جەلەولا
سەرەتا پێویستە ئەم شارە، لەچەند دێڕێکیشدا بێت، بناسێنین، تەنانەت ئەگەر گرفتی گەورە لەهەر پێناسەیەکدا هەبێت کە بۆی بکرێت. ئاشکرایە پرسی پێناسەکردنی هەر شوێن و دیاردەیەک پشت بە دوو رەگەز دەبەستێت، یەکەمیان: ئەوەی کە لەفەرهەنگە فەرمییەکاندا دیاریکراوەو لەبارەیەوە هەیە، دووەمیان: ئەوەی کە لەواقعی حاڵدا بەردەستەو بەشێوەیەکی ماددی دەبینرێت. واتە چ بەپێی فەرهەنگەکان و چ بە پێی واقعیش بێت، پێناسەکردنی
جەلەولاجەلەولا لەئێستادا گرفتی خۆی هەیە، چونکە ئێمە لەبنەڕەتدا کێشەی سیاسیی گەورەمان لەگەڵ ئەو واقعەدا هەیە کە بەدرێژایی مێژوو بەسەر ئەم ناوچەیەدا سەپێنراوە، هەڵەکە ئەوەیە تەنانەت هەندێ لەنوسەران و لێکۆڵەرانی خۆیشمان، لەپێناسەکردنی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکاندا دەکەونە داوی هەڵەی پێناسە ئامادەکراوەکانەوە بەبێ بیرخستنەوەی ئەم گرفتە، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت لێرەدا ئەو لایەنانەی پێناسەی جەلەولا بخەینەڕوو کە لەدەرەوەی گرفتی مێژوویی ناسینێتی.
جەلەولا، ناحیەیەکی گەورەی سەربە شارۆچکەی
خانەقینخانەقینە کە ناوچەیەکی کوردستانییەو لەدۆخی ئێستای عێراقداو لەرووی کارگێڕییەوە کراوەتە بەشێک لەپارێزگای دیالە. شارەکە، وەک خۆی، لەساڵی (1958ز)دا کراوەتە ناحیەو کۆمەڵێک گوندی شارەدێی قەرەتەپەو قەزای خانەقین-ی خراوەتەسەر. رووبەری جەلەولا (467کم2)ە، بەپێی لێکۆلینەوەیەکی مەیدانییش کە لەساڵی (2003ز)دا کراوە، ژمارەی دانیشتوانەکەی (54733) کەسە لەکاتێکدا کە ژمارەی دانیشتوانی قەزای خانەقین لەهەمان مێژوودا (53965) کەس بووە. لەساڵی (2007ز)یشدا ژمارەی دانیشتوانی جەلەولا زیادبووەو تامانگی شوباتی ئەو ساڵە گەیشتۆتە (63602) کەس. لەرووی نەخشەی جوگرافیشەوە، ئەم شارە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای شاری خانەقین و کەناری رووباری سیروانەوە، ناحیەی کوڵەجۆ دەکەوێتە باکورییەوەو ناحیەی قەرەتەپە-ش رۆژئاوای، بە کەمتر لە45 کم-یش لەقەزای
کەلارکەلارەوە دوورە کە دەکەوێتە باکوری نەخشەی شارەکەوە، لەبەشی خۆرهەڵاتیشەوە تەنها 40 کم لەسنوری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دوورە.
جەلەولا، یان گوڵاڵە؟
بەسەرهاتی ناونانی جەلەولا بەم ناوەوە، جۆراو جۆرو جیاوازە. لەهەندێ لەو سەرچاوانەی کە لەسەر بنەڕەتی ناوی ئەم شارە وەستاون، زانیاریی ئەوەمان دەخەنە بەردەست کە ئەم شارە پێش ئەوەی بەو ناوەی ئێستایەوە ناوزەد بکرێت، ناوێکی کوردیی پەتی و شیرینی هەبووەو ناوی (گوڵاڵە) بووە. لێرەدا دوو ئاماژەی بابەتی هەن بۆ ئەوەی باوەڕمان بەوە هەبێت کە ناوی جەلەولا پێشتر گوڵاڵە بێت، ئاماژەی یەکەم پەیوەندیی بەسروشتی کەش و هەوای ناوچەکەوە هەیە کە لەوەرزی بەهاراندا گوڵاڵەی سوورەی زۆری لێ دەڕوێت، تەنانەت گوڵاڵە سوورە لە
گەرمیانگەرمیانیشداو لەو وەرزەدا بەسروشتی شاخ و دەشت و لاپاڵەکانی ناوچەکەدا پەخش و بڵاودەبێتەوە. ئاماژەی دووەم ئەو گۆڕانکارییە فۆنەتیکی و زمانەوانییانەیە کە لەنوسینی ناوی گوڵاڵەدا روودەدات بە زمانی عەرەبی.
لەزمانی عەرەبیدا پیتی (گ) دەکرێتە (ج/ جیم)، پیتی (ڵ) یش دەکرێتە (ل/ لام)و حەوتەکەی سەری ناخوێنرێتەوە، ئەمە جگە لەوەی بە سروشتی زمانەکە زۆرجار لەزمانی عەرەبیدا وشەی بیانی دەشکێنرێت و گۆڕانێکی زارەکی (لفڤی) بەسەردا دێت، لێرەوە لەبری ئەوەی لەعەرەبیدا بنووسرێ (گوڵاڵە) دەنوسرێ (جولالە)، ئەم جولالە-یەش لەئاخاوتندا گۆڕانی بەسەرا هاتووەو وا گریمانە دەکرێت کە بەدرێژایی کات بووبێتە ئەم جەلەولا-یەی ئێستا، بۆیە گریمانەیەکی دوور نییە لەراستییەوە.
رروداوێکی مێژوویی، ئاوێنەیەک بۆ ئەمڕۆ
لەلایەکی ترەوە، هەندێ سەرچاوەی تری کوردی دەڵێن کە پێشتر ناوی جەلەولا هەر گوڵاڵە بووە، بەڵام گۆڕانی ناوەکەی بۆ جەلەولا پەیوەستە بە رووداوێکی مێژوویی نێو زنجیرە فتوحاتی ئیسلامییەوە کە بریتییە لەفەتحکردنی سوپای ئیسلام بۆ ئەم شارە لەساڵی 16ی کۆچی / 637ی زاینی، ئەمەش دوای ئەوەی کە سوپای ئیسلام سوپای ئیمبراتۆرییەتی ساسانیی دەشکێنێت و کوژراوێکی زۆر لەریزی سوپای ساسانیدا روودەدات، بەجۆرێک کە، وەک لەریوایەتە مێژوییەکاندا هەیە، تەرمی کوژراوەکان، لەزۆریدا، گۆڕەپانی شەڕەکە دابپۆشن و بەسەریەکا کەڵەکەو سەفتە ببن، بە گوزارشتە عەرەبیەکەش ریوایەتەکە بەم جۆرەیە:
(جللوا الارچ بالجپپ، ای غگت جپپهم الارچ کالجل)، هەر لێرەوەشەوە ئیتر ناوی جەلەولا لەشوێنی رووداوەکە نراوە کە جەلەولا-ی ئەمڕۆیە.
ئەگەر سەرنج بدەین، ئەم رووداوە دوو ئاماژەی مێژوویی تیایە کە دەستپێکە بۆ لەباربردنی هەر سەقامگیرییەک لەژیان و گوزەرانی خێڵە کوردییەکانی ناوچەی جەلەولادا. ئاماژەی یەکەم ئەوەیە کە، بەپێی هەندێ سەرچاوەی مێژوویی، بەشی زۆری ئەو لەشکرەی کە سوپای ساسانییان لەو شەڕەدا پێکهێناوە لەخێڵە کوردییەکانی ناوچەکە بوونە. ئاماژەی دوەمیش بریتییە لەبەعەرەبکردنی ناوچەکەو پێش هەرشتێکیش ناوەکەی، چونکە وەک دەوترێ لەو شەڕەدا نزیکەی (100.000) سەد هەزار کەس لەریزی سوپای ئیمبراتۆرییەتی ساسانی کوژراون کە ئەمانە زۆربەیان لەکوردەکان بوونە، ئەمە جگە لەناوەکەیش کە دەستبەجێ بە گوڵاڵە-ی کوردی نەهێڵراوەتەوەو تەعریب کراوەو کراوەتە جەلەولا.