بەرپرسی دەزگای مێرگ و سکرتێری ڕۆژنامەوانی #نێچیرڤان بارزانی#.
لە ساڵی (1960) لە خێزانێکی هەژارنشینی گەڕەکی سێتاقانی شاری #هەولێر# لە دایک بووە، ئەو کە ناوی محەمەد حوسێن تەهایە و نازناوی پیشە ڕۆژنامەوانیەکەی (محەمەد خۆشناو)ە، وەک خۆی باسی لێوەدەکات لە تەمەنی منداڵییەوە تا ئەوکاتەی دەستی داوەتە کاری ڕۆژنامەنووسی و نووسین بەهۆی هەژاری و دەستکورتی خێزانەکەی جۆرەها کاریکردووە، وەک زۆربەی ئەو مندڵانەی کە لەسەر شەقام کاردەکەن بژێوی ژیانی خێزانەکەی گرتووەتە ئەستۆی تا لە دواجار و لە ساڵی (1992) لە ڕێگەی چەند نووسینێکی ڕەخنەیی ئەدەبی و چیرۆکنووسینەوە ڕۆدەچێتە ناو کایەی ڕاگەیاندنەوە و ئیدی بە یەکجارەکی پیشەی ڕۆژنامەنووسی بە خۆشناوەوە دەلکێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,541 جار هاتیە دیتن