کەریم زەند، کوڕی حەمەئاغای کوڕی ئەمین ئاغایەو لەساڵی 1925 لە
سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە و لەگەڕەکی
مەڵکەندیمەڵکەندی لە شاری سلێمانی خوێندنی ئاینی و سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە و پاشان چووتە بەغدا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا.
لەساڵی 1940ەوە دەستی بەنووسین کردووەو بەگەڕیدەیی هەر چوار پارچەکەی کوردستان گەڕاوە و زانیاری تەواوی لەسەر هەموو شوێنەکان و هۆزو تیرەو ڕەگەز و زمان و مێژووی کوردستانی گەورە تۆمارکردووەو زۆربەی گەشتەکانیشی بەپێ بووە.
ئامۆژگای مامۆستایانی لەبەغدا – عەئزەمییە لەساڵی 1944 تەواوکردووە، ساڵێکی خوێندن مامۆستا بووە لەخوێندنگەی فەیسەڵییە لەسلێمانی، دوای ئەوە چووەتەوە بۆ خوێندنی باڵا، بەرەو ئازربایجان رۆیشتووە بۆ بەشداری لە
کۆماری کوردستانکۆماری کوردستان لە
مەهابادمەهاباد، وێڕای بەشداریبوونی شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی نەمر، هەروەها شۆرشی بارزان و شۆڕشی
قازی محەمەدقازی محەمەد، دوای شکستی کۆمارەکە لەجەنگی پارتیزانیدا بەرەو روسیا چووە، دوو ساڵ بەندی قورس بووە لە زیندانی
ئەبوغرێبئەبوغرێب، شەش ساڵ دەستبەسەر بووە لە زۆنگاوەکانی ناوچەی ناسرییە، سیانزە ساڵ ئاوارە بووە.
12 نوسراو و بڵاوکراوەی هەیە، لەگۆڤار و رۆژنامەکاندا زیاتر لە 600 وتاری هەیە، لە 1938 وە تێکەڵ بە سیاسەت بووە لە کۆمەڵەی برایەتی، هیوا، ئازادی، ژێکاف،
کاژیککاژیک و پارتی دیموکرات.
ئەندامی
دەستەی نوسەرانی کورددەستەی نوسەرانی کورد بووە، سەرپەرشتیاری
نەهێشتنی نەخوێندەوارینەهێشتنی نەخوێندەواری بووە بۆ ماوەی پانزە ساڵ، بریکاری سەندیکای مامۆستایان بووە، بەپێ زۆربەی کوردستان گەڕاوە، سەوداو مامەڵەی لە تەک تیپ و وشە و رستەدا لەگۆڤاری گەلاوێژەوە لەچلەکاندا هەیە، دەستەی گۆڤاری رۆژی نوێ و نوسەری کورد بووە، لە 1958 جوگرافیای کوردستانی بڵاوکردووەتەوە، جێگری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بووە بێ پاداشت بۆ ماوەی 15 ساڵ.
بڕوانامەکانی:
ئامۆژگای مامۆستایان لە بەغدا، دبلۆمی باڵا لە قاهیرە، پایەی پرۆفیسۆری پێ بەخشراوە لە زانکۆی ماینز گۆتنبێرگ لە ئەڵمانیا، لە 1968 خانەنشین بووە بە خواستی خۆی.
خاوەنی چەندین کتێب و بابەتی گرنگە کە گرنگترینیان بریتیە لەکتێبی (
تۆماری تەمەنتۆماری تەمەن) کە پێنج بەرگە و باس لەجوگرافیا و شێوەزاری میللەتانی کوردستان دەکات، یەکەم کەسە کە کتێبی
ئینجیلئینجیلی کردۆتە کوردی، کەریم زەند لەسەردەمی کۆماری کوردستان لەمهاباد مامۆستای زمانی کوردی بووە
رۆژی
10-10-201710-10-2017 لە
سلێمانیسلێمانی کۆچی دوایی کرد.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!|
📷 Resim tipi |
1.0.1 | 111 KB |
| |
Jul 25 2010 9:23AM | Hawrê Baxewan |