لەدایکبووی #15-05-1958# #سلێمانی#. کوڕی شێخی شاعیرانی کۆچکردوو #حەسیب قەرەداغی#یە. نووسەرو ڕۆژنامەنووسە٬ خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆم و بەکەلۆریۆس و ماستەرو دکتۆرایە (هەرچواریان بە پلەی باڵا) لە میدیاو کۆمیونیکەیشندا، ئێستا مامۆستایە لە بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی #هەولێر#. ئەزموونی 11 سال بیشکەشکاری وئامادەکاریی بەرنامەی تەلەفیزیۆنی و ئەزموونی 40 ساڵ نووسین و ڕۆزنامەوانیی هەیە. تا ئیستا زیاتر لە 70 کۆرو سیمیناری ئەدەبی و فیکریی لەناو هەرێمدا سازکردووەو لە ساڵی 1984 نامیلکەیەکی شیعریی بەناوی (ورێنە) بلاوکردۆتەوە. چەندین توێژینەوەو کتێبی بە چاپ گەیاندووە لەوانە (بەڵێنەکانی ئینگلیز و گوتاری منەووەرانی کورد. میدیا پرس وترس. الحوار التلفزیونی فن و معرفة. المراسل التلفزیونی والعوامل المٶ ثرة فی انتاج المادة الخبریە)..لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا لەسەر هەلویستی سیاسی و کۆر و کۆبوونەوە ڕۆشنبیریەکان، چەندین جار زیندانی کراوەو ئەشکەنجەدراوە و شەش سالیش نانبڕاوکراوە. خێزاندارەو کوڕیکی هونەرمەندی بەناوی نالی و کچێکی بەناوی نارین و نەوەیەکیش بەناوی نامە نالی هەیە.[1][2][3][4]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,854 جار هاتیە دیتن