- بەستنی کۆنفرانسی سێیەمی حدکا، لە شاری کۆیە، بە بەشداریی 32 ئەندامی حدکا. لەم کۆنفرانسەدا ڕێبازی ڕامیاریی حدکا دارێژرا و بەرنامەی نوێی پەسەند کرد و کۆمیتەی نێوەندیی نوێش هەڵبژێردرا کە لە 11 کەس پێک هاتبوون، بەم نێوانە: د. قاسملو، کەریمی حیسامی، محەمەد ئەمین سیراجی، هێمن، حەسەن ڕستگار، ڕەسوڵ پێشنماز، سەید ڕەسوڵی دەهقان، قادری وردی، کەریم حەداد، ئەمیری قازی و عەبدوڵڵا حەسەن زادە. ئەمانەش بوونە ئەندامانی بیرۆی ڕامیاری: د. قاسملو، کەریمی حیسامی، محەمەد ئەمین سیراجی، هێمن و عەبدوڵڵا حەسەن زادە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 16,952 car hatiye dîtin