ئاور لێ نەدانەوەی وەکوو پێویست لە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری لە ناحیەکە و دەوروبەری دەبینین، زۆر لە بنەماڵە دیارەکانی ناحیەکە نەگەڕاونەتەوە ناحیەکە بەڵکو لە شارەکانی دیکە نیشتەجێ بوون وەهەروەها بێزاری و نائومێدی بۆتە هۆی کۆچی گەنجانی ئەم شارۆچکەیە بەرەو هەندەران و بێ کاری لە ناو ئاپۆڕەی خەڵکدا دروست بووە سەربارەی ئەوە زەوی و خانوەکانیشمان تاپۆ نەکراوە کە لە ساڵی/1957 ەوە ئەم زەوی یانە نیشتەجێن و بەکاریان دەهێنین و لە گەل خانوەکانیان
(لایەنی هونەری و رۆشنبیری و وەرزشی)
لە بواری هونەری و رۆشنبیری و وەرزشی.. هتد هەر لە کۆن و ئێستادا بەردەوام کۆمەڵێک خەڵک دانەبڕاوبووە لێ ی و چەندین گروپی هونەری و شانۆیی و وەرزشی لەم شارەدا برەوی هەبووە و جێ ی دەستیان دیار بووە.

(دەربارەی گەشت و گوزار و شوێنەوار)
ناحیەی سەنگەسەر ناوچەیەکی سروشت جوان و رازاوەیە و چەندین شوێنی وا بەدی دەکرێت کە بۆ بواری گەشت و گوزار دەبێتە جێگای تێڕامانی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان وە دەبێتە داهاتێکی باش بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە ئاوڕێکی جددی لەو بارەیەوە لێ بدرێتەوە، بۆ نمونە (سورەدێ، گۆڕ کیسوێ، کونەماسی، دۆڵی سێوەیس و بناری چیای گەڵاڵە، دۆڵی شەهیدان) وە هەروەها لە روانگەی شوێنەواریشەوە چەندین شوێنەواری زۆر دێرینی لێ بەدی دەکرێت وەکوو (قەڵاتی شەهیدان، ماخۆبزنان کە مالیکی ئەژدەری لێ ژیاوە، سەنگەسەری کۆن، دەشتێوان) کە گەورەترین بەڵگە گورستانی دەشتێوانە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە زیاتر بۆ (2000) دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر.
(سامانە سروشتی و کانزاییەکانی ناحیەکە)
سنوری ناحیەی سەنگەسەر دەوڵمەندە بە (نەوت، مس، بەردی خەڵوزی، بەردی گرانیت، ئاسن) لە بناری قەندیل وەکوو کەرەسەیەکی خاو هەیە، پێویستی بە ئاوڕلێ دانەوە هەیە لەلایەن حکومەتەوە
سەنگەسەر لە چیەوە هاتوە)
دوو بۆچونی جیاواز هەیە یەکیکیان دەلێ لەکۆندا سەنگەسەر بەردێکی لێ بوە وەکو سەنگی سەروابوە واتە بەردەکە لەشێوەی بەردێکی وەکو سەر وابوە و ئەوی تریشیان دەڵێ لە سەردەمی کۆندا سەنگەسەر جێگای ململانێ و شەر بوە بیە هەمیشە سەنگەری شەر کردنی بە چوار دەوری خۆیدا لێ داوە بۆ بەرگری کردن.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | عوسمان سەنگەسەری - ماڵپەڕی قەڵادزێ
📚 فایلی پەیوەندیدار: 5
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 73
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️بۆردومانەکانی تورکیا 5 قوتابخانە و 3 بنکەی تەندروستی شارەدێی سەنگەسەر دەڕوخێنێت
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-03-1991
2.👁️05-03-1991
3.👁️09-06-1989
4.👁️14-05-1969
5.👁️25-09-1968
🏰 شوێنەکان
1.👁️ئاشقوڵکە
2.👁️ئاشوران
3.👁️ئێندزە
4.👁️ئەبوبەکرە
5.👁️ئەستێرۆکان
6.👁️بانوەقەل
7.👁️باڵەکایەتی
8.👁️بایەران
9.👁️بۆکریسکان
10.👁️بۆڵێ
11.👁️بیانە
12.👁️بیەڕەش
13.👁️بێباڵان
14.👁️بەراوەی خواروو
15.👁️بەراوەی سەروو
16.👁️بەردکوڕان
17.👁️بەردێ
18.👁️بەردەشان
19.👁️پردەشاڵ
20.👁️پشت ئاشانی خواروو
21.👁️پشتئاشانی سەروو
22.👁️پیرمەمکان
23.👁️پیرەنان
24.👁️تووەسوران
25.👁️جەلکان
26.👁️چۆمان
27.👁️حاجی ئۆمەران
28.👁️حاجی وسو
29.👁️خواران
30.👁️خڕەیاس
31.👁️دووپان
32.👁️دوێڵە
33.👁️رەسواجین
34.👁️زارگەلی
35.👁️زورکانی خواروو
36.👁️زورکانی سەروو
37.👁️زینوێی ماخوبزنان
38.👁️زێمەکێو
39.👁️زەنگلان
40.👁️سورەدێ
41.👁️سڵێ
42.👁️سێوەیس
43.👁️سەرگەنێڵ
44.👁️شارۆش
45.👁️شیوە
46.👁️شێخان 3
47.👁️شەهیدان
48.👁️قادرئاوا
49.👁️قوڕەشینان
50.👁️قڕناقاو
51.👁️قەرە
52.👁️قەڵاتۆکان
53.👁️گرتک 2
54.👁️گۆمتان
55.👁️لێوژە
56.👁️ماخوبزنان
57.👁️مام عەلی
58.👁️مەمکان 2
59.👁️وەرتە
60.👁️ڕەژی کەرێ
61.👁️کاسکان
62.👁️کۆبنکە
63.👁️کۆزینە
📷 وێنە و پێناس
1.👁️سەنگەسەر - 04-08-1989
2.👁️سەنگەسەر - 1989
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عوسمان سەنگەسەری
2.👁️گوڵاڵە پشدەری
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار: ▪️ شارەدێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ رانیە (راپەڕین - پشدەر)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 29 2010 4:36PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 8 2020 11:38AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 15,359 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.150 KB Mar 29 2010 4:36PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 12,667 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574