کەریم زەند، کوڕی حەمەئاغای کوڕی ئەمین ئاغایەو لەساڵی 1925 لە#سلێمانی# لەدایک بووە و لەگەڕەکی #مەڵکەندی# لە شاری سلێمانی خوێندنی ئاینی و سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە و پاشان چووتە بەغدا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا.
لەساڵی 1940ەوە دەستی بەنووسین کردووەو بەگەڕیدەیی هەر چوار پارچەکەی کوردستان گەڕاوە و زانیاری تەواوی لەسەر هەموو شوێنەکان و هۆزو تیرەو ڕەگەز و زمان و مێژووی کوردستانی گەورە تۆمارکردووەو زۆربەی گەشتەکانیشی بەپێ بووە.
ئامۆژگای مامۆستایانی لەبەغدا – عەئزەمییە لەساڵی 1944 تەواوکردووە، ساڵێکی خوێندن مامۆستا بووە لەخوێندنگەی فەیسەڵییە لەسلێمانی، دوای ئەوە چووەتەوە بۆ خوێندنی باڵا، بەرەو ئازربایجان ڕۆیشتووە بۆ بەشداری لە #کۆماری کوردستان# لە #مەهاباد#، وێڕای بەشداریبوونی شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی نەمر، هەروەها شۆرشی بارزان و شۆڕشی #قازی محەمەد#، دوای شکستی کۆمارەکە لەجەنگی پارتیزانیدا بەرەو ڕوسیا چووە، دوو ساڵ بەندی قورس بووە لە زیندانی #ئەبوغرێب#، شەش ساڵ دەستبەسەر بووە لە زۆنگاوەکانی ناوچەی ناسرییە، سیانزە ساڵ ئاوارە بووە.
12 نوسراو و بڵاوکراوەی هەیە، لەگۆڤار و ڕۆژنامەکاندا زیاتر لە 600 وتاری هەیە، لە 1938 وە تێکەڵ بە سیاسەت بووە لە کۆمەڵەی برایەتی، هیوا، ئازادی، ژێکاف، #کاژیک# و پارتی دیموکرات.
ئەندامی #دەستەی نوسەرانی کورد# بووە، سەرپەرشتیاری #نەهێشتنی نەخوێندەواری# بووە بۆ ماوەی پانزە ساڵ، بریکاری سەندیکای مامۆستایان بووە، بەپێ زۆربەی کوردستان گەڕاوە، سەوداو مامەڵەی لە تەک تیپ و وشە و ڕستەدا لەگۆڤاری گەلاوێژەوە لەچلەکاندا هەیە، دەستەی گۆڤاری ڕۆژی نوێ و نوسەری کورد بووە، لە 1958 جوگرافیای کوردستانی بڵاوکردووەتەوە، جێگری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بووە بێ پاداشت بۆ ماوەی 15 ساڵ.
بڕوانامەکانی:
ئامۆژگای مامۆستایان لە بەغدا، دبلۆمی باڵا لە قاهیرە، پایەی پرۆفیسۆری پێ بەخشراوە لە زانکۆی ماینز گۆتنبێرگ لە ئەڵمانیا، لە 1968 خانەنشین بووە بە خواستی خۆی.
خاوەنی چەندین کتێب و بابەتی گرنگە کە گرنگترینیان بریتیە لەکتێبی (#تۆماری تەمەن#) کە 10 بەرگە و باس لە جوگرافیا و شێوەزاری میللەتانی کوردستان دەکات، یەکەم کەسە کە کتێبی #ئینجیل#ی کردۆتە کوردی، کەریم زەند لەسەردەمی کۆماری کوردستان لەمهاباد مامۆستای زمانی کوردی بووە.[1]
رۆژی #10-10-2017# لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.