12-06-1980
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- جیابوونەوەی دەستەی هەفت کەسە لە حدکا، بەهۆی نەگونجانیان لەگەڵ رامیاریی حدکادا و بەیاننامەیەکیان دەرکرد، ئەو هەفت کەسە ئەمانە بوون: غەنی بلوریان، مامۆستا هێمن، خاتوو فەوزیە قازی، د. رەحیمی قازی، فاروقی کەیخوسرەوی، نەویدی موعینی و ئەحمەدی عەزیزی بوون. ئەم جیابوونەوەیە هێزکارێکی گەلێک خراپی بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کورد هەبوو لە خۆرهەڵاتدا و تا رادەیەکیش حدکای بێهێز کرد.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان