图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,443
图片 105,710
书籍 19,160
相关文件 96,455
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قەڵادزێ
小组: 的地方 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
排名项目
2 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English6
عربي2
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قەڵادزێ

قەڵادزێ
شارۆچکەی #قەڵادزێ# ناوەندی سنووری #پشدەر#ە لە پارێزگای #سلێمانی#.
ناوچەی پشدەر بە گشتی و قەڵادزێ بەتایبەتی خاوەنی تۆمارێکی مێژوویی گەورەیە، کەوەختە بڵێم زنجیرەی ڕووداو و پێشهات و کارەساتە مرۆیی و سیاسییەکانی بارتەقاڵی چەندین ناوچەی ترە، بۆیە لەزووێکەوە پێویست بوو خۆی بۆ تەرخان بکرێت و بەنییەتێکی دڵسۆزانەوە کاری تۆمارکردنی بۆ ئەنجامبدرێت.
ناوی ئەو شارە لە (قەڵا و دوو زێ) وە هاتووە و بووەتە (قەڵادزێ) . لەبەر ئەوەی ئەو شارە خاوەنی قەڵایێکی زۆر دێرینە، بە نێوی #قەڵای قەڵادزێ# و دوو زێش بە لای دا دەڕۆن.
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4147/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=قەڵادزێ=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4147/0003.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بەشێک لە ڕۆشنبیرانی قەڵادزێ کەوتبوونە سەر کۆکردنەوە و تۆمارکردن و بڵاو کردنەوەی بابەتە فۆلکلۆریەکان و لەڕێ ی چاپکردن و سازکردنی کۆڕ و سیمینارەوە قسەیان لەسەر دەکرد. بەڵام هیچ کاتێک بەلای ڕەهەندە مێژوویی و سیاسی و جوگرافیەکەی ناوچەکەدا نەچوون. هەر ئەمەش وایکرد کەتا بەئێستا دەگات جگە لە چەندە سەرە دێڕێکی کەم سەبارەت بەڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، شتێکی وەها لەئاست قەڵادزێ و پشدەردا نەنووسرابێت، یاخود بابڵێین بەکەمی باسی لێوە کرابێت.
سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، وە بەتایبەتی لە ساڵانی 1970 دا بەڕێز (ڕەفیق سابیر) بۆ یەکەمجار بابەتێکی کوورتی سەبارەت بە مێژووی پشدەر لە میانی (2) لاپەڕەی سەربەخۆدا لەژمارە (4) ی گۆڤاری (بەیان) دا بڵاو کردووەتەوە، پاشانیش لەلایەن ڕەوانشاد (عەلادین سەجادی) یەوە لەمیانی پەرتووکی (گەشتێک لە کوردستاندا) لەپاڵا باسکردنی هەندێک شار و ناوچەی کوردستاندا بە (2) لاپەڕە باسێکی کوورتی سەبارەت بەقەڵادزێ نووسیوە، بەڵام سەرنجەکانی سەر پێیین و بەشێوەیەکی ئەکادیمی نەنووسراوە.
لە ساڵی 1984 دا (محەمەد فیدا) ی شاعیر لەدیوانی هەڵبەستی (ڕەش و سپی دا) کوورتەیەکی (2) لاپەڕەیی سەبارەت بە پشدەر تۆمارکردووە و هەڵبەستێکی درێژیشی بۆ پێداهەڵدانی قەڵادزی تەرخان کردووە، لە ساڵی 1990 یشدا بەڕێز (عەبدوڵڵا ئاغای سێوەڵە) پەرتووکێکی بەنێوی (یاداشتەکانم) بڵاو کردەوە کەتیایدا زۆرتر باس لە ڕۆڵا و کارەکانی خۆی دەکات لە ڕووی سیاسی و حزبایەتی و، لە دەرەوەی ئاماژەکردن بۆ عەشیرەتی میراودەلی، زانیاریەکی مێژوویی گشتی نەخسووەتە ڕوو سەبارەت بەقەڵادزێ و ڕووداوە دێرین و نزیکەکانی. هەر ئەو پەرتووکەش چەند ساڵێک دواتر لە وڵاتی ئێران لە ڕێگای نامیلکەیەکەوە بەتوندی وەڵامی درایەوە کە لەلایەن کەسێک بەنێوی (محەمەد سالاری) نووسرابوو.
ئەگەر چی لە هەندێک پەرتووک و نووسراوی تردا لەنموونەی یاداشتەکانی (ئەحمەدی تەقی) و (ڕفیق عەلی) و (ڕەمزی قەزاز) دا یاخود پەرتووکەکانی (ئەدمۆنز و دەبیلو هی شار کریس کۆچێرا) و هەندێک ڕۆژهەڵاتناس و کەسایەتی سیاسی ڕۆژاواوە بەشێوەیەکی لاوەکی ئاماژە بۆ ناوبردنی قەڵادزێ و پشدەر کراوە لەمیانی گێڕانەوەی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەدا، بەڵام ئەمە لە لایەک لە ڕوانگەیەکی تایبەتییەوە نووسراوە و، لەلایەکی تریشەوە ئەوەندەی تایبەت بووە بەبارودۆخە سیاسییەکانی سەردەمی ئینگلیز لە ئێراق و کوردستان (1918 بەدواوە) بەو هێندە بایەخی بەڕاستی یە مێژوویی یە گشتگیرەکانی دی نەداوە.
لە ماوەی ساڵانی پاش ڕاپەڕیندا (1991 بەدواوە) لێرە و لەوێ وتار و پەرتووک گەلێکی مێژوویی بڵاو کراونەتەوە کەتیایاندا بەشێوەیەکی لاوەکی سووکە ئاماژەیەکیان بۆ پشدەر و قەڵادزێ کردووە. هەروەها سێ تا چوار پەرتووکیش سەبارەت بەناوچەی پشدەر لەقۆناغێکی مێژوویدا نووسراون، بەڵام خەوشی هەرە گەورەی ئەم چەند پەرتووک و نووسراوانە لەوەدا کۆدەبێتەوە کەهەم لەڕووە زانستی یەکەیدا نائەکادیمین و هەم لەڕووە مرۆڤی و کۆمەڵایەتییەکەشیەوە جێگای بڕوا و ڕەزامەندین. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پشتنە بەستنی تەواوەتی بە دیکۆمێنتە مێژووییەکان (بەگوێرەی توانی بەدەست خستنیان بە زمانەکانی دی، ئەگەر هەبن) و چاوپێکەوتنە مەیدانیەکان و، لایەنگری کردن لەبیروبۆچوون و مەبەستێکی تایبەتی یا ڕازیکردنی کۆمەڵێک لەسەر حسابی کۆمەڵێکی دی، کە ئەمەش وایکردووە هەم ڕاستی یەکان وەک پێویست ئاشکرانەبن و هەم زۆر ڕووداو و پێشهات جارێکی تر لەنووسیندا بشێوێنرێت.
شارەکە یا ناوچەکە بابەتێکی بڵاو دەکردەوە بەقەدەر ئەوان شادمان دەبووم، بە تایبەتیش ئەگەر بابەتی (کەمال میراودەلی، غەریب پشدەری، ئەحمەد قادر سەعید، ڕەفیق سابیر) و زۆری دی بوایە. تەنانەت ئەگەر نووسراوێک بەدیوێکی کارەساتئامێزیشدا ئاماژەیەکی بچووکی بۆ شار و ناوچەکە بکردبایە بەدەستم دەخست. کاتێک بەڕێز (محەمەد بەدری) شاعیر لە ساڵی 1985 بابەتێکی لەدوا لاپەڕەی ڕۆژنامەی (ئێراق) ی عەرەبیدا بەنێوی
(سلاگا یا قلعدزە اِیتها المدینە الژکری) بڵاو دەکردەوە، تیایدا ڕێز و ستایشی خۆی لەپاش چەند ساڵا بۆ کوڕانی ئەو شارە دووپات کردبووەوە کە لە ساڵی 1960 بۆ یەکەمجار وەک مامۆستای ناوەندی تیایدا دامەزراوە، هێندە خۆشحاڵا بووم نەبێتەوە.
جارێکیشیان لە ساڵی 1986 دا کاتێک پەیامنێری ڕۆژنامەی (هاوکاری) هاتە شارەکە تا ڕێپۆرتاژێکی گەورە لەسەر شارەکە ئامادەبکات، هەوڵمدا لێ ی بەئاگابم، بۆیە بەیانییەکیان کەلەچوارچێوەی ڕێپۆرتاژەکەیدا سەردانی (پەرتووکخانەی گشتی قەڵادزێ) ی کرد و منیش لەو دەمەدا لەوێ بووم، بەوردیگوێم بۆ پرسیار و قسەکانی هەڵخست و لە کۆتایشدا کاتێک داوای کرد وێنەیەکی هۆڵی خوێندنەوەبگرێت، گورج چوومە دەرەوە و چەند برادەرێکم لەگەڵا خۆمدا هێنان تاکوو لە هۆڵی خوێندنەوەدا دابنیشن و خۆیان بەخوێندنەوە سەر گەرم بکەن و، لەوێنە گرتنی کاکی پەیامنێردا کەبەڕێز (ئازادمستە فا مەحمود) بوودیمەنی هۆڵەکە بەقەڵەباڵغی دەربکەوێت، ئەمەش بۆ ئەوەبوو بزانرێت کەگەنجانی شارەکە بەچڕی ڕوولە پەرتووکخانەی گشتی دەکەن ودەخوێننەوە.
لە کاتی بۆردومان وکارەساتەکانی شەڕی (ئێراق-ئێران) یشدا هەمیشە لەپاڵ ترسێکدادەمویست نووسراوەکانی تایبەت بەوکارەساتە کۆبکەمەوە کە لەرۆژنامەوگۆڤارەکاندا بڵاودەبوونەوە، بۆوێنە کاتێک فڕۆکەیەکی (ئێرانی) لەئەنجامی تەقەلێکردندا لە ڕۆژاوای شارەکە (نزیک گردی حوسنی) کەوتە خوارەوە، تێکڕای وێنە کانی ئەوو فڕۆکەیەم پاراست کەدواترلەرۆژنامەکانی (ئێراق و جمهوریە) ی بەغداا بڵاووببوونەوە، هەرچەندەبەداخەوە دواتر لەدەمی ڕاگواستن داوەک زۆر شتی دی فەوتان!
تەنانەت کاتێک لەگەرمەی ئەووشەڕەدا (شەڕی شارەکان-حرب المدن) دەستی پێ کردوتیا بۆ یەکەمجار لە ماوەی ئەوشەڕەدا بۆ ماوەی (3) کاتژمێر بەتۆپی قوورس شارەکە بۆردومان کرا، من سەربەخۆ بەکامێرایەک کەوتمە وێنەگرتنی (ژێرزەمینە کەیماڵیخۆمان وکۆگای تووتن وشەقامی گشتی قەڵادزێ وکانی شێخە وقەڵات) ، ئێستاش نازانم چ جورئەتێکی هەرزەکارانە بوو وای کردبوو کەبەو بوێریەوەئەوکارە بکەم کەلەچاووی بەعسدا نەک تاوان بوو، بەڵکوو مایەی لەت لەت کردنی جەستە بوو (1)!
لە ساڵی خوێندنی (1990-1991) کاتێک لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موسڵەوە خۆم بۆبەشی مێژوی کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین گواستەوە و، دواتریش ڕاپەڕین بەسەرداهات وبۆ یەکجاری بواری کارکردن لەسەر مێژوو وبوارەکانی دی نووسین ئازادبوو، هەوڵمداباشترخۆم بۆئەووبوارە تەرخان بکەم، بۆیە بەگوێرەوەی توانا زوربەی هەرەزۆری پەرتووکخانە گشتی وتایبەتەکانی ماڵەوەی ڕووناکبیرانی دیاری #هەولێر# گەڕام وەک بەڕێزان (مومتازحەیدەری، مارف خەزنەدار، جەمشید حەیدەری، حسامەالدین نە قشبەندی) ، جگە لەئەرشیفی ڕۆژنامەوگۆڤارەکانی (برایەتی، کوردستانی نوێ، وڵات، پێشکەوتن، خەباتی قووتابیان، ئاڵای ئازادی) م بەسەرکردەوە (2) .
لە ساڵی1992دوای ئەوەی لەلایەن هەندێک مامۆستای بەڕێزی بەشی مێژوو (کۆمەڵەی مێژوونووسانی کورد) دامەزرا، لەسەر ڕەزامەندی مامۆستابەڕێزەکان بوومە ئەندامکە ئەو کاتە ژمارەی ئەندامەکانی (43) کەس بوو، وەبەڕێزدکتۆرحسام الدین نەقشبەندی سەرۆکی کۆمەڵەو بەڕێز (مامۆستانەبەزمەجید) جێگری کۆمەڵە کە بوو.ئیدی هەستم کرد دەبێتبەگوێرەی توانام شتگەلێک لەسەرئەم شار وناوچەیە بەتایبەتی بەدەست بخەم وبڵاوی بکەمەوە، شانبەشانی ئەوەش لە بواری مێژووی کووردداهەوڵی خۆم بدەملە ماوەی ساڵانی (1992-1995) تا ئەو کاتەی زانکۆم تەواوکردچەند بابەتێکی پوختە کراوم بڵاو کردەوە لەسەر قەڵادزێ وپشدەر، شانبەشانی ئەوەش نزیکەی (20) بابەتی تری مێژوویشم لەسەر مێژووی کووردبەگشتی خستە بەرچاو، ئەمە جگە لەوەرگێڕانی چەند بابەتێکی مێژوویی لەزمانی عەرەبییەوەکەتائەو کاتە تەرجەمەی کوردی نەکرا بوون.بەشێک لەو بابەتە مێژووییانەش کەلەوماوەیەدا بڵاوم کردنەوەئەمانەبوون!
-قەڵادزێ لەچاوی مێژوودا-کوردستانی نوێ-1993 (3)
-لەنامرێ بۆقەڵادزێ-برایەتی-1993 (4)
-قەڵادزێ لەناسنامەی مێژوودا-کوردستانی نوێ-1993
-قەڵادزێ یاسەمای ڕگەکان-برایەتی-1993
تراژیدیای ڕاگواستنی قەڵادزێ لە ڕاگەیاندنی ناوخۆیی وجیهانیدا -
کوردستانی نوێ -1993
-قەڵادزێ و لاپەڕە ونەکانی مێژوو -ڕۆژنامەی یەکگرتن -1993
-پەیوەندییەکانی کورد و بوڵگار -برایەتی (4) ئەلقە -1994
-کورد لەلوبنان -برایەتی -1993
-نوویشکێک لە خەباتی گەلی کورد لە سەدەی نۆیەمی زایینی دا -هەرێم -1992
-نوویشکێک لە خەباتی گەلی کورد لە سەدەی نۆیەمی زایینی دا -کوردستانی نوێ -1993
لەپاش دامەزراندنم لەسەرەتای ساڵی 1995 دا، لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکار بوونمدا ویستم بە وەسیلەیەک سەرنجی خوێندکارەکانی (ناوەندی #قەندیل#ی تێکەڵا) بۆ لای خۆم ڕابکێشم، بۆیە بەئاگاداری و ڕێپێدانی بەڕێز مامۆستا (محەمەد #سۆران#) بەڕێوەبەری ناوەندی ناوبڕاو، بۆ ماوەی هەفتەیەک سەرە قەڵەمە گرنگییەکانی تایبەت بەمێژووی پشدەر و قەڵادزێم بۆ ڕوونکردنەوە و پاشانیش بەکوورتی (بنەچەی ناوی پشدەر و قەڵادزێ و ناسنامە کۆنەکانی و، سنووری جوگرافی و ڕووداوە سیاسی یەکان و بۆردومانی 1974 و ڕاپەڕینی 1982 و ڕاگواستنی 1989 و ڕاپەڕینی 1991 ی خەبات و ڕانیە) مان نووسیەوە. ئیدی
دەشخوازم لێرەدابەنۆرەی خۆیان سوپاس و دەست خۆشی لەهەر یەکە لە بەڕێزان (تەها بابان) و (ئەبوبەکر کەریم) و (مۆفەق میراودەلی) و (داراحسێن) و (محەمەد ئەحمەندەیی) و ئەو چەند برادەرە بکەم کەلێرە و لەوێ دەخوازن بە گوێرەی توانای خۆیان چەند دێڕێک بخەنە سەر لاپەڕە شاراوەکانی مێژووی ناوچەکە، ئەگەر چی بەشێوەی سەرە قەڵەمیش بێت.
ئەگەر چی کاری تۆمار کردن و نووسینەوەی مێژووی ناوچەیەک یاخود شارێک کاری تاکەکەسێک نییە و پێویستی بە هەرەوەزێکی دەستە جەمعی هەیە، بەڵام لەئەمڕۆدا مرۆڤەکان لەباکگراوەندی قەیران و بارودۆخە سەپێنراوەکانی هەلومەرجی نوێدا زۆر بەدەگمەن ئامادە دەبن بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و نییەتێکی ڕەهای درووستەوە بۆئاکارێکی ئاوا ئامادەیی دەرببڕن. بۆیە لەلایەن خۆمەوە دەخوازم ئەوەندەی تەمەن وهەلومەرجی تەندرووستی و ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری ڕێم پێبدات بە پاڵپشتی خودا و ئەو زانیاریە کەڵەکە بووانەی لەلام کۆبوونەتەوە هەوڵی کارێکی لەو شێوەیە بدەم و بتوانم لەچوارچێوەی پەرتووکێکی سەربەخۆی یەک جلدیدا چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی شاراوەی قەڵادزێ و پشدەر بۆ (مێژوو) ئامادەبکەم.
پەڕاوێزەکان
1-بەداخەوە بەشێکی زۆری بەڵگە نامە و وێنە دەگمەنەکان لەپاڵا چەندین پەرتووک و ڕۆژنامە و بابەتی دیدا لەگەرمەی ئاڵوگۆڕە سیاسی یەکان ماوەی شەری ناوخۆ، دا سووتان و لەناوچوون.
2-شانازی دەکەم کە بۆ یەکەمین جار دووسەروەریم بۆ شارەکەم تۆمارکردووە، یەکەمیان توانیم بۆ یەکەمجار ناوە کۆنەکانی قەڵادزێ پەی پێ ببەم و ئاشکرایان بکەم، دووەمیشیان ناوهێنان و بڵاوکردنەوەی یەکەمین وێنە و ژیاننامەی شەهید (بەختیار) کە لە ڕاپەڕینی (خەبات) دا شەهید بوو.
3-ئەم بابەتە بەشێوەیەکی ناشیرین لەلایەن کەسێکەوە لەپاش تێکەڵکێش کردنی نووسینێکی ترمدا بەناوی (قەڵادزێ لەچاوی مێژوودا) سەرلەنوێ بەهەمان ناونیشانی یەکەمەوە دوو جار دزراوە و بڵاوکراوەتەوە جارێکیان بڵاوکراوەی تایبەت بە (24/4) ی (بەڕێوەبەرێتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان) لە ساڵی 2007 داو جارێکی تریش لە ژمارە (2) ی گۆڤاری (پشدەر) ی مەڵبەندی (24) ی پشدەردا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش جگە لە نابابەتی لە نووسیندا، دەبێتە تاوانێکی یاسایی.
4-ئەم بابەتە دوو جاری تریش بڵاوکراوەتەوە، جارێک لە گۆڤاری (ڕووداو) دا کەخوێندکارانی (ئامادەیی قەڵادزێ) لە یادی (24/4) دا لە ساڵی 1999 دا بڵاویان کردەوە و جارێکی تریش لەلایەن بەڕێز (تەها بابان) ەوە لە پەرتووکی (کۆستی شارێک) دا چاپکراوەتەوە و دەستەواژەی (نووسینی بەنرخ) ی بۆ بەکارهێناوە.
5-لە ساڵی (2002) بەولاوە، چیتر ئامادەی چاوپێکەوتنی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نەبووم، چەنکە پێموابوو هەم مەبەستێکی ڕیکلامی ڕووت و هەم نیازێکی بازرگانی و سیاسی لە پشتەوەیە، ئەمەش وایکرد خەڵکانێکی دی لەمیانی ئامادە بوونیان بۆ چاوپێکەوتنە بینراوەکان لەڕووی ڕاستی یە مێژووییەکانەوە، دووچاری هەڵەی زەق ببنەوە و ئەو هەڵە زەقانەش بەنۆرەی خۆیان مێژووی جوانی شارەکە شلۆی بکەن لەجێ ی ئەوەی سەروەری پێبدەن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览211,711
HashTag
相关文件: 7
挂钩项目: 114
No specified T2 37
传记
图书馆
图像和说明
库尔德文件
文章
日期与活动
氏族 - 部落 - 该教派
烈士
的地方
缔约方组织
考古的地方
艺术品
小组: 的地方
Extermination and deportation: No specified T4 728
Part of the Anfal operations: Yes
هۆز: Mîrawdelî
هۆز: Bilbas
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 12-04-2010
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):23-04-2024
URL
此产品已被浏览211,711
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.372 KB 24-04-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.2466 KB 24-04-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.147 KB 12-04-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,443
图片 105,710
书籍 19,160
相关文件 96,455
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!