15-09-1984
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- شەهیدکردنی سەید کەریم لەگەڵ دوو پێشمەرگەدا، نێوبراو لە شۆڕشی ئەیلوولدا فەرماندەی بەتالیۆن بوو لە هێزی سەفین، لە بزووتنەوەی نوێدا بووە ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە1.
- بەهۆی شەهیدکردنی سەید کەریم لەلایەن جاشەکانی حەمەی حەسۆلییەوە، نەوشیروان مستەفا جاری شەڕکردنی لەگەڵ جاشەکاندادا، هەرچەندە گفتوگۆشیان هەبوو لەگەڵ رژێمدا، لەو شەڕانەدا هێزەکانی ینک هاتنە سەر شەقامە گشتییەکان و چەندین جاشیان کوشت.
- شەهیدکردنی مولازم سەید کەریم لەسەر رێگای تاسڵوجە - سلێمانی لە کاتی گفتوگۆدا لەلایەن جاشەکانی رژێمەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان