- دەستیپێکردنی دادگایی کردنی ئاپۆ لە دورگەی ئیمرالی، بۆ ئەم دادگایە نزیکەی هەزار لایەنی ڕاگەیاندنی تورکی و جیهانی ئامادەبوون. هەروەها بیست کەس لە بنەماڵەی ئاپۆ خۆی ئامادەی دادگاکە بوون. سەرەتا داواکاری گشتی داوای لەسێدارەدانی ئاپۆی کرد، ئاپۆ سەرلەبەیانی نەیتوانی بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام لە پاش نیوەڕۆدا وتی کە ئێمە خاوەن کێشەیەکی ڕەواین و تەواوی هەڵەکانی دایە پاڵ داگیرکەری تورک، پاشان گوتی کە ئەگەر تورکیا ڕێگا بە من بدات، گەلێک خزمەتی تورکیا دەکەم.
- ئەمڕۆ لە شاری لەندەن و هەندێک لە شارەکانی ئەڵمانیا چەند خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیریی ئاپۆ لەلایەن کوردەکانی ئەو وڵاتانەوە سازدرا.
- هێرشێکی پێشمەرگەکانی باکوور لە ناوچەی وان بۆسەر مۆڵگاکانی تورک، کە لە ئەنجامدا سەربازێک کورژرا و سیانیشیان لێ برینداربوو.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 6,170 مرة