لە ساڵی 1939 لە دایک بووە. بەهۆی ئەوەی کە برا گەورەکەی (عەول گوڵچین) لەگەڵ خوولە پیزەدا دەبێت، لە سەرەتای پەنجاکاندا لەگەڵ دایکی و خوشکێکی بۆ ماوە سێ ساڵ دووردەخرێنەوە بۆ شاری #هەڵەبجە#، دوای ئەوەی عەول گوڵچین و خوولە پیزە لە شاخی کەتوو لەلایەن ڕژێمی ئێراقەوە دەکوژرێن، ئەوانیش ئازاد دەکرێن و دەگڕێنەوە بۆ ناو خزموکەسووکارەکەیان و لە گوندی بناویلەی گۆیژە نیشتەجێ دەبن. لە تەمەنی لاوێتییەوە دەبێتە پیشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و لە دەیان چالاکی گەورەدا بەشداری دەکات و وەکوو سەرلکێک سەرکردایەتی زۆر شەڕ دەکات لە ناوچەی شارباژێڕ و ناو شاری #سلێمانی#دا، هەر بۆیە لە ناوچەکەدا کەسێکی ناسراوە. لە ساڵی 1974 کاتێک هێزی خەبات دەچن بە هانای پێشمەرگەکانی کوردستان لە چیای کۆرەس، لە #16-08-1974# دا، شەهید دەبێت، هەر ئەوکاتە لەلایەن ئیدریس بارزانییەوە وەکوو شەهدیێکی گەورەی کورد ڕێزی لێ دەنرێت و پاشان تەرمەکەی دەبەنەوە بۆ گوندی نۆرک لە بناری سوورکێو و هەر لەوێیش بەخاک دەسپێردێت. شەهد حەمە ئەمین گوڵچین لە دوای خۆی چوار کوڕ و کچێک بەجێدەهێڵیت.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 12,479 مرة