- دامەزراندنی دووەمین وەزارەتی کوردی بە سەرۆکایەتیی شێخ عەبدولقادر، لە حوکومەتی پاشانشینی کوردستاندا، کە ئەمانە وەزیرەکانی بوون: ژێنەراڵ مستەفا پاشا یاموڵکی - وەزیری مەعاریف، سەرهەنگ ساڵح زەکی ساحبقران - وەزیری بەرگری، عەبدولکەریم ئەلەکە - وەزیری دارایی، شێخ محەمەد غەریب - وەزیری نێوخۆ، ئەحمەد بەگی فەتاح بەگ - وەزیری ئابووری، حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا - وەزیری نافعە، حاجی مەلا سەعید - وەزیری دادپەروەری، ژێنەڕاڵ سدیق قادری پشکنەری گشتیی هێزەکانی کوردستان و سەی ئەحمەد بەرزنجیش کرایە بەڕێوەبەڕی گشتیی ئاسایش و پۆلیسی کوردستان. هەروەها بڕیاردرا کە سلێمانی ببێتە پێتەختی کوردستان.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 10,970 ganger