پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,861
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
قەڵادزێ
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English5
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قەڵادزێ

قەڵادزێ
شارۆچکەی #قەڵادزێ# ناوەندی سنووری #پشدەر#ە لە پارێزگای #سلێمانی#.
ناوچەی پشدەر بە گشتی و قەڵادزێ بەتایبەتی خاوەنی تۆمارێکی مێژوویی گەورەیە، کەوەختە بڵێم زنجیرەی ڕووداو و پێشهات و کارەساتە مرۆیی و سیاسییەکانی بارتەقاڵی چەندین ناوچەی ترە، بۆیە لەزووێکەوە پێویست بوو خۆی بۆ تەرخان بکرێت و بەنییەتێکی دڵسۆزانەوە کاری تۆمارکردنی بۆ ئەنجامبدرێت.
ناوی ئەو شارە لە (قەڵا و دوو زێ) وە هاتووە و بووەتە (قەڵادزێ) . لەبەر ئەوەی ئەو شارە خاوەنی قەڵایێکی زۆر دێرینە، بە نێوی #قەڵای قەڵادزێ# و دوو زێش بە لای دا دەڕۆن.
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4147/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=قەڵادزێ=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4147/0003.JPG=KTML_Photo_End=
لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بەشێک لە ڕۆشنبیرانی قەڵادزێ کەوتبوونە سەر کۆکردنەوە و تۆمارکردن و بڵاو کردنەوەی بابەتە فۆلکلۆریەکان و لەڕێ ی چاپکردن و سازکردنی کۆڕ و سیمینارەوە قسەیان لەسەر دەکرد. بەڵام هیچ کاتێک بەلای ڕەهەندە مێژوویی و سیاسی و جوگرافیەکەی ناوچەکەدا نەچوون. هەر ئەمەش وایکرد کەتا بەئێستا دەگات جگە لە چەندە سەرە دێڕێکی کەم سەبارەت بەڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، شتێکی وەها لەئاست قەڵادزێ و پشدەردا نەنووسرابێت، یاخود بابڵێین بەکەمی باسی لێوە کرابێت.
سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، وە بەتایبەتی لە ساڵانی 1970 دا بەڕێز (رەفیق سابیر) بۆ یەکەمجار بابەتێکی کوورتی سەبارەت بە مێژووی پشدەر لە میانی (2) لاپەڕەی سەربەخۆدا لەژمارە (4) ی گۆڤاری (بەیان) دا بڵاو کردۆتەوە، پاشانیش لەلایەن ڕەوانشاد (عەلادین سەجادی) یەوە لەمیانی پەڕتووکی (گەشتێک لە کوردستاندا) لەپاڵا باسکردنی هەندێ شار و ناوچەی کوردستاندا بە (2) لاپەڕە باسێکی کوورتی سەبارەت بەقەڵادزێ نووسیوە، بەڵام سەرنجەکانی سەر پێیین و بەشێوەیەکی ئەکادیمی نەنووسراوە.
لە ساڵی 1984 دا (محەمەد فیدا) ی شاعیر لەدیوانی شیعری (ڕەش و سپی دا) کوورتەیەکی (2) لاپەڕەیی سەبارەت بە پشدەر تۆمارکردووە و شیعرێکی درێژیشی بۆ پێداهەڵدانی قەڵادزی تەرخان کردووە، لە ساڵی 1990 یشدا بەڕێز (عەبدوڵڵا ئاغای سێوەڵە) پەڕتووکێکی بەنێوی (یاداشتەکانم) بڵاو کردەوە کەتیایدا زۆرتر باس لە ڕۆڵا و کارەکانی خۆی دەکات لە ڕووی سیاسی و حزبایەتی و، لەدەرەوەی ئاماژەکردن بۆ عەشیرەتی میراودەلی، زانیاریەکی مێژوویی گشتی نەخستۆتە ڕوو سەبارەت بەقەڵادزێ و ڕووداوە دێرین و نزیکەکانی. هەر ئەو پەڕتووکەش چەند ساڵێک دواتر لەوڵاتی ئێران لە ڕێگای نامیلکەیەکەوە بەتوندی وەڵامی درایەوە کە لەلایەن کەسێک بەنێوی (محەمەد سالاری) نووسرابوو.
ئەگەر چی لەهەندێ پەڕتووک و نووسراوی تردا لەنموونەی یاداشتەکانی (ئەحمەدی تەقی) و (ڕفیق عەلی) و (ڕەمزی قەزاز) دا یاخود پەڕتووکەکانی (ئەدمۆنز و دەبیلو هی شار کریس کۆچێرا) و هەندێک ڕۆژهەڵاتناس و کەسایەتی سیاسی ڕۆژاواوە بەشێوەیەکی لاوەکی ئاماژە بۆ ناوبردنی قەڵادزێ و پشدەر کراوە لەمیانی گێڕانەوەی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەدا، بەڵام ئەمە لە لایەک لە ڕوانگەیەکی تایبەتییەوە نووسراوە و، لەلایەکی تریشەوە ئەوەندەی تایبەت بووە بەبارودۆخە سیاسییەکانی سەردەمی ئینگلیز لە ئێراق و کوردستان (1918 بەدواوە) بەو هێندە بایەخی بەڕاستی یە مێژوویی یە گشتگیرەکانی دی نەداوە.
لە ماوەی ساڵانی پاش ڕاپەڕیندا (1991 بەدواوە) لێرە و لەوێ وتار و پەڕتووک گەلێکی مێژوویی بڵاو کراونەتەوە کەتیایاندا بەشێوەیەکی لاوەکی سووکە ئاماژەیەکیان بۆ پشدەر و قەڵادزێ کردووە. هەروەها سێ تا چوار پەڕتووکیش سەبارەت بەناوچەی پشدەر لەقۆناغێکی مێژوویدا نووسراون، بەڵام خەوشی هەرە گەورەی ئەم چەند پەڕتووک و نووسراوانە لەوەدا کۆدەبێتەوە کەهەم لەڕووە زانستی یەکەیدا نائەکادیمین و هەم لەڕووە مرۆڤی و کۆمەڵایەتییەکەشیەوە جێگای بڕوا و ڕەزامەندین. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پشتنە بەستنی تەواوەتی بە دیکۆمێنتە مێژووییەکان (بەگوێرەی توانی بەدەست خستنیان بە زمانەکانی دی، ئەگەر هەبن) و چاوپێکەوتنە مەیدانیەکان و، لایەنگری کردن لەبیروبۆچوون و مەبەستێکی تایبەتی یا ڕازیکردنی کۆمەڵێک لەسەر حسابی کۆمەڵێکی دی، کە ئەمەش وایکردووە هەم ڕاستی یەکان وەک پێویست ئاشکرانەبن و هەم زۆر ڕووداو و پێشهات جارێکی تر لەنووسیندا بشێوێنرێت.
شارەکە یا ناوچەکە بابەتێکی بڵاو دەکردەوە بەقەدەر ئەوان شادمان دەبووم، بە تایبەتیش ئەگەر بابەتی (کەمال میراودەلی، غەریب پشدەری، ئەحمەد قادر سەعید، ڕەفیق سابیر) و زۆری دی بوایە. تەنانەت ئەگەر نووسراوێک بەدیوێکی کارەساتئامێزیشدا ئاماژەیەکی بچووکی بۆ شار و ناوچەکە بکردبایە بەدەستم دەخست. کاتێک بەڕێز (محەمەد بەدری) شاعیر لە ساڵی 1985 بابەتێکی لەدوا لاپەڕەی ڕۆژنامەی (ئێراق) ی عەرەبیدا بەنێوی
(سلاگا یا قلعدزە اِیتها المدینە الژکری) بڵاو دەکردەوە، تیایدا ڕێز و ستایشی خۆی لەپاش چەند ساڵا بۆ کوڕانی ئەو شارە دووپات کردبۆوە کە لە ساڵی 1960 بۆ یەکەمجار وەک مامۆستای ناوەندی تیایدا دامەزراوە، هێندە خۆشحاڵا بووم نەبێتەوە.
جارێکیشیان لە ساڵی 1986 دا کاتێک پەیامنێری ڕۆژنامەی (هاوکاری) هاتە شارەکە تا ڕێپۆرتاژێکی گەورە لەسەر شارەکە ئامادەبکات، هەوڵمدا لێ ی بەئاگابم، بۆیە بەیانیەکیان کەلەچوارچێوەی ڕێپۆرتاژەکەیدا سەردانی (پەڕتووکخانەی گشتی قەڵادزێ) ی کرد و منیش لەو دەمەدا لەوێ بووم، بەوردیگوێم بۆ پرسیار و قسەکانی هەڵخست و لە کۆتایشدا کاتێک داوای کرد وێنەیەکی هۆڵی خوێندنەوەبگرێت، گورج چوومە دەرەوە و چەند برادەرێکم لەگەڵا خۆمدا هێنان تاکو لە هۆڵی خوێندنەوەدا دابنیشن و خۆیان بەخوێندنەوە سەر گەرم بکەن و، لەوێنە گرتنی کاکی پەیامنێردا کەبەڕێز (ئازادمستە فا مەحمود) بوودیمەنی هۆڵەکە بەقەڵەباڵغی دەربکەوێت، ئەمەش بۆئەوەبوو بزانرێت کەگەنجانی شارەکە بەچڕی ڕوولە پەڕتووکخانەی گشتی دەکەن ودەخوێننەوە.
لە کاتی بۆردومان وکارەساتەکانی شەڕی (ئێراق-ئێران) یشدا هەمیشە لەپاڵ ترسێکدادەمویست نووسراوەکانی تایبەت بەوکارەساتە کۆبکەمەوە کە لەرۆژنامەوگۆڤارەکاندا بڵاودەبوونەوە، بۆوێنە کاتێک فڕۆکەیەکی (ئێرانی) لەئەنجامی تەقەلێکردندا لەڕۆژاوای شارەکە (نزیک گردی حوسنی) کەوتە خوارەوە، تێکڕای وێنە کانی ئەوو فڕۆکەیەم پاراست کەدواترلەرۆژنامەکانی (ئێراق و جمهوریە) ی بەغداا بڵاووببوونەوە، هەرچەندەبەداخەوە دواتر لەدەمی ڕاگواستن داوەک زۆر شتی دی فەوتان!
تەنانەت کاتێک لەگەرمەی ئەووشەڕەدا (شەڕی شارەکان-حرب المدن) دەستی پێ کردوتیا بۆ یەکەمجار لە ماوەی ئەوشەڕەدا بۆماوەی (3) کاتژمێر بەتۆپی قوورس شارەکە بۆردومان کرا، من سەربەخۆ بەکامێرایەک کەوتمە وێنەگرتنی (ژێرزەمینە کەیماڵیخۆمان وکۆگای تووتن وشەقامی گشتی قەڵادزێ وکانی شێخە وقەڵات) ، ئێستاش نازانم چ جورئەتێکی هەرزەکارانە بوو وای کردبوو کەبەو بوێریەوەئەوکارە بکەم کەلەچاووی بەعسدا نەک تاوان بوو، بەڵکوو مایەی لەت لەت کردنی جەستە بوو (1) !
لە ساڵی خوێندنی (1990-1991) کاتێک لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موسڵەوە خۆم بۆبەشی مێژوی کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین گواستەوە و، دواتریش ڕاپەڕین بەسەرداهات وبۆیەکجاری بواری کارکردن لەسەر مێژوو وبوارەکانی دی نووسین ئازادبوو، هەوڵمداباشترخۆم بۆئەووبوارە تەرخان بکەم، بۆیە بەگوێرەوەی توانا زوربەی هەرەزۆری پەڕتووکخانە گشتی وتایبەتەکانی ماڵەوەی ڕووناکبیرانی دیاری #هەولێر# گەڕام وەک بەڕێزان (مومتازحەیدەری، مارف خەزنەدار، جەمشید حەیدەری، حسامەالدین نە قشبەندی) ، جگە لەئەرشیفی ڕۆژنامەوگۆڤارەکانی (برایەتی، کوردستانی نوێ، وڵات، پێشکەوتن، خەباتی قووتابیان، ئاڵای ئازادی) م بەسەرکردەوە (2) .
لە ساڵی1992دوای ئەوەی لەلایەن هەندێک مامۆستای بەڕێزی بەشی مێژوو (کۆمەڵەی مێژوونووسانی کورد) دامەزرا، لەسەر ڕەزامەندی مامۆستابەڕێزەکان بوومە ئەندام کەئەوکاتە ژمارەی ئەندامەکانی (43) کەس بوو، وەبەڕێزدکتۆرحسام الدین نەقشبەندی سەرۆکی کۆمەڵەوبەڕێز (مامۆستانەبەزمەجید) جێگری کۆمەلە کە بوو.ئیدی هەستم کرد دەبێتبەگوێرەی توانام شتگەلێک لەسەرئەم شارو ناوچەیە بەتایبەتی بەدەست بخەم وبڵاوی بکەمەوە، شانبەشانی ئەوەش لە بواری مێژووی کووردداهەوڵی خۆم بدەملە ماوەی ساڵانی (1992-1995) تا ئەوکاتەی زانکۆم تەواوکردچەند بابەتێکی پوختە کراوم بڵاو کردەوە لەسەر قەڵادزێ وپشدەر، شان بەشانی ئەوەش نزیکەی (20) بابەتی تری مێژوویشم لەسەر مێژووی کووردبەگشتی خستە بەرچاو، ئەمە جگە لەوەرگێڕانی چەند بابەتێکی مێژوویی لەزمانی عەرەبییەوەکەتائەوکاتە تەرجەمەی کوردی نەکرا بوون.بەشێک لەو بابەتە مێژووییانەش کەلەوماوەیەدا بڵاوم کردنەوەئەمانەبوون!
-قەڵادزێ لەچاوی مێژوودا-کوردستانی نوێ-1993 (3)
-لەنامرێ بۆقەڵادزێ-برایەتی-1993 (4)
-قەڵادزێ لەناسنامەی مێژوودا-کوردستانی نوێ-1993
-قەڵادزێ یاسەمای ڕگەکان-برایەتی-1993
تراژیدیای ڕاگواستنی قەڵادزێ لە ڕاگەیاندنی ناوخۆیی وجیهانیدا –
کوردستانی نوێ – 1993
- قەڵادزێ و لاپەڕە ونەکانی مێژوو – ڕۆژنامەی یەکگرتن – 1993
- پەیوەندییەکانی کورد و بوڵگار – برایەتی (4) ئەلقە – 1994
- کورد لەلوبنان – برایەتی – 1993
- نوویشکێک لە خەباتی گەلی کورد لەسەدەی نۆیەمی زایینی دا – هەرێم – 1992
- نوویشکێک لە خەباتی گەلی کورد لەسەدەی نۆیەمی زایینی دا – کوردستانی نوێ – 1993
لەپاش دامەزراندنم لەسەرەتای ساڵی 1995 دا، لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکار بوونمدا ویستم بە وەسیلەیەک سەرنجی خوێندکارەکانی (ناوەندی #قەندیل#ی تێکەڵا) بۆلای خۆم ڕابکێشم، بۆیە بەئاگاداری و ڕێپێدانی بەڕێز مامۆستا (محەمەد #سۆران#) بەڕێوەبەری ناوەندی ناوبڕاو، بۆماوەی هەفتەیەک سەرە قەڵەمە گرنگیەکانی تایبەت بەمێژووی پشدەر و قەڵادزێم بۆ ڕوونکردنەوە و پاشانیش بەکوورتی (بنەچەی ناوی پشدەر و قەڵادزێ و ناسنامە کۆنەکانی و، سنووری جوگرافی و ڕووداوە سیاسی یەکان و بۆردومانی 1974 و ڕاپەڕینی 1982 و ڕاگواستنی 1989 و ڕاپەڕینی 1991 ی خەبات و ڕانیە) مان نووسیەوە. ئیدی
دەشخوازم لێرەدابەنۆرەی خۆیان سوپاس و دەست خۆشی لەهەر یەکە لە بەڕێزان (تەها بابان) و (ئەبوبەکر کەریم) و (مۆفەق میراودەلی) و (داراحسێن) و (محەمەد ئەحمەندەیی) و ئەو چەند برادەرە بکەم کەلێرە و لەوێ دەخوازن بە گوێرەی توانای خۆیان چەند دێڕێک بخەنە سەر لاپەڕە شاراوەکانی مێژووی ناوچەکە، ئەگەر چی بەشێوەی سەرە قەڵەمیش بێت.
ئەگەر چی کاری تۆمار کردن و نووسینەوەی مێژووی ناوچەیەک یاخود شارێک کاری تاکە کەسێک نییە و پێویستی بە هەرەوەزێکی دەستە جەمعی هەیە، بەڵام لەئەمڕۆدا مرۆڤەکان لەباکگراوەندی قەیران و بارودۆخە سەپێنراوەکانی هەلومەرجی نوێدا زۆر بەدەگمەن ئامادە دەبن بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و نییەتێکی ڕەهای درووستەوە بۆئاکارێکی ئاوا ئامادەیی دەرببڕن. بۆیە لەلایەن خۆمەوە دەخوازم ئەوەندەی تەمەن وهەلومەرجی تەندرووستی و ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری ڕێم پێبدات بە پاڵپشتی خودا و ئەو زانیاریە کەڵەکە بووانەی لەلام کۆبوونەتەوە هەوڵی کارێکی لەو شێوەیە بدەم و بتوانم لەچوارچێوەی پەڕتووکێکی سەربەخۆی یەک جلدیدا چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی شاراوەی قەڵادزێ و پشدەر بۆ (مێژوو) ئامادەبکەم.
پەڕاوێزەکان
1- بەداخەوە بەشێکی زۆری بەڵگە نامە و وێنە دەگمەنەکان لەپاڵا چەندین پەڕتووک و ڕۆژنامە و بابەتی دیدا لەگەرمەی ئاڵو گۆڕە سیاسی یەکان ماوەی شەری ناوخۆ، دا سووتان و لەناوچوون.
2- شانازی دەکەم کە بۆیەکەمین جار دووسەروەریم بۆ شارەکەم تۆمارکردووە، یەکەمیان توانیم بۆ یەکەمجار ناوە کۆنەکانی قەڵادزێ پەی پێ ببەم و ئاشکرایان بکەم، دووەمیشیان ناوهێنان و بڵاوکردنەوەی یەکەمین وێنە و ژیاننامەی شەهید (بەختیار) کە لە ڕاپەڕینی (خەبات) دا شەهید بوو.
3- ئەم بابەتە بەشێوەیەکی ناشیرین لەلایەن کەسێکەوە لەپاش تێکەڵکێش کردنی نووسینێکی ترمدا بەناوی (قەڵادزێ لەچاوی مێژوودا) سەرلەنوێ بەهەمان ناونیشانی یەکەمەوە دووجار دزراوە و بڵاوکراوەتەوە جارێکیان بڵاوکراوەی تایبەت بە (24/4) ی (بەڕێوەبەرێتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان) لە ساڵی 2007 داو جارێکی تریش لە ژمارە (2) ی گۆڤاری (پشدەر) ی مەڵبەندی (24) ی پشدەردا بڵاوبۆتەوە، ئەمەش جگە لە نابابەتی لە نووسیندا، دەبێتە تاوانێکی یاسایی.
4- ئەم بابەتە دووجاری تریش بڵاوکراوەتەوە، جارێک لە گۆڤاری (ڕووداو) دا کەخوێندکارانی (ئامادەیی قەڵادزێ) لەیادی (24/4) دا لە ساڵی 1999 دا بڵاویان کردەوە و جارێکی تریش لەلایەن بەڕێز (تەها بابان) ەوە لە پەڕتووکی (کۆستی شارێک) دا چاپکراوەتەوە و دەستەواژەی (نووسینی بەنرخ) ی بۆ بەکارهێناوە.
5- لە ساڵی (2002) بەولاوە، چیتر ئامادەی چاوپێکەوتنی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نەبووم، چەنکە پێموابوو هەم مەبەستێکی ڕیکلامی ڕووت و هەم نیازێکی بازرگانی و سیاسی لە پشتەوەیە، ئەمەش وایکرد خەڵکانێکی دی لەمیانی ئامادە بوونیان بۆ چاوپێکەوتنە بینراوەکان لەڕووی ڕاستی یە مێژووییەکانەوە، دووچاری هەڵەی زەق ببنەوە و ئەو هەڵە زەقانەش بەنۆرەی خۆیان مێژووی جوانی شارەکە شلۆی بکەن لەجێ ی ئەوەی سەروەری پێبدەن.[1]
ئەم بابەتە 86,108 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 7
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 114
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ئەنفالکراوە: بەڵێ
تۆپۆگرافی: لەسەر ڕووبار
تۆپۆگرافی: شاخاوی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
ژمارەی دانیشتووان: 10 هەزار تا 50 هەزار
هۆز: بڵباس
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
کاولکردن و ڕاگواستن : بەڵێ - 2 جار
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-04-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 86,108 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.372 KB 24-04-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.2466 KB 24-04-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.147 KB 12-04-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,861
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!