لە دایکبووی ساڵی 1981، ڕۆژنامەنووس و لەدایکبووی شارەدێی #سەنگاو# و دانیشتووی شارەدێی #ڕزگاری# سەربە شارۆچکەی #کەلار#ە،نوسەری بواری ڕامیاری، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە شەریعە لە زانکۆی کۆیە وبەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیاریەکان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زیاتر لە 13 کتێبی نووسیوە و لەماوەی 10 ساڵدا بڵاوبوونەتەوە، سەدان وتار و بابەتی هەمەجۆر و ڕامیاری لە ڕۆژنامە و گۆڤار و سایتەکاندا بڵاوکرانەتەوە، وەکو جێگری سەرنووسەر و سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕێبازی ئازادی کاریکردووە، سەرنووسەری هەفتەنامەی (رۆژین)بووە، جێگری سەرنووسەری گۆڤاری(گیرفان)بووە،جێگری سەرنووسەری مانگنامەی(هەنگاوی نوێ)بووە، سکرتێرینووسینی ڕۆژنامەی (ئاسۆ) بووە، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری ساڵنامەی(لم) بووە، خاوەنی ئیمتیازی ساڵنامەی(مەنزڵ)بووە، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری(کولتوور)ە، سەرنووسەری سایتی (خەندان)بووە،سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی و سەرنووسەری (موداپرێس)ە، بەڕێوەبەری (ئینستیوتیتی نارین)ە
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 7,250 مرة