شیلان شۆڕش، ناوی ڕاستەقینەی (شیلان ڕەشید)ە، بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری #سلێمانی#ە، ساڵی (1974) لەدایکبووە.
لە ساڵی (1998)ەوە هەرێمی کوردستانی بەرەو وڵاتی نەرویژ بەجێهێشتووە و وەک ژنێکی ئازا و ئازاد لە بواری مافەکانی ژن دەستیداوەتە چالاکی.لە نەرویژ، کاری ڕێکخراوەیی دەستپێدەکات و بە هاوکاری ژمارەیەک چالاکی بواری یەکسانی و مافەکانی ژن ڕێکخراوێک دادەمەزرێنێت و دەبێتە سکرتێری ڕێکخراوەکە.
ڕۆژی (18 / ئایار – مایۆ / 2013)، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری بێرگنی وڵاتی نەرویژ بە هۆکارێکی ناديار ژیانی لەدەستدا.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 9,557 car bînrawe